www.sercawe.ir homepage contact
له‌ یادی 23 ساڵه‌ی شیمیابارانی سه‌رده‌شت
picبا به‌ بیانووی کارێکی بچووک هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ هه‌ڵێنین

picمنحرف کردن آگاهانه‌ انجمن‌ها به‌ صلاح جامعه‌ ما نیست

picسکوت در قبال پاک کردن نام‌های کردی از تابلوی شهرداری به‌ کجا می‌رسد

picداروی مرا چه‌ کسی می‌دهد؟!!

 مقالات بیشتر را اینجا بخوانید
معروفی‌سخنگوی‌شورای سردشتpic
نامگذاری محله‌ها نه‌ خلاف قانون است و نه‌ سیاسی بلکه‌ خواست به‌ حق مردم سردشت بوده‌ و می‌باشد

واحدی نائب‌رئیس انجمن شیمیاییpic
شکی در محدود کردن انجمن از طرف مسئولین وجود ندارد حتی به‌ حاشیه‌ رانده‌ شده‌ است

امانی رئیس انجمن نشاط سردشتpic
بیشتر شدن آمار اعتیاد در سردشت به‌ پدیده‌ مهاجرت از بیکاری برمی‌گردند

گلنواز امام جمعه‌ ‌شیوه‌ برایمpic
مسلمانان پیرو کسی باشند که‌ تابع تمایلات حزبی و نفسانی نیست

حه‌دداد چالاكی ‌فه‌رهه‌نگی‌pic
هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان له‌ كاتی‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا پێشبینی ناکرێ

 

رۆژژمێری سه‌رچاوه‌

هدیه‌ رمضان

طومار ساعت به‌ وقت شرعی سردشت

بروشور شیمیاباران سردشت

ماڵپه‌ڕی مامه‌ قاڵه‌ی شمشاڵ‌ژه‌ن


Untitled Document

چاپ مطلب
ارسال به‌ دوستان
0
:نظرات
1387 یکشنبه‌ 04 فروردین
:تاریخ ارسال
 دوێنی حه‌ڵاڵ، ئه‌مڕۆ حه‌رام، سپه‌ی ؟ ...
سیروان حه‌دداد: له‌ نێو کۆمه‌ڵگای موسوڵماناندا هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ که‌سایه‌تی مامۆستا ئایینیه‌کان زۆرتر له‌ هه‌موو که‌س جێی متمانه‌ و پرس‌وڕا بووه‌. مامۆستای هه‌ر شار و گوندێک چاوساغ و وه‌کیلی خه‌ڵکه‌که‌ی بووه‌ و به‌ ده‌نگ خه‌ڵکه‌وه‌ هاتووه‌. به‌ گشتی مامۆستایان پشت و په‌نای موسوڵمانان له‌ شین و شادی‌دا بوون. پاراستنی رێز و حورمه‌تی مامۆستایان ئه‌رکی سه‌ر شانی گشت موسوڵمانان بووه‌ و جێگه‌ی مامۆستاش له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا سه‌رووی هه‌موان بووه‌. ئه‌مڕۆش هه‌ر چه‌ند که‌ له‌ نێو موسوڵماناندا زۆر شت له‌ جێی خۆی نه‌ماوه‌ به‌ڵام به‌شێک له‌ مامۆستایان هه‌ر وه‌ک کۆن جێگه‌ی رێز و حورمه‌تی تایبه‌تین و هه‌روا خۆشه‌ویستیان له‌ دڵی موسوڵماناندا ماوه‌. راسته‌ ئه‌رکی ‌مامۆستا پاراستنی دین و راهێنان و فێر کردنی موسوڵمانان له‌ سه‌ر دینی ئیسلامه‌ و ئه‌رکی موسوڵمانانیش گوێ له‌ مستی و وه‌شوێنکه‌وتوویی مامۆستا له‌ سه‌ر رێگه‌ی شه‌رع و ئایینی ئیسلامه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ ورده‌ورده‌ ئه‌م ئه‌رکانه‌ له‌ سه‌ر شانان داده‌ماڵدرێن و نه‌ مه‌لا (مه‌به‌ستی نووسه‌ر به‌شێک له‌ مامۆستایانه‌) ئه‌رکی خۆی به‌ ته‌واوی دێنێته‌ جێ و نه‌ موسوڵمانانیش گوێ ده‌ده‌نه‌ ئه‌رکه‌کانیان. با بڕێک وردتر مه‌به‌ستی خۆم شی که‌مه‌وه،‌ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر کۆڕێک له‌ سه‌رده‌شت پێک هات به‌ رواڵه‌ت بۆ تاووتوی کردنی به‌رنامه‌ی سه‌ره‌خۆشی و رۆژانی پرسه‌ که‌ له‌ مزگه‌وته‌کاندا به‌ڕیوه‌ ده‌چن. بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌گه‌ر بکرێ ئاڵوگۆڕێک به‌ پێی شه‌رع له‌م بۆنه‌یه‌دا پێک بێنن. هه‌ر چه‌ند له‌ دواییدا ده‌رکه‌وت که‌ پێک هێنه‌رانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ هه‌ر له‌ پێشدا بۆخۆیان بڕیبوویان و دواییش دروویان. له‌ قه‌دیمه‌وه‌ له‌ سه‌رده‌شت وا باو بووه‌ که‌سێک که‌ ده‌مرد خزم و جیران و دۆست و ئاشنا بۆ هاوده‌ردی و سوکنای دڵی ساحه‌ب مردوو و ئه‌و که‌سانه‌ی خۆشه‌ویستیان له‌ ده‌ست داوه‌ سفره‌یان له‌ ماڵی خۆیاندا ساز ده‌کرد و له‌ سه‌ر سینییه‌ک ده‌یانبرده‌ مزگه‌وتێ یا بۆ ماڵی مردووی، تا به‌یه‌که‌وه‌ له‌ سێ شه‌و و رۆژدا له‌ ده‌وری بنه‌ماڵه‌ی کۆچ‌کردوو کۆببنه‌وه‌ و جێ خاڵی ئازیزانیان بۆ چه‌ند رۆژێکیش بێ، پڕ کردبێته‌وه‌. هاوده‌ردی و به‌یه‌که‌وه‌ بوون له‌ کاتی شین و سه‌ره‌خۆشیدا یه‌کێک له‌ جوانترین ره‌سمی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت بوو که‌ سفره‌ هێنان وه‌ک سومبولێکی جوان خۆی ده‌نواند. به‌ڵام مامۆستای یه‌کێک له‌ مزگه‌وته‌کانی شاری سه‌رده‌شت چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ سه‌ر هێندێک له‌ سفره‌کان پڵاو و گۆشت و مریشک هه‌یه‌ و له‌ سه‌ر به‌شێکی دیکه‌ له‌ سفره‌کان ته‌ماتاو و دۆڵمه‌ی بێ گۆشت ده‌بێ، ئه‌وه‌ بێشه‌رعییه‌ و ئه‌م جیاوازییه‌ ده‌بێته‌ هۆی دڵشکانی فه‌قیران، که‌وایه‌ ده‌بێ سفره‌ خڕکرێته‌وه‌ و له‌ جیاتی سفره‌ هێنان با به‌یه‌که‌وه‌ پووڵ خرکه‌نه‌وه‌ و له‌ شوێنێک چێشت لێبندرێ و هه‌موو وه‌ک یه‌ک له‌ سه‌ر سفره‌ی سه‌ره‌خۆشیان نان بخۆن. به‌م جۆره‌ سفره‌هێنان که‌ یه‌کێک له‌ جوانترین نه‌ریته‌کانی شاری سه‌رده‌شت بوو له‌ سه‌ره‌خۆشیاندا نه‌ما و له‌ جیاتی سفره‌هێنان، پووڵ وه‌رگرتن بوو به‌ ره‌سم. له‌ هه‌ر سه‌ره‌خۆشییه‌کدا که‌سێک ده‌ستنیشان ده‌کرا که‌ پوول وه‌رگرێ و ناوی که‌سه‌که‌ش بنووسێ که‌ چه‌نده‌ی داناوه‌ بۆ چێشتی سه‌ره‌خۆشی‌یه‌که‌. به‌ڵام که‌سانێکیش هه‌بوون که‌ له‌ پرسه‌ی خۆشه‌ویست و ئازیزانیاندا رازی نه‌ده‌بوون له‌ خه‌ڵک پووڵ وه‌رگرن و ئه‌وه‌یان به‌ کارێکی باش نه‌ده‌زانی، بۆیه‌ به‌ مه‌یل و ئیشتیای خۆیان بۆخۆیان هه‌موو کاره‌کانیان وه‌ ئه‌ستۆ ده‌گرت و به‌ ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆشیان ده‌زانی و به‌ گه‌ردن‌ئازایی نان و چێشتی پرسه‌که‌یان دابین ده‌کرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ش زۆری نه‌خایاند و فه‌شه‌لی رووی لێنا و زۆر زوو ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ واته‌ پووڵ وه‌رگرتن نه‌ ده‌توانێ جێی سفره‌ پڕکاته‌وه‌ نه‌ کارێکی جوان و به‌ قه‌ولی ئه‌و مامۆستایانه‌ شه‌رعی‌یه‌. بۆیه‌ ئه‌مجاریش هه‌ر به‌ بیانووی پێشوو که‌ سفره‌یان خڕکرده‌وه، که‌وتنه‌ سه‌روگوێلاکی پووڵ خرکردنه‌وه‌که‌ی بۆخۆیان دایانهێنابوو.‌ ئه‌م جاره‌ش به‌ داخه‌وه‌ ته‌نیا وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌ک له‌ شه‌رع که‌ڵک وه‌رگیرا تا به‌ مه‌به‌ستی خۆیان گه‌یشتن.

له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که‌ چه‌ند مامۆستای به‌ڕیز قسه‌یان ده‌کرد و ده‌یانویست بێشه‌رعی پرسه‌ بۆ خه‌ڵک روون که‌نه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌خۆشیه‌کاندا‌ به‌ بێشه‌رعی ده‌کری شی بکرێته‌وه،‌ تا قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێ و رێگه‌ چاره‌یه‌کی گونجاوی بۆ دیاری بکه‌ن. تا هه‌موو که‌س له‌مه‌وبه‌دوا له‌ سه‌ره‌خۆشیه‌کانیاندا به‌ڕێوه‌ی به‌رن. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ یه‌کێک له‌ مامۆستایان که‌ زۆربه‌ی ژیان و باوه‌ڕی ئێمه‌ به‌ بێشه‌رعی ده‌زانێ،ئه‌مجاره‌ش نان و چایی سه‌ره‌خۆشی به‌ حه‌رام ناو برد و وتی ئه‌م نان و چێشت خواردنه‌ هه‌مووی حه‌رامه‌. که‌ له‌ لایه‌ن ئیمام جومعه‌ی سه‌رده‌شت و چه‌ند مامۆستایه‌کی دیکه‌وه‌ به‌رپه‌رچ درایه‌وه‌ که‌ حه‌رام نییه‌ و ره‌نگبێ ئه‌مڕۆ مه‌کرووهی تێکه‌ڵاو بووبێ. مامۆستایه‌کی دێکه‌ش له‌ قسه‌کانیدا پووڵ وه‌رگرتنی به‌ گومرگی برایم خه‌لیل ده‌شوبهێنێ که‌ هه‌ر که‌س دێته‌ ژوور پووڵی لێوه‌رده‌گرن و هه‌ر که‌س ده‌ڕواته‌ ده‌ر پووڵی لێوه‌رده‌گیرێت. که‌ مه‌به‌ستی هه‌ر دوو مامۆستای ئازیز ئه‌وه‌ بوو که‌ نان و چایی خواردن له‌ سه‌ره‌خۆشیاندا نه‌مێنێ. چه‌ند رۆژ دوای‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ راگه‌یه‌ندراوێک بڵاو کرایه‌وه‌ که‌ چه‌ند خاڵی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی تێدا هاتبوو. نووسه‌ری بڵاوکراوه‌که‌ نان و چایی خواردن له‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیدا به‌ کارێکی بێشه‌رعی ده‌زانی و ده‌ڵی ئه‌وه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌رع و سوننه‌ته‌. لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک دێنه‌ پێش.‌ مامۆستای خۆشه‌ویست و زانا، به‌ کام شه‌رع و فتوا سفره‌ی پێشووت به‌ بێشه‌رعی دانا له‌ کاتێکدا ئێمه‌ی سه‌رده‌شتی به‌ دڵخواز و مه‌یلی خۆمان سفره‌مان دێنا بۆ پرسه‌ی ئێوه‌؟ له‌ کام شه‌رع و فتوادا خواردنی پڵا و گۆشت و مامر حه‌رام کراوه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ده‌ست کورت و هه‌ژار ناتوانێ بیخوا؟ مامۆستای به‌ڕێز ئه‌گه‌ر سفره‌ و نان خواردن له‌ پرسه‌دا حه‌رام و بێشه‌رعییه‌ بۆ کاتی لابردنی سفره‌ی سه‌ره‌خۆشی به‌ خه‌ڵکتان نه‌ده‌گووت موسوڵمانینه‌ ئه‌وه‌ کارێکی حه‌رامه‌ و مه‌یکه‌ن، ئه‌وه‌ی که‌ تا ئێستا کراوه‌ بێشه‌رعی بووه‌‌ و ئه‌و مامۆستایانه‌ی له‌ پێش ئێمه‌دا بوون نه‌یانزانیوه‌ که‌ حه‌رامه‌ و شاره‌زای شه‌رع نه‌بوون ؟!! بۆ کاتێک سفره‌تان خڕکرده‌وه‌ به‌ قه‌ولی خۆت مامۆستای ئازیز، گومرگی برایم خه‌لیلت بۆ داناین ؟!! بۆ سفره‌ی بێشه‌رعیت به‌ گومرگ گۆڕیه‌وه‌ ؟!! بۆ هه‌تا دوێنێ سفره‌ و پووڵ خرکردنه‌وه‌ حه‌ڵال و زه‌ڵاڵ بوو به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆته‌ حه‌رام و بێشه‌رعی ؟!! مامۆستایانی زێده‌ ئازیز، هه‌یئه‌ت ئۆمه‌نای ماندوونه‌ناس و ... بۆ دوێنێ له‌ سه‌ر سفره‌ی سه‌ره‌خۆشیان هه‌موو پێکه‌وه‌ تێر ده‌مانخوارد و که‌س نه‌یده‌گووت حه‌رامه،‌ ئه‌م شه‌رعه‌ بۆ تا ئه‌مڕۆ که‌س نه‌یدیبوو، چۆنه‌ ئه‌مڕۆ له‌پڕ چاوتان که‌وته‌ کتێبه‌ شه‌رعییه‌کان و 1و2 و3 و... ده‌لیل و بورهانتان بۆ هێناینه‌وه‌ که‌ ناڕه‌وایه‌ و بێشه‌رعییه‌ و نا بۆ که‌لامی خوای گه‌وره‌یه‌ ؟!! بۆ که‌سێک به‌ پووڵی خۆی و به‌ مه‌یل و گه‌ردن‌ئازایی له‌ میواندارییه‌کدا ده‌عوه‌تمان بکات تا ملان ده‌یخۆیین حه‌رام نییه‌ به‌ڵام هه‌ر ئه‌م که‌سه‌‌ له‌ پرسه‌ی ئازیزانیدا نانه‌که‌ی حه‌رام و خواردنه‌که‌ی بێشه‌رعییه‌ ؟!! ئێوه‌ باس له‌ جیاوازی چینایه‌تی له‌ کۆمه‌ڵگادا ده‌که‌ن،به‌ڵام بۆ ئێوه‌ له‌ خانووی چه‌ند تاقی داده‌ژین له‌ کاتێکدا که‌ ته‌نیا پێویستیتان به‌ تاقێکه‌؟ بۆ ئێوه‌ باشترین رانک‌وچۆغه‌ له‌به‌ر ده‌که‌ن و کڵاش ده‌که‌نه‌ پێتان به‌ڵام نابینن هه‌ر مامۆستای ته‌نیشت خۆتان له‌ گڕوتینی گه‌لاوێژدا پاته‌ی له‌ پێیه‌ و چۆغه‌که‌ی سپی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ و ره‌نگی پێوه‌ نه‌ماوه‌، بۆ و سه‌دان بۆی دیکه‌ هه‌ن که‌ باس له‌ جیاوازی چینایه‌تی ده‌که‌ن و که‌س متته‌قی لێ ده‌رنایه‌ت. له‌ خاڵی دووهه‌مدا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ مامۆستایه‌ک له‌م خاڵانه‌ لابدات ده‌بێ سه‌رکۆنه‌بکرێ و به‌ توندی سزابدرێ، ئه‌وه‌ جێی ره‌خنه‌یه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ر له‌ شاره‌که‌ی خۆماندا که‌سانێک به‌ ناو مه‌لا و مامۆستا سه‌دان فتوای حه‌رام و نابه‌جێ ده‌ده‌ن و بێ‌ئه‌مری خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (د.خ) ده‌که‌ن، هه‌ر رۆژه‌ روکنێک له‌ عیبادات لاده‌درێ و به‌شێکی نوێ دێته‌ نێو باسان و که‌س ده‌نگی ده‌رنایه‌ت چۆنه له‌ سه‌ر بێ‌ئه‌مری ئێوه‌ ده‌بێ سزا بدرێن و سه‌رکۆنه‌ بکرێن؟‌

رێ‌وڕه‌سمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیه‌کانی ئێمه‌ وه‌ک زۆربه‌ی کاره‌کانمان ره‌نگبێ ئه‌مڕۆ پێویست بێ ئاڵوگۆڕێکیان تێدا پێک بێت، ده‌ست خۆشی بۆ ئه‌م که‌سانه‌ که‌ به‌ره‌وپیری ده‌چن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ده‌که‌ن. به‌ڵام با هه‌موو به‌یه‌که‌وه‌ وه‌ک موسوڵمانێکی راسته‌قینه‌ ته‌نیا گوێ له‌ مستی مامۆستایانی دڵسۆز و کارزان و پێبه‌ندی دینی ئیسلام بین و مامۆستایانیش زیاتر له‌ هه‌میشه‌ پێداگری له‌ سه‌ر شه‌رع و یاسای ئیسلام بکه‌ن و له‌ سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی کار و کرده‌وه‌کان به‌ شه‌رعی و بێشه‌رعی زیاتر ورد ببنه‌وه‌ تا خوانه‌خواسته‌ حه‌ڵاڵمان لێ حه‌رام نه‌که‌ن و حه‌راممان بۆ حه‌ڵاڵ نه‌کرێت.



نظرات ارسالی شما  
 
 
 


فرم ارسال نظر  
 
نام  
 
نظر  
 

نظر شما پس از تایید مدیر وب‌سایت منتشر می‌شود •


 
 
 
 
 
گفتـگـــــــو 
 
 
 
 
تصـــــاویــــــــر 
 
 
 
 
 
 
 
افزایش بازدید از سایت های فیلتر شده

پرونده عدم اجرای قانون 2 میلیارد مترو به محاکم قانونی ارجاع خواهد شد

رحیمی: مجلس تعطیل نکرد، ما تعطیل کردیم!

اعلام تحریم های جدید کره جنوبی علیه ایران

رییس بانک مرکزی لبنان: بانک های لبنانی هم به تحریم های ایران می پیوندند

طرح افزايش تعطيلي عيد سعيد فطر منتفي شد

نام‌گذاری یکی از خیابان‌های تبریز به نام کریم باقری

45 نماینده طرح استیضاح وزیر نیرو را امضا کرده‌اند

اروميه صاحب نخستين آژانس گردشگري هوايي در كشور مي شود

ابلاغ دوباره قانون حمايت ازمصدومان شيميايي يك امر تشريفاتي است

 
picتوقیف گذرنامه شیخ الاسلام مولانا عبدالحمید و ممنوع الخروج شدن ایشان
picانتصاب فرماندار جدید سردشت
picکاش مصدومان شیمیایی هم مثل مترو بودند!
picفیلمی سینه‌مایی ماندوو له‌ به‌شی كێبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی لۆكارنۆ وه‌رگیرا
picمسئولین در سردشت کلینیک تخصصی و مجهز با کادر پزشکی متخصص دایر کنند
pic'اعدام' چهارپایان حامل کالای قاچاق در غرب ایران
picیادی ٢٣ ساڵه‌ی شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت له‌ باشووری ئوسترالیا
picبرگ دیگری از بی کفایتی تکان دهنده مسئولان بنیاد شهید
picکۆڕێك به‌ بۆ به‌ڕێزان شاخه‌وان شۆرش و دکتۆر حوسه‌ینی خه‌لیقی
picسفر سوم و سهم ما از سفرهاي استاني
picبمباران پس از بمباران
picچرا سردشت ؟
picپیام انجمن دفاع از حقوق مصدومین شیمیایی سردشت
picئه‌و ئێواره‌یه‌ی كه‌شاره‌كه‌م "سه‌رده‌شت" زامی هه‌ڵگرت
pic7تیر را 8 تیر از یاد نبرید
     
info@sercawe.ir   هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراون
© www.sercawe.ir
All rights reserved 2007.