www.sercawe.ir homepage contact
له‌ یادی 23 ساڵه‌ی شیمیابارانی سه‌رده‌شت
picبا به‌ بیانووی کارێکی بچووک هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ هه‌ڵێنین

picمنحرف کردن آگاهانه‌ انجمن‌ها به‌ صلاح جامعه‌ ما نیست

picسکوت در قبال پاک کردن نام‌های کردی از تابلوی شهرداری به‌ کجا می‌رسد

picداروی مرا چه‌ کسی می‌دهد؟!!

 مقالات بیشتر را اینجا بخوانید
معروفی‌سخنگوی‌شورای سردشتpic
نامگذاری محله‌ها نه‌ خلاف قانون است و نه‌ سیاسی بلکه‌ خواست به‌ حق مردم سردشت بوده‌ و می‌باشد

واحدی نائب‌رئیس انجمن شیمیاییpic
شکی در محدود کردن انجمن از طرف مسئولین وجود ندارد حتی به‌ حاشیه‌ رانده‌ شده‌ است

امانی رئیس انجمن نشاط سردشتpic
بیشتر شدن آمار اعتیاد در سردشت به‌ پدیده‌ مهاجرت از بیکاری برمی‌گردند

گلنواز امام جمعه‌ ‌شیوه‌ برایمpic
مسلمانان پیرو کسی باشند که‌ تابع تمایلات حزبی و نفسانی نیست

حه‌دداد چالاكی ‌فه‌رهه‌نگی‌pic
هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان له‌ كاتی‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا پێشبینی ناکرێ

 

رۆژژمێری سه‌رچاوه‌

هدیه‌ رمضان

طومار ساعت به‌ وقت شرعی سردشت

بروشور شیمیاباران سردشت

ماڵپه‌ڕی مامه‌ قاڵه‌ی شمشاڵ‌ژه‌ن


Untitled Document

چاپ مطلب
ارسال به‌ دوستان
0
:نظرات
1386 جمعه‌ 03 فروردین
:تاریخ ارسال
 هیجره‌ت بۆ ئیسلام یا له‌ دژی ئیسلام
سیروان حه‌دداد: ئه‌نجومه‌نی قوڕئان یه‌کێک له‌م ئه‌نجومه‌نانه‌یه‌ که‌ ماوه‌یه‌که‌ خه‌ریکی سازدانی کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی تایبه‌تی خۆیه‌تی بۆ زیاتر خۆناساندن و پڕوپاگه‌نده‌ بۆ خزمه‌ت به‌ به‌رمانه‌ و بیر و باوه‌ڕی به‌ڕیوه‌به‌رانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه.له‌ ره‌مه‌زانی رابردوودا یه‌که‌مین کۆڕی خۆی پێک هینا و قه‌رار وابوو هه‌ر مانگێک ،میزگرد و دانیشتنێکی ئازاد پێک بێنن بۆ زیاتر تێگه‌یاندنی خه‌ڵک له‌ قۆڕئانی پیرۆز.به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م رێکخراوه‌یه‌ که‌ هه‌موویان به‌ گشتی که‌سایه‌تی ناسراون و وه‌ک بڵێین رێچکه‌ی بیر و بۆچوونه‌کانیان ئاشکرا و روونه‌،تا ئه‌مڕۆ ته‌نیا له‌ سێ کاتی دیاریکراودا توانیویانه‌ به‌ڵێنی خۆیان بێننه‌دی.ئاخرین به‌رنامه‌ی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ به‌ بۆنه‌ی کۆچی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست(س.خ) له‌ رۆژی یه‌که‌می خاکه‌لێوه‌ی هه‌شتاوشه‌شی کۆچیدا پێک هات،که‌ به‌ڕێزان عوسمان ئیـــــزه‌دپه‌نا و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی قوڕئان به‌ڕێز دلێـــــر عه‌بباسی بابه‌تیان پێشکه‌ش کرد.‌

مه‌به‌ست له‌ نووسینی ئه‌م چه‌ند دێڕانه‌ زۆرتر وه‌به‌رچاوخستنی ئه‌م کۆبوونه‌وانه‌ و بابه‌ته‌کانی ئاماده‌کراو بۆ پێشکه‌ش کردنی به‌ڕێزانه‌ که‌ بڵێی مه‌به‌ست ته‌نیا ره‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ بێت یا نا دورله‌وه‌ مه‌به‌ست گه‌لێکی زۆر شادراوه‌یان له‌ پشته‌ که‌ وشیارانه‌ و به‌ پێی به‌رنامه‌ی دارێژراو بازی ده‌کرێن.

هه‌ر له‌ یه‌که‌مین به‌رنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی قوڕئان که‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا پێکهات هێندێک خاڵی سه‌ره‌کی ده‌هاتنه‌ به‌رچاو که‌ مه‌به‌ستی تایبه‌تیان له‌ پشت بێ،ئه‌ویش وه‌به‌ر باس خستن و پرسیار و دوانێک بوو له‌ سه‌ر بابه‌تێک که‌ له‌ ماوه‌ی نزیک به‌م به‌رنامه‌یه‌دا وه‌ک ده‌ڵێن له‌ لایه‌ن که‌سایه‌تی‌یه‌کی مه‌کته‌بی قوڕئان ئاماژه‌ی پێکرابوو.وه‌ له‌م کۆبوونه‌وه‌دا هه‌رچی ئایه‌ت و حه‌دیس و ره‌وایه‌ت بوون بۆ به‌گژ داچوونه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌ بوونه‌ بژاری به‌رنامه‌ی ئه‌م کاتی ئه‌نجومه‌نی قوڕئان.هه‌رچه‌ند پرسیاره‌که‌ بۆ یه‌که‌م جار که‌سێک له‌ ئاماده‌بووان ئاراسته‌ی به‌ڕێز عوسمان ئیزه‌دپه‌نای کرد،به‌ڵام له‌ دواییدا هه‌ر له‌ سه‌ر ئه‌م باسه‌،پرسیاره‌ نووسراوه‌کان له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌که‌ ته‌نیا روویان کرده‌وه‌ به‌ڕێز ئیزه‌دپه‌نا تا ته‌واوی نووسراوه‌که‌یان پێشکه‌شی ئاماده‌بووان کردبێت.

له‌ رۆژی چوار شه‌ممه‌ی یه‌که‌می خاکه‌لێوه‌ی ساڵی نوێدا ئه‌مجار به‌ڕێز دلێـــرعه‌بباسی له‌ وتاره‌که‌ی خۆیدا به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشکرا و وشیارانه‌ ناراستی‌یه‌کی به‌ سه‌ر کۆڕه‌که‌دا سه‌پاند و هه‌وێنی کۆڕی هیجره‌تی درکاند.به‌ڕێز عه‌بباسی له‌ قسه‌کانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کا که‌ ناکرێ وه‌ک سۆفییه‌کان،گۆشه‌گیری مزگه‌وت بگرنه‌ پێش و خۆ له‌ هه‌رچی چاکسازی و خزمه‌ت کردن به‌ به‌رنامه‌ و پرۆگرامی ناردراوی خوای گه‌وره‌ وه‌دزن.به‌ڵکوو ده‌بێ به‌هه‌موو هه‌ست و ویستی خۆت به‌ره‌و به‌ڕێوه ‌بردنی ئیسلام وه‌ڕێ که‌ون،ئه‌گه‌ر له‌ وڵاتی خۆشت نه‌کرا با هیجره‌ت بکرێ که‌ زه‌وی و مڵکی خوا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ نی‌یه‌ که‌ تێیدا ده‌ژین.قسه‌ له‌ سه‌ر هیجره‌ت و ئه‌نجام و ده‌سکه‌وته‌کانی و هێرش کردنه‌ سه‌ر بنچینه‌ی ئیسلام دوو شتی لێک دوورن که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵدا ناتوانێ ببێت چگه‌ له‌ مه‌به‌ستێکی وشیارانه‌ و تایبه‌ت به‌ کۆمه‌ڵێک که‌ ده‌یانهه‌وێت بۆ مانی خۆیان نه‌مان و لاوازی موسوڵمانان ببینن.به‌ڕێز عه‌بباسی له‌ گۆشه‌ی وته‌کانیدا سۆفی و پێڕه‌وانی ته‌سه‌ووفی به‌ خۆ دزینه‌وه‌ و وه‌پشت گوێ خستنی ده‌ستووری خوا تۆمه‌ت بار ده‌کا.ده‌کرێ ته‌سه‌ور بکه‌یه‌ن که‌ مامۆستای شاره‌که‌مان که‌ جار جار قه‌ڵه‌می به‌تواناشی له‌ سه‌ر بڕێک بابه‌تی تایبه‌تی ده‌بێت،نه‌زانێ سۆفی کێ‌یه و پێڕه‌وی کام به‌رنامه‌یه‌؟من ئه‌وه‌نده‌ی که‌ مامۆستا ده‌ناسم وه‌ک رۆژ لێم روونه‌ که‌ به‌ڕێز دلێـــر عه‌بباسی لانی که‌م له‌ سه‌رده‌شتدا زیاتر له‌ هه‌موو که‌س سۆفی بناسێ و هه‌ر له‌ یه‌که‌مین ئه‌سحابه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ مه‌شایخی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌مڕۆ که‌ له‌ گۆڕه‌پانی ته‌سه‌ووفدا رۆڵی زۆر به‌رچه‌سته‌یان گێڕاوه‌‌،له‌ سه‌رووی هه‌موانیشه‌وه‌ خوا لێخۆشبوو حه‌سه‌ن‌ولبه‌ننای سۆفـــــی خانه‌قـــــای شێـــــخ عه‌بدووڵڵای حوسافی نه‌قشبه‌نـــدی میسری‌یه،که‌ حوجره‌ی خانه‌قاکه‌ی حوسافی هانی دا بۆ پێکهێنانی حه‌ڕه‌که‌تی (اخوان المسلمین).به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ وه‌شوێنکه‌وتوانی ئاوا هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر ئه‌م حوجره‌ و خانه‌قایانه‌ و سۆفیه‌کانی به‌ لاڕێدا چوو ده‌ناسێنن.

چۆنه‌ که‌ ورده‌ورده‌ وتار بێژه‌کانیان به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ بۆنه‌کان هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر ئه‌وانه‌ی وه‌ک خۆیان بیرناکه‌نه‌وه‌! چۆنه‌ که‌ له‌ پشت تریبۆنی ئیسلامی‌یه‌وه‌ راستی‌یه‌کان ده‌شارنه‌وه‌ و بۆ لاواز کردنیان وشیارانه‌ وشه‌کان هه‌ڵده‌به‌ستن! چۆنه‌ که‌ به‌ ناوی ئیسلام هێرش ده‌کرێته‌ سه‌ر ئیسلام و بیروباوه‌ڕی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان! کاتێک که‌ نێوه‌رۆکی بابه‌ته‌کانیان ئه‌وه‌ن که‌ ده‌خرێنه‌ به‌رباس، ته‌نیا ده‌کرێ بڵێین مه‌به‌ست له‌ پێک هێنانی ئه‌م کۆڕ و کۆبوونه‌وانه‌ به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵێکی له‌ پشته‌.که‌ به‌ لاواز نیشاندانی به‌شێکی سه‌ره‌کی و بنچینه‌یی له‌ ئیسلام به‌داخه‌وه‌ بێ‌هیوایی و نا هومێدی جه‌ماوه‌ری لێ ده‌که‌وێته‌وه‌ و شادی و بزه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر لێوی ئیستعمارگه‌ری پیـــــــــــــر.

پێم باشه‌ لێره‌دا سه‌رنجی به‌ڕێز عه‌بباسی راکێشم بۆ چه‌ند نمونه‌یه‌کی ناسراو و به‌رچاو له‌ که‌ڵه‌ پیاوانی گۆڕه‌پانی ته‌سه‌ووف،واته‌ ئه‌م سۆفیانه‌ی که‌ به‌ڕێزیان به‌ گۆشه‌گیری مزگه‌وته‌کانیان ده‌ناسێنێ.به‌ ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌له‌ راستیدا ئه‌م سۆفی و شێخه‌ پایه‌به‌رزانه‌ بوون به‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی زۆر شۆڕشی گه‌وره‌ و به‌هێز له‌ دژی نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و ئیسلامی راسته‌قینه‌.که‌ زۆربه‌شیان گیانی خۆیان و مورید و مه‌نسوبه‌کانیان له‌م رێگه‌یه‌دا به‌خت کردووه‌.

پێکهێنه‌ری ده‌وڵه‌تی مووه‌ححدین له‌ وڵاتی مه‌غریبدا به‌ ده‌ستی شێخ محه‌ممه‌د کوڕی عه‌بدوڵڵای تومه‌رت له‌ گه‌وره‌ پیاوانی رێگه‌ی ته‌سه‌وف و له‌ موریدانی پایه‌به‌رزی ئیمامی غه‌ززالی‌یه.‌

یه‌که‌م گه‌وره‌ پیاوی ناسراوی مێژووی ئیسلام (صلاح‌الدین ایوبی) کوڕی شیخ نه‌جمه‌ددین (ملک ایوب بن شاذی بن مروان) که‌ له‌ شێخانی ته‌ریقه‌ت بوون و خانه‌قای زۆریان له‌ وڵاتانی میسر و شام و عێڕاقدا هه‌ببوه‌.

شێخ نه‌جمه‌ددینی کوبڕا و موریدانی که‌ له‌ جیهاد له‌ گه‌ڵ مه‌غۆله‌کان شه‌هید کرا.به‌ڵام له‌ ئاکمدا جیهاد و شه‌هید بوونی ئه‌م گه‌وره‌پیاوانه‌ بوو به‌ هۆی ئیمان هێنانی سه‌ر کرده‌ی مه‌غۆله‌کان وه‌ک غازان نه‌وه‌ی هۆلاکۆ له‌ سه‌ر ده‌ستی شێخ ئیبڕاهیم جه‌وینی و به‌ خزمه‌ت ده‌رهێنانی لشکری مه‌غۆل بۆ به‌ره‌نگاری دوژمنانی ئیسلام بۆ ماوه‌ی سێ سه‌ده‌.

سوڵتان محه‌ممه‌د فاتح سانی له‌ موریدانی شێخ محه‌ممه‌د شه‌مسه‌ددین که‌ توانی قوسته‌نته‌نییه ‌(قسطنطنیه‌) ئازاد بکا بۆ ماوه‌ی 550 ساڵ بیخاته ژێر ئاڵای ئیسلام.له‌ کتێبی (کورته‌یه‌ک له‌ جیهادی ئه‌هلی ته‌سه‌ووف)دا له‌ شیخ سه‌عید نوورسی ده‌گێڕنه‌وه‌ که‌ ده‌فه‌رموێت:

ئه‌بێ هه‌رگیز فه‌زڵ و لێبڕانی ئه‌هلی ته‌ریقمان له‌ بیر نه‌چێت که‌ ئه‌وان بوون پارێزگاری خه‌لافه‌تی ئیسلامیان کرد له‌ ئه‌سته‌نبوڵ بۆ ماوه‌ی 550 ساڵ ،وه ئه‌وان بوون که‌ به‌ره‌و رووی تێکڕای ئه‌و هه‌موو ته‌وژمی کوفر و ئیلحاد و هێرشی خاج‌په‌رستانی ئه‌وروپا ئه‌بووونه‌وه‌ و له‌ دژیان وه‌ک به‌ربه‌ست ده‌وه‌ستان، به‌هۆی هێزی بڕوایانه‌وه‌ وه‌ به‌ هۆی خۆشه‌ویستیان بۆ خوا...

پاشان ده‌فه‌رموێت: به‌ڵێ خۆڕاگری خه‌لافه‌تی ئیسلامی به‌ هۆی که‌سانێک بوو که‌ له‌ زاوییه‌ و خانه‌قاکانیانه‌وه‌ به‌رده‌وام (الله‌.. الله..)یان ده‌کرد و دووباره‌یان ده‌کرده‌وه‌ به‌ جۆرێک که‌ له‌یه‌ک کاتدا له‌ 500 خانه‌قاوه‌ رۆشنایی یه‌کتاپه‌رستی‌ به‌رز ئه‌بووه‌.تا تێکڕای ئه‌و رۆشنایی و ئه‌نوارانه‌ ببێته‌ هۆی جێگیر بوون و پته‌وی پایه‌کانی بنکه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی له‌ ئه‌سته‌مبوڵ.

شۆڕشی گه‌وره‌ی عومه‌ر موختار له‌ لیبی به‌ دژی داگیرکه‌ران،له‌قاره‌مانه‌تی شێخانی سه‌نووسی به‌ تایبه‌ت که‌سایه‌تی عومه‌ر موختار بووه.

شێخ عه‌بدول‌قادری ئه‌لجه‌زایری و شێخ حه‌دداد له‌ کاتی داگیرکردنی ئه‌لجه‌زایر به‌ ده‌ستی فه‌رانسه‌ویه‌کان 1807- 1885 ‌.

گه‌وره‌پیاوی گۆڕه‌پانی ئیسلام و ته‌سه‌ووف،نوێ که‌ره‌وه‌ی ئیسلام، شێخ ئه‌حمه‌دی فاڕوقی سه‌رهیندی ناسراو به‌ ئیمامی ره‌ببانی که ‌له‌ دژی ئه‌کبه‌ر شا و باوه‌ڕه‌ به‌تاڵه‌که‌ی جیهادی کرد.چگه‌ له‌وه‌ش به‌ موجه‌ددیدی ئه‌لفی سانی ده‌ناسرێت.

شاوه‌لی‌وڵڵا ده‌هله‌وی له‌ گه‌وره‌ شێخانی ناسراوی ته‌سه‌ووفه‌ که‌ له‌ دژی ئینگلیسیه‌کان جیهادی کرد.

شێخ عێزه‌ددین قه‌سسام که‌ له‌ فه‌له‌ستیندا به‌ گژ داگیرکه‌راندا هاته‌وه‌ و جیهادی کرد.

شیخ مه‌ولانا ئه‌لیاس له‌ مه‌شایخی دییوبه‌نده که‌ به‌ دژی نه‌زانی و بیر و باوه‌ڕی به‌تاڵ جیهادی کرد و حه‌ڕه‌که‌تی ته‌بلیغی پێک‌‌هێنا که‌ ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی گرتۆته‌وه‌.

شێخ سه‌عید نوورسی که‌ڵه‌ پیاوی پایه‌ به‌رزی ئیسلام ،که‌سایه‌تی‌یه‌کی ناسراوی جیهانی ئیسلام و نووسه‌ری گه‌وره‌ی موسوڵمانان.

جگه‌ له‌ وانه‌ که‌ ناومان هێنان و وه‌بیرخستنه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ مامۆستای ئازیزمان،پێم باشه‌ بڕێک نزیکتر ببمه‌وه‌ و له‌ کوردستاندا، له‌ وڵاتێک که‌ خۆمان‌ تێدا ده‌ژین چه‌ند که‌سێکی ناسراو بێنمه‌وه‌ که‌ به‌ هیچ جۆرێک ویژدانی وه‌خه‌به‌ر و هه‌ستێکی به‌ئینساف ناتوانێ به‌ سۆفی گوشه‌گیری مزگه‌وتیان بناسێنێ.

شۆڕشی گه‌وره‌ی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری که‌ بۆ هه‌میشه‌ له‌ مێژوی کورداندا ده‌دره‌وشێته‌وه‌.

شێخ سه‌عیدی پیران کاتێک له‌ به‌رابه‌ر خوێنڕێژان و نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌ و دینه‌که‌ی جیهاد ده‌کا و گیانی خۆی و زیاتر له‌ سێ‌سه‌د موریدی ده‌کاته‌ قوربانی بیر و باوه‌ڕی راسته‌قینه‌ی.وه‌ جیهادی دیاربه‌کری خوێناوی به‌ یادگار له‌ پاش خۆی تۆمار ده‌کات.

شێخانی بارزان و برزنجه‌ که‌ ئه‌مڕۆ گه‌له‌که‌یان له‌ ژێر سێبه‌ری قاره‌مانه‌تی و گیانبه‌خت کردنی ئه‌م پایه‌به‌رزانه‌ ئاسووده‌ ده‌ژین.پێشمه‌رگایه‌تی و له‌خۆبردوویی یه‌که‌م مه‌لیکی کوردستان شیخ مه‌حمودی نه‌مر و جیهاد و خۆبه‌خت کردنی بارزانی نه‌مر وه‌ک خۆر له‌ ئاسماندا ده‌دره‌وشێنه‌وه‌.

شێخانی ته‌وێڵه‌ و بیاره‌ که‌ گه‌وره‌ترین فێرگه‌ و زانکۆێ ئیسلامیان بۆ خزمه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌که‌یان ساز کرد.که‌ ئه‌مڕۆش دوای ده‌یان ساڵ گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین مامۆستایانی ئایینی پێگه‌یشتووی ئه‌م حوجره‌ و خانه‌قایه‌ن که‌ له‌ سه‌نگه‌ری مزگه‌وته‌کاندا دژی سوپای کوفر و ئیلحاد جیهاد ده‌که‌ن.هه‌ر گوڵه‌ بۆن‌خۆشه‌کانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ن که‌ بوونه‌ چرای پڕشنگداری شاره‌که‌مان سه‌رده‌شت و بۆ هه‌میشه‌ ناوی پیرۆزیان وه‌ک شێخانی بێژوێ و شێخ محه‌ممه‌دی زێڕه‌مێرگێ له‌ ناو دڵی رووناک بیراندا ده‌مێنێته‌وه‌.

هه‌ر ئه‌م خانه‌قا و حوجرانه‌ن، که‌ سۆفی‌یه‌کان وه‌گه‌ڕیان خستن و ئه‌م گه‌وره‌پیاوانه‌یان بۆ جیهانی ئیسلام په‌روه‌رده‌ کرد.چۆن ده‌کرێ له‌ پشت تریبۆنی مزگه‌وتی ماڵی خوای گه‌وره‌دا وه‌ها بێ به‌زێیانه‌ راستییه‌کان وه‌شارن و خزمه‌ت و له‌ خۆ بردوویی و قاره‌مانه‌تی سۆفیه‌کان به‌ گۆشه‌گیر و به‌لاڕێداچوو بناسێنن وگوێی جه‌ماوه‌ری لێ پڕکه‌ن.

به‌م هیوایه‌ که‌ مامۆستای خۆشه‌ویست به‌ڕێز دلێـــر عه‌بباسی و باقی دۆستان وتار و بابه‌ته‌کانیان له‌م‌ کۆڕ و کۆبوونه‌وانه‌دا وه‌ها ئاماده‌ بکه‌ن که‌‌ نه‌بێته‌ هۆی رووشاندنی هه‌ستی برایانی موسوڵمانیان.وه‌ هه‌لێک نه‌ڕه‌خسێنن که‌ له‌ نێوه‌رۆکی قسه‌کانیاندا ئامانج گه‌لێکی تایبه‌تی و حیزبی لێ بکه‌وێته‌وه‌.چوونکه‌ به‌ قه‌ولی فارس گووته‌نی( هر سخن جایی و هر نکته‌ مکانی دارد)



نظرات ارسالی شما  
 
 
 


فرم ارسال نظر  
 
نام  
 
نظر  
 

نظر شما پس از تایید مدیر وب‌سایت منتشر می‌شود •


 
 
 
 
 
گفتـگـــــــو 
 
 
 
 
تصـــــاویــــــــر 
 
 
 
 
 
 
 
افزایش بازدید از سایت های فیلتر شده

پرونده عدم اجرای قانون 2 میلیارد مترو به محاکم قانونی ارجاع خواهد شد

رحیمی: مجلس تعطیل نکرد، ما تعطیل کردیم!

اعلام تحریم های جدید کره جنوبی علیه ایران

رییس بانک مرکزی لبنان: بانک های لبنانی هم به تحریم های ایران می پیوندند

طرح افزايش تعطيلي عيد سعيد فطر منتفي شد

نام‌گذاری یکی از خیابان‌های تبریز به نام کریم باقری

45 نماینده طرح استیضاح وزیر نیرو را امضا کرده‌اند

اروميه صاحب نخستين آژانس گردشگري هوايي در كشور مي شود

ابلاغ دوباره قانون حمايت ازمصدومان شيميايي يك امر تشريفاتي است

 
picتوقیف گذرنامه شیخ الاسلام مولانا عبدالحمید و ممنوع الخروج شدن ایشان
picانتصاب فرماندار جدید سردشت
picکاش مصدومان شیمیایی هم مثل مترو بودند!
picفیلمی سینه‌مایی ماندوو له‌ به‌شی كێبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی لۆكارنۆ وه‌رگیرا
picمسئولین در سردشت کلینیک تخصصی و مجهز با کادر پزشکی متخصص دایر کنند
pic'اعدام' چهارپایان حامل کالای قاچاق در غرب ایران
picیادی ٢٣ ساڵه‌ی شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت له‌ باشووری ئوسترالیا
picبرگ دیگری از بی کفایتی تکان دهنده مسئولان بنیاد شهید
picکۆڕێك به‌ بۆ به‌ڕێزان شاخه‌وان شۆرش و دکتۆر حوسه‌ینی خه‌لیقی
picسفر سوم و سهم ما از سفرهاي استاني
picبمباران پس از بمباران
picچرا سردشت ؟
picپیام انجمن دفاع از حقوق مصدومین شیمیایی سردشت
picئه‌و ئێواره‌یه‌ی كه‌شاره‌كه‌م "سه‌رده‌شت" زامی هه‌ڵگرت
pic7تیر را 8 تیر از یاد نبرید
     
info@sercawe.ir   هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراون
© www.sercawe.ir
All rights reserved 2007.