www.sercawe.ir homepage contact
له‌ یادی 23 ساڵه‌ی شیمیابارانی سه‌رده‌شت
picبا به‌ بیانووی کارێکی بچووک هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ هه‌ڵێنین

picمنحرف کردن آگاهانه‌ انجمن‌ها به‌ صلاح جامعه‌ ما نیست

picسکوت در قبال پاک کردن نام‌های کردی از تابلوی شهرداری به‌ کجا می‌رسد

picداروی مرا چه‌ کسی می‌دهد؟!!

 مقالات بیشتر را اینجا بخوانید
معروفی‌سخنگوی‌شورای سردشتpic
نامگذاری محله‌ها نه‌ خلاف قانون است و نه‌ سیاسی بلکه‌ خواست به‌ حق مردم سردشت بوده‌ و می‌باشد

واحدی نائب‌رئیس انجمن شیمیاییpic
شکی در محدود کردن انجمن از طرف مسئولین وجود ندارد حتی به‌ حاشیه‌ رانده‌ شده‌ است

امانی رئیس انجمن نشاط سردشتpic
بیشتر شدن آمار اعتیاد در سردشت به‌ پدیده‌ مهاجرت از بیکاری برمی‌گردند

گلنواز امام جمعه‌ ‌شیوه‌ برایمpic
مسلمانان پیرو کسی باشند که‌ تابع تمایلات حزبی و نفسانی نیست

حه‌دداد چالاكی ‌فه‌رهه‌نگی‌pic
هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان له‌ كاتی‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا پێشبینی ناکرێ

 

رۆژژمێری سه‌رچاوه‌

هدیه‌ رمضان

طومار ساعت به‌ وقت شرعی سردشت

بروشور شیمیاباران سردشت

ماڵپه‌ڕی مامه‌ قاڵه‌ی شمشاڵ‌ژه‌ن


Untitled Document

چاپ مطلب
ارسال به‌ دوستان
0
:نظرات
1386 دوشنبه‌ 15 بمهن
:تاریخ ارسال
 ته‌فسیری به‌ دڵخواز
سیروان حه‌دداد: زۆرجار مامۆستا ( مامۆستا سه‌لام ئه‌مینی ئیمام جومعه‌ی شاری سه‌رده‌شت) پێش ئه‌وه‌ی بیهه‌وێ بابه‌تێکی به‌که‌ڵک و ته‌واو په‌سه‌ندی ئیسلام، له‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌ست پێ‌بکات و سه‌رنجی ئاماده‌بووانی نوێژی جومعه‌ بۆ وتاره‌که‌ زیاتر رابکێشێ ده‌ڵێ:« موسوڵمانانی به‌ڕێز زۆر شت هه‌یه‌ به‌ ئیشتیای ئێوه‌ نییه‌‌ به‌ڵام به‌ قازانجی ئێوه‌یه‌‌، زۆر شتیش هه‌یه‌ که‌ به‌ قازانجی ئێوه‌ نییه‌‌‌ به‌ڵام به‌ ئیشتیای ئێوه‌‌یه.‌ ئه‌گه‌ر به‌ که‌یفێتان بوو ده‌ڵێن به‌خوای مه‌لای باشه‌، ئه‌گه‌ر به‌ ئیشتیای ئێوه‌ش نه‌بێ ده‌ڵێن ئه‌رێ ئه‌وه‌ ئیمام جومعه‌ ده‌ڵێ چی. جا که‌ وایه‌ منیش به‌ قازانجی ئێوه‌ خوتبه‌ ده‌ڵێم نه‌ به‌ ئیشتیا‌«.

گه‌وره‌زانایان و ناودارانی ئیسلامی، پێش ئێمه توانیویانه‌ له‌ زۆربه‌ی ره‌مزوڕازی قورئان تێبگه‌ن و بۆ ئێمه‌ی موسوڵمانی شی بکه‌نه‌وه‌. له‌ ته‌فسیره‌ گه‌وره‌کانی که‌ جێی متمانه‌ی هه‌موو موسوڵمانانن و له‌ کتێبه‌ شه‌رعیه‌کانیاندا گرێی نه‌زانی و تێنه‌گه‌یشتوویی موسوڵمانانیان کردۆته‌وه‌‌.‌ هه‌ر چه‌ند له‌ نێو وانیشدا ئیختلافی بۆچوون هه‌یه‌ و هه‌موویان یه‌ک روانین و بۆچوونیان نییه‌. وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ له‌ دینی ئیسلامدا شیعه‌ هه‌یه‌ و سوننی هه‌یه‌. له‌ نێو ئێمه‌ی سوننیشدا چوار مه‌زهه‌بی شافعی، مالکی، حه‌نه‌فی و حه‌نبه‌ڵی هه‌یه‌. به‌ڵام جیاوازی نێوان ئه‌م چوار مه‌زهه‌به‌ نه‌بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ بۆ وێنه‌ شافعی، مه‌زهه‌بی ئه‌وانی تر به‌ باتڵ و ناڕاست بزانێ ،یا هه‌ر یه‌ک له‌و چوار ئیمامانه‌ ‌ به‌ چاوی پووچ و به‌تاڵ بڕواننه‌ یه‌ک. ئه‌وه‌ش به‌ هۆی ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌ر مه‌زهه‌ب و گه‌وره‌پیاوانی ئایینی و زانایانی موسوڵمان له‌سه‌ر ئیشتیا و دڵخوازی خۆیان ته‌فسیر و شه‌رعیان دانه‌ناوه‌، به‌ڵکوو هه‌مویان به‌ پشت به‌ستن به‌ هه‌موو عیلمه‌کانی پێویست و شاره‌زایی‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له‌سه‌ر حه‌دیس و قورئان ده‌ستیان داوه‌ته‌ ته‌فسیری فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌. هه‌ر به‌و روانینه‌ش شه‌رع و ( فقه‌‌) یان داناوه‌. بۆیه‌ ئه‌م ئیختلافی بۆچوونه‌ له‌ نێوان سه‌ر مه‌زهه‌به‌کاندا که‌ هیچ ناته‌بایی و دژبه‌ره‌کی له‌گه‌ل فه‌رموده‌ی خوا و ره‌سووڵی خوادا نییه‌، به ره‌حمه‌ت ده‌ژمێردرێ.‌ ئه‌ویه‌ که‌ حه‌زره‌تی ره‌سووڵ (د.خ) ده‌فه‌رموێ ئیختلافی ئوممه‌تی من ره‌حمه‌ته‌.

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ سه‌رده‌می ئێمه‌دا بازاڕی دنیاداری وای کردووه‌ که‌ تاقمێک به‌ ناو رووناکبیرانی ئیسلامی ته‌نیا ئه‌وانه‌ی به‌ ئیشتیای خۆیانه‌ ده‌یڵێن و که‌متر واهه‌یه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئیشتیای خۆیان له‌ سه‌ر قازانجی دین و دنیای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی موسوڵمان قسه‌ بکه‌ن. به‌تایبه‌ت له‌ بازنه‌ی دین و باوه‌ڕی ئیسلامی‌دا، لێ‌قرتاندن و که‌م کردنه‌وه‌ی به‌ئانقه‌ست له‌ ته‌کلیف و باوه‌ڕدا، بازاڕ گه‌رمی‌یه‌کی باشه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌ستی ئایینی خه‌ڵک بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌‌کانیان که‌ڵک وه‌رده‌گرن. چوونکه‌ هه‌رچی ته‌کلیف و ئه‌رکه‌کان که‌متر و ساده‌تر بن له‌ ئیشتیای خه‌ڵک خۆشتر و له‌ ده‌ستان ئاسانتر دێت. بۆیه‌ ئێستا کۆلکه‌ مه‌لای سه‌ر رووت و بێسه‌واد مه‌قبووڵ‌تر و سه‌روشانێک بڵندتر له‌ مه‌لای زانا و تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتوون. هه‌نووکه‌ زانینی ئه‌لف‌وبێ‌یه‌کی عه‌ڕه‌بی و ئافه‌رین و باره‌قه‌ڵڵای عه‌وام بۆته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی سه‌دان و بگره‌ هه‌زاران موفه‌سسیری قورئان و حه‌دیس و ... هتد. به‌ قه‌ولی خۆیان موفه‌سسیر نه‌مای شه‌ریعه‌ت نه‌خوێندوو بوونه‌ داعی و له‌ سه‌ر دڵخواز و ئیشتیای دوور له‌ قازانجی گشتی موسوڵمانان، ده‌عه‌وت ده‌که‌ن و ئاڵای به‌ ناو ئیسلاحیان هه‌ڵداوه‌. هه‌ر ته‌فسیر و لێکدانه‌وه‌یه‌کیش که‌ له‌گه‌ڵیان هاوده‌نگ نه‌بێ به‌ باتڵ و که‌ج فه‌همی و بێ‌ئاگایی ده‌یقه‌بڵێنن.‌ له‌ راستی‌دا ئه‌و که‌سانه‌ بۆخۆیان قورئان و حه‌دیس به‌ عه‌قڵی خۆیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و ئاگاهانه‌ وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌ک له‌ دینی ئیسلام و قورئانی پیرۆز که‌ڵکی کاتی (استفاده‌ ابزاری) وه‌رده‌گرن. ئه‌و زانا و شاره‌زایانه‌ی بواری شه‌رع و حه‌دیس و ته‌فسیر و... که‌ فتواکانیان پشت گه‌رم به‌ ژیرایه‌تی (منطق) ئیسلام و ده‌قی قورئان و حه‌دیسه‌ به‌ توندوتیژ و (متشدد) ناودێر ده‌کرێن. به‌ڵام خۆیان ژاوه‌ژاو وه‌ڕێ ده‌خه‌ن و گه‌مژانه‌‌ ته‌فسیر به‌ دڵخواز و ره‌ئی ده‌که‌ن. سه‌یر له‌وه‌دایه‌ که‌ را و بۆچوونی ئیمام و شاره‌زایان به‌ کارێکی ناشیانه‌ و دژ به‌ گه‌شه‌ی ئیسلام ده‌زانن و پێیان وایه‌ ئه‌وه‌ بۆته‌ هۆی نه‌زانی و بێ‌سه‌وادی کۆمه‌ڵگای موسوڵمانان له‌ رابردوودا!؟

ئه‌م کاره‌ساته‌ی که‌ به‌ سه‌ر دینی ئیسلام هاتووه‌ شتێک نییه‌ که‌ له‌ نێو ئێمه‌ی موسوڵماناندا پێک هاتبێت به‌ بڕوای من ئه‌وه‌ به‌رنامه‌ و ئامانجی سه‌دان ساڵ کار و پرۆژه‌ی نه‌یارانی دینی پیرۆزی ئیسلامه‌ که‌ ئه‌مڕۆ به‌ ده‌ستی تاک و تاقم و جه‌ماعه‌تی به‌ ناو موسوڵمان له‌ نێو موسوڵماناندا په‌یڕه‌و ده‌کرێ. سه‌رلێ شیواوی و دووره‌په‌رێزی له‌ دین ئاکامی ئه‌م ته‌فسیر و ئه‌و فتوا ناعه‌قڵانی‌یه‌یه‌ که‌ کۆلکه‌ مه‌لا و موفه‌سسیرنه‌ماکان دایانهێناوه‌ و به‌ ناوی دین پڕوپاگه‌نده‌شی بۆ ده‌که‌ن.



نظرات ارسالی شما  
 
 
 


فرم ارسال نظر  
 
نام  
 
نظر  
 

نظر شما پس از تایید مدیر وب‌سایت منتشر می‌شود •


 
 
 
 
 
گفتـگـــــــو 
 
 
 
 
تصـــــاویــــــــر 
 
 
 
 
 
 
 
افزایش بازدید از سایت های فیلتر شده

پرونده عدم اجرای قانون 2 میلیارد مترو به محاکم قانونی ارجاع خواهد شد

رحیمی: مجلس تعطیل نکرد، ما تعطیل کردیم!

اعلام تحریم های جدید کره جنوبی علیه ایران

رییس بانک مرکزی لبنان: بانک های لبنانی هم به تحریم های ایران می پیوندند

طرح افزايش تعطيلي عيد سعيد فطر منتفي شد

نام‌گذاری یکی از خیابان‌های تبریز به نام کریم باقری

45 نماینده طرح استیضاح وزیر نیرو را امضا کرده‌اند

اروميه صاحب نخستين آژانس گردشگري هوايي در كشور مي شود

ابلاغ دوباره قانون حمايت ازمصدومان شيميايي يك امر تشريفاتي است

 
picتوقیف گذرنامه شیخ الاسلام مولانا عبدالحمید و ممنوع الخروج شدن ایشان
picانتصاب فرماندار جدید سردشت
picکاش مصدومان شیمیایی هم مثل مترو بودند!
picفیلمی سینه‌مایی ماندوو له‌ به‌شی كێبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی لۆكارنۆ وه‌رگیرا
picمسئولین در سردشت کلینیک تخصصی و مجهز با کادر پزشکی متخصص دایر کنند
pic'اعدام' چهارپایان حامل کالای قاچاق در غرب ایران
picیادی ٢٣ ساڵه‌ی شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت له‌ باشووری ئوسترالیا
picبرگ دیگری از بی کفایتی تکان دهنده مسئولان بنیاد شهید
picکۆڕێك به‌ بۆ به‌ڕێزان شاخه‌وان شۆرش و دکتۆر حوسه‌ینی خه‌لیقی
picسفر سوم و سهم ما از سفرهاي استاني
picبمباران پس از بمباران
picچرا سردشت ؟
picپیام انجمن دفاع از حقوق مصدومین شیمیایی سردشت
picئه‌و ئێواره‌یه‌ی كه‌شاره‌كه‌م "سه‌رده‌شت" زامی هه‌ڵگرت
pic7تیر را 8 تیر از یاد نبرید
     
info@sercawe.ir   هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراون
© www.sercawe.ir
All rights reserved 2007.