ئه‌مین شێخ عه‌لائه‌ددین نه‌قشبه‌ندی له کتێبی ته‌سه‌ووف چی یه دا ده‌ڵی:
[ته‌سه‌ووف بریتییه له (زه‌وق) واته چه‌شتن و (ئیشڕاق) واته هه‌ڵ هاتن و تابشی نووری خوداوه‌ند له ناو دڵان‌دا...
گۆڕه‌پانی گه‌ردشی ته‌سه‌ووف وا له که‌ون و زه‌وق و ڕۆح و هه‌ستی ده‌رونی و ئیشڕاقی نووری خوداییدا و به‌رزتر ئه‌فڕێت...
ته‌سه‌ووف په‌یڕه‌وێکی ده‌روونی و ویجدانیشه له ئیسلام و ئه‌نجام دانی حه‌قیقه‌ت و جه‌وهه‌ر و کاکڵی ئیسلامه به ده‌روده‌روون،به دڵ و به گیان.
ته‌سه‌ووف وه‌ک یه‌ک ڕاستی ته‌واو بۆ هه‌موو کات و شوێنێک له ڕیشه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامدایه و هیچ جیاوازێکی له گه‌ڵ ئیسلامدانییه،ئیسلام پێڕه‌وی کردنی زاهیری به‌رنامه‌کانی دینه و ته‌سه‌ووف پێڕه‌وی کردنی زاهیر و باتن و ده‌روده‌روونی دینی ئیسلامه که به حه‌قیقه‌تی ته‌واوی خۆی ده‌گات.
ته‌سه‌ووف خاوێن کردنه‌وه‌ی نه‌فس و دڵه له هه‌رچی ناحه‌زی و ڕه‌شاییه به پێڕه‌وی له به‌رنامه‌کانی پیرۆزی ئیسلام.]
ئه‌وه چه‌ند پێناسه‌یه‌ک بوون له سه‌ر ته‌سه‌ووف به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ساده و ساکار تابزانین له ساده‌ترین شێوه‌دا ته‌سه‌ووت چی یه.
هه‌روه‌ک ده‌زانین ته‌سه‌ووف له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه بۆ مرۆڤ وه‌ک لاباڵێک بۆ ئه‌وبه‌رنامه پیرۆزه بووه،که‌وابوو ته‌سه‌ووف له‌سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه هه‌بووه و تا ئێستاش هه‌رماوه و هه‌تا ئاخری ژیان بۆ ئینسانه‌کان هه‌ر ده‌مێنێت.
به‌ڵام ته‌سه‌ووف وه‌ک پێویستی یه‌ک بۆ ژین و گێشتن به خوای گه‌وره له‌چ کاتێکه‌وه هاتۆته شاری سه‌رده‌شت و دانییشتوانی ئه‌و شاره پێی شاد بوون ئه‌وه‌نده ده‌زانین که سه‌ره‌تای کردنه‌وه‌ی ته‌کیه و خانه‌قاکان له چ کاتێکه‌وه بوون و کێ بۆته هۆی کردنه‌وه‌یان،له نووسراوه‌ی (هدیه‌ی رمضان) دا هاتووه که:
له ساڵی 1255- 1260ی مانگی‌دا شێخ غه‌فوور تاڵه‌بانی کوڕی شێخ ئه‌حمه‌د و برای شێخ عه‌بدووڕه‌حمان خالیسی دێنه شاری سه‌رده‌شت و شوێنێک وه‌ک ته‌کیه له گه‌ڕه‌کی حه‌ساری شاری سه‌رده‌شتدا دروست ده‌که‌ن وخه‌لیفه قاسمی قاسمیانی وه‌ک خه‌لیفه‌ی خۆیان بۆ ئه‌و شوێنه دیاری ده‌که‌ن و ته‌کیه‌که‌ش به نێوی ته‌کیه‌ی خه‌لیفه مینه له نێو شار و ناوجه‌دا ده‌ناسرێت. ته‌کیه‌ی خه‌لیفه مینه له ساڵی1367ی هه‌تاویدا به‌ده‌ستی خه‌ڵکی خێرخواز و دانیشتووانی گه‌ڕه‌کی ته‌کیه به سه‌ر په‌رشتی کاک غه‌نی یه‌حیاپوور سه‌رله‌نوێ ساز کراوه‌ته‌وه و ئێستا به نێوی مزگه‌وتی حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د(د.خ) ده‌ناسرێت،هه‌رچه‌ند زه‌وی وبه‌ردی بناغه‌ی ئه‌و شوێنه پیرۆزه ته‌کیه‌یه و بۆ هه‌میشه‌ش ته‌کیه ده‌مێنیته‌وه.
له ساڵی 1265ی مانگی‌دا شێخ عووسما سراجه‌ددین ته‌وێڵه‌یی به ناردنی شێخ ئه‌حمه‌د سه‌راوی بۆ دێی بێژوێ له ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت بۆ یه‌که‌م جار خه‌لیفه‌ی خۆیان ده‌نێرنه ئه‌و ناوچه‌یه و شێخ ئه‌حمه‌د یه‌که‌مین خه‌لیفه‌ی نه‌قشبه‌ندی ده‌بێت که ده‌نێردرێته شاری سه‌رده‌شت.شێخ ئه‌حمه‌د هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی که ڕاسپاردراوه له دێی بێژوێ ده‌مێنێته‌وه و به ته‌واوی ئه‌و دیارییه‌ی که شێخانی ته‌وێڵه دابوویانی له شار و ناوچه‌ی سه‌رده‌شتدا ده‌یبه‌شێته‌وه و بۆ هه‌میشه ناو و ناوبانگی خۆی و شێخانی پایه به‌رزی ته‌وێڵه له‌و ناوچه‌یه‌دا دێڵێته‌وه.
له ساڵی 1275ی مانگی‌دا له نێو شاری سه‌رده‌شت خانه‌قای شێخانی هه‌ورامان بۆ یه‌که‌م جار به‌ردی بناغه‌ی به‌ده‌ستی خه‌لیفه فه‌تاحی سه‌رده‌شتی له کۆڵانی ئاسنگه‌راندا دانراوه،خه‌لیفه فه‌تاح خه‌لیفه و ناردراوی شێخ محه‌ممه‌د به‌هائه‌ددین ته‌وێڵه‌یی بووه که له‌و شوێنه پیرۆزه‌دا تا دواکاتی ژینی بۆ په‌ره‌پێدان و ناساندن و خزمه‌ت به گه‌له‌که‌ی له سه‌ر ئایینی پیرۆزی ئیسلام و ته‌سه‌ووف مایه‌وه.
له ساڵی 1314ی مانگی‌دا له نزیک خانه‌قای خه‌لیفه فه‌تاح،خانه‌قای بیاره به هیممه‌تی خه‌لیفه فه‌یزووڵا نه‌قشی،خه‌لیفه‌ی شێخ عوومه‌ر زیائه‌ددین بیاره،دروست ده‌کرێت وده‌بێته شوێنی زکر و خه‌تم و فێرگه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام،ئه‌و شوێنه پیرۆزه بۆ ئاخر جار له ساڵی 1382ی هه‌تاویدا به سه‌رپه‌رشتی حاج مه‌لاره‌ئووف حوسێن پوور جاکسازی کراوه‌ته‌وه و ئێستێش شه‌وانی سێ شه‌ممه و هه‌ینی خه‌تمی لێده‌کرێت. ئه‌و شوێنه پیرۆزه ئه‌وڕۆ به ناوی مزگه‌وتی خانه‌قا ده‌ناسرێت.
له ساڵی 1376ی هه‌تاویدا به ئه‌مری شێخ محه‌ممه‌د عه‌لی سانی حسامه‌ددین ته‌نیا جێگه‌داری شێخ حیسامه‌ددین هه‌ورامی و به هیممه‌تی به‌رزی موریدانی حه‌زره‌تی شێخ خانه‌قای شێخ محه‌ممه‌د عه‌لی حسامه‌ددین(ق.س) له ناو شاری سه‌رده‌شت بۆ خزمه‌ت به‌م شاره و به‌رنامه‌ی ته‌سه‌ووف دروست کرا و یه‌که‌م خانه‌قای سه‌ربه‌خۆی شاری سه‌رده‌شته که له پێناو به‌رنامه و به‌ڕێوه‌چوونی ده‌ستووراتی حه‌زره‌تی شێخ وخزمه‌ت به خه‌ڵکی شار ومیوانان و غه‌ریبه‌کان شه‌و وڕۆژ خه‌ریکی خزمه‌ت کردنه و ئه‌مڕۆ حاج مه‌لا ره‌ئووف حوسێن پوور خه‌لیفه‌ی شێخ محه‌ممه‌د عه‌لی سانی حسامه‌ددین سه‌رپه‌رشتی ده‌کات.
ئه‌و شوێنه پیرۆزه ڕۆژانی هه‌ینی وسی شه‌ممه میوانداری ژنانی مورید و مه‌نسووبی حه‌زره‌تی شێخ ده‌کات به خه‌تم وزکری اللا وشه‌وانی هه‌ینی و سێ شه‌ممه ش به‌رنامه‌ی پیاوانه که له‌لایه‌ن حاج مه‌لا ره‌ئووف به‌ڕێوه ده‌چێت.
حه‌ڵقه‌ی خه‌تم و زکری موریدان هه‌میشه پڕ له لاوان و پیرانی به‌هیممه‌تی سه‌رده‌شته که به دڵێکی پاک و ساده‌وه په‌ناده‌به‌نه به‌ر ڕه‌حم و به‌زێیی خوای گه‌وره.خانه‌قای شێخی حیسامه‌ددین له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا ڕۆژانه پۆله‌کانی پیر و جه‌وان له‌وێدا خه‌ریکی خوێندنی قورئان وده‌رسی ئایینین و شه‌وانه‌ش تا پارشێو و کاتی بانگی به‌یانی مورید و غه‌یره مورید به خه‌تم و زکر و ته‌لیله و ته‌ڕاویح و نوێژی(صلاه التسبيح) له به‌ره‌که‌تی ئه‌و شوێنه پیرۆزه که‌ڵک وه‌رده‌گرن،ئه‌م خانه‌قایه نه‌ک هه‌ر بۆ موریدان و مانگێکی تایبه‌ت بێت به‌ڵکوو وه‌ک شوێنێکی گشتی میوانداری به‌رنامه ئایینیه‌کانیش ده‌کات،هه‌ربۆیه زۆربه‌ی دۆستان و دانیشتوانی نزیک خانه‌قا به بۆنه‌ی مانگی مه‌ولوود له‌و شوێنه پڕ پیت وبه‌ره‌که‌ته‌دا مه‌ولوودی ده‌که‌ن.
سیروان حه‌دداد 10/12/1384 سه‌رده‌شت
سه‌رچاوه‌کان:
ته‌سه‌وف چی یه_ ئه‌مین شێخ عه‌لائه‌ددین نه‌قشبه‌ندی
هدیه‌ی رمضان_ بڵاوکراوه‌ی خانه‌قای شێخ حیسامه‌ددین له سه‌رده‌شت