www.sercawe.ir homepage contact
له‌ یادی 23 ساڵه‌ی شیمیابارانی سه‌رده‌شت
picبا به‌ بیانووی کارێکی بچووک هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ هه‌ڵێنین

picمنحرف کردن آگاهانه‌ انجمن‌ها به‌ صلاح جامعه‌ ما نیست

picسکوت در قبال پاک کردن نام‌های کردی از تابلوی شهرداری به‌ کجا می‌رسد

picداروی مرا چه‌ کسی می‌دهد؟!!

 مقالات بیشتر را اینجا بخوانید
معروفی‌سخنگوی‌شورای سردشتpic
نامگذاری محله‌ها نه‌ خلاف قانون است و نه‌ سیاسی بلکه‌ خواست به‌ حق مردم سردشت بوده‌ و می‌باشد

واحدی نائب‌رئیس انجمن شیمیاییpic
شکی در محدود کردن انجمن از طرف مسئولین وجود ندارد حتی به‌ حاشیه‌ رانده‌ شده‌ است

امانی رئیس انجمن نشاط سردشتpic
بیشتر شدن آمار اعتیاد در سردشت به‌ پدیده‌ مهاجرت از بیکاری برمی‌گردند

گلنواز امام جمعه‌ ‌شیوه‌ برایمpic
مسلمانان پیرو کسی باشند که‌ تابع تمایلات حزبی و نفسانی نیست

حه‌دداد چالاكی ‌فه‌رهه‌نگی‌pic
هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان له‌ كاتی‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا پێشبینی ناکرێ

 

رۆژژمێری سه‌رچاوه‌

هدیه‌ رمضان

طومار ساعت به‌ وقت شرعی سردشت

بروشور شیمیاباران سردشت

ماڵپه‌ڕی مامه‌ قاڵه‌ی شمشاڵ‌ژه‌ن


Untitled Document

چاپ مطلب
ارسال به‌ دوستان
0
:نظرات
1385 دوشنبه‌ 09 بمهن
:تاریخ ارسال
 ئه‌وانه‌ی كوردیان نه‌ده‌ویست هانا بۆ كورد ده‌به‌ن
سیروان حه‌دداد: د.یوسف قه‌ڕزاوی سه‌رۆكی (الاتحاد العالمی لعلماء المسلمین) رۆژی هه‌ینی 26/1/2007 له خوتبه‌ی نوێژی جومعه‌دا داوای له كورده‌كانی عێڕاق كرد نێوبژی شه‌ڕی شیعه و سووننی له عێڕاقدا بكه‌ن.ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ی كه ئه‌مڕۆ بۆته شه‌ڕی نێو خۆیی له نێوان عه‌ڕه‌بی شیعه و سووننی‌دا.شه‌ڕ له نێوان سوپای ئه‌لقاعیده كه له عه‌ڕه‌به سووننییه‌كان پێكهاتووه و سوپای سه‌در كه شیعه‌كان پشگیری لێده‌كه‌ن.

داوا كاریه‌كه‌ی د.قه‌ڕزاوی له چه‌ند سۆنگه‌وه سه‌رنج راكێشه؛

یه‌كه‌م: پێداچوونه‌وه‌ی قه‌ڕزاوی به سه‌ر بیرو بۆچوونه‌كانی رابردووی خۆی له سه‌ر كورد به تایبه‌ت له كوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تیرۆریست‌په‌روه‌ری سه‌ددام حوسێنی له ناوچووه‌وه.قه‌ڕزاوی كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كه‌سایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگای سووننی و (اخوان المسلمین) له كاتی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام حوسێن، به بێده‌نگی خۆی به‌رانبه‌ر به كرده‌وه نائینسانیه‌كانی زۆردارانی حاكم به سه‌ر عێڕاقدا بیروڕا به‌شه‌ردۆستانه‌ و ئیسلامیه‌كه‌ی خۆی به گه‌لی كورد نیشاندابوو. هه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك قه‌ڕزاوی هه‌ڵوێست و راده‌ربڕینه‌كانی ناكرێت ته‌نیا وه‌ك بۆچوونی شه‌خسی خۆی هه‌ڵسه‌نگێندرێن به‌ڵكوو ده‌كری بۆچوونی عوله‌مای موسوڵمانانی عه‌ڕب و بزووتنه‌وه‌ی ئیخوان(اخوان المسلمین)یش بێت. هه‌ر ئه‌و گه‌وره پیاوانه بوون كه سه‌ددامی فاشیستیان وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نیشتمان په‌روه‌ری بلیمه‌ت و هه‌ڵكه‌وتوو ده‌ناساند و له كاتی له سێداره‌دانیشی ناڕه‌زایه‌تی تووندی خۆیان و حیزبه‌كه‌شیان راده‌گه‌یاند. به‌ڵام ئه‌مڕۆ قه‌ڕزاوی په‌نا ده‌با بۆ كورد كه نه‌هێڵێ عه‌ڕه‌بی سووننی ده‌سه‌ڵات له ده‌ست بدا. دوكتوور قه‌ڕزاوی ده‌یهه‌وی به كورد بڵێ واباشه ئێوه‌ش هه‌رچی له ده‌ست ئه‌و عه‌ڕه‌به‌ سووننییانه‌ له رابردوودا كێشاوتانه له بیر به‌رنه‌وه و ئێستا به‌رانبه‌ر به شیعه راوه‌ستن بۆ وه‌دیهینانی ئامانجی به‌رزی ئیسلام و موسوڵمانان ته‌نیا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عه‌ڕه‌بی سووننی‌دا.

دووهه‌م: شكستی فتوا ده‌رانی خۆكووژی و وه‌خۆ هاتنه‌وه‌یه‌كی كاریكاتۆرانه‌ی موفتیه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان له رێگه‌ی دیالۆگ و نێوبژیوانییه‌وه له عێڕاقدا. هه‌ر فتواكانی د.یوسف قه‌ڕزاوی بوون كه نه‌ته‌وه‌ی عه‌ڕه‌بی هان ده‌دا بۆ پشگیری له تیرۆریستانی ئه‌لقاعیده له ئه‌فغانستان و عێڕاق و وڵاتانی دیكه‌دا بۆ گه‌یشتن به حكومه‌تێكی وه‌هابی تووندئاژۆ كه گوێ له مستی شێخ نشینه‌كان بن.هه‌ر ئه‌وانه بوون لاو و جوانه‌ تازه‌پێگه‌یشتوه‌كانیان فتوا ده‌دا كه به نییه‌تی خێر بۆ به‌هه‌شتی خوای گه‌وره خۆ فیدای ئیسلام بكه‌ن تا له‌م رێگه‌یه‌وه بتوانن رێ خۆشكه‌ری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حیزبه‌كه‌یان بن.

سێهه‌م:د.قه‌ڕزاوی دووباره تووشی هه‌ڵه ده‌بێته‌وه‌ و له داواكاریه‌كه‌یدا ده‌یهه‌وێ رۆڵی شه‌ڕكه‌ران و تیرۆریسته‌كانی ئه‌لقاعیده له عێڕاقدا وه‌شارێ و هه‌موو خه‌تاكان بداته پاڵ عه‌ڕه‌بی شیعه‌وه. قه‌ڕزاوی ده‌ڵێ سووننییه‌كان ناوبژی كورده‌كان وه‌رده‌گرن چوونكه "ئه‌وان مه‌زڵومن و ده‌ست درێژییان لێكراوه‌... هه‌ر ئه‌هلی سوننه‌ن له‌ ماڵه‌كانیان ده‌فڕێنرێن...هه‌ر ئه‌وانن سه‌ریان لێده‌كرێته‌وه‌ و له‌ ڕێگاو كه‌لاوه‌كان فڕێ ده‌درێن". ئه‌وه‌ش چه‌واشه‌كارییه‌كی زۆر روون و ناڕاستییه‌كی ئاشكرایه،ئه‌گه‌ر تیرۆریستانی شیعه عه‌ڕه‌بی سووننی ده‌كووژن،پیاوكووژانی سوونی شیعه‌ش ده‌كووژن و كورده‌كانیش له رۆژی جه‌ژنی قورباندا تیرۆر ده‌كه‌ن.له راستیدا شه‌ڕی نێوخۆیی شیعه و سووننی له عێڕاقدا ده‌توانی هۆكاری ده‌ره‌كی هه‌بێت كه زۆر دوور نی‌یه سه‌رچاوه‌كانیشی هه‌ر ئه‌م فتوا ئاژاوه‌گێڕانه‌ی فتوا ده‌ران بێت.

نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆر زیاتر له عه‌ڕه‌به‌كانی ئه‌مڕۆ حه‌قی خوراوه و زوڵم و زۆری لێ كراوه،به سه‌دان هه‌زار كه‌سی زینده به‌گۆر و ئه‌نفال كراوه.هه‌زاران كه‌سی شیمیاباران و به‌دار داكراوه.زۆر رۆڵه‌ی شه‌هید و گوله‌باران كراوه.زۆر كوردی موسوڵمان چه‌وسێندراوه‌ته‌وه‌.به‌ڵام هیچ كات قه‌ڕزاویه‌كان ده‌نگیان ده‌رنه‌هاتووه و به‌سه‌ر زاڵم و خوێنڕێژه‌كانیشدا نه‌هاتوونه‌وه.دیكتاتۆر و فاشیسته نه‌ماوه‌كانیش هه‌ر به بێده‌نگی و پشتیوانی ئه‌و گه‌وره‌پیاوانه پشگه‌رم بوون و له سه‌ر كرده‌وه نائینسانیه‌كانیان چالاكتر بوون. بۆ ئه‌و كات كه ده‌سه‌ڵات له ده‌ست عه‌ڕه‌بی سووننی دابوو قه‌ڕزاوی داوای له سه‌ددام و داروده‌سته‌كه‌ی نه‌ده‌كرد ده‌ست له كورد كوژی هه‌ڵگرن؟ بۆ به‌رانبه‌ر به زوڵم و زۆری ده‌سه‌ڵاتدارانی ناموسوڵمان به‌رانبه‌ر به كوردی موسوڵمان، فتوای جیهادی دیفاعی نه‌دا؟ بۆ له شه‌ڕی براكووژی كورده‌كاندا قه‌ڕزاوی داوای نێوبژیوانی نه‌كرد؟ بو ئه‌وكات كه كورد هیچ په‌نایه‌كی نه‌بوو قه‌ڕزاوی كوردیشی نه‌ده‌ناسی؟ به‌ڵام به خۆشیه‌وه ئه‌مڕۆ كه رۆڵه‌كانی كورد قورسایی خۆیان له ناوچه‌دا نیشانداوه قه‌ڕزاوی و هه‌موو گه‌وره حیزبییه‌كانیش هانایان بۆ ده‌به‌ن و داوای هاوكاری و نێوبژیوانی و كوژاندنه‌‌وه‌ی شه‌ڕیان لێ ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌كان:
ماڵپه‌ڕی نیشتمان
رۆژنامه‌ی (پیام كردستان) ژماره 33



نظرات ارسالی شما  
 
 
 


فرم ارسال نظر  
 
نام  
 
نظر  
 

نظر شما پس از تایید مدیر وب‌سایت منتشر می‌شود •


 
 
 
 
 
گفتـگـــــــو 
 
 
 
 
تصـــــاویــــــــر 
 
 
 
 
 
 
 
افزایش بازدید از سایت های فیلتر شده

پرونده عدم اجرای قانون 2 میلیارد مترو به محاکم قانونی ارجاع خواهد شد

رحیمی: مجلس تعطیل نکرد، ما تعطیل کردیم!

اعلام تحریم های جدید کره جنوبی علیه ایران

رییس بانک مرکزی لبنان: بانک های لبنانی هم به تحریم های ایران می پیوندند

طرح افزايش تعطيلي عيد سعيد فطر منتفي شد

نام‌گذاری یکی از خیابان‌های تبریز به نام کریم باقری

45 نماینده طرح استیضاح وزیر نیرو را امضا کرده‌اند

اروميه صاحب نخستين آژانس گردشگري هوايي در كشور مي شود

ابلاغ دوباره قانون حمايت ازمصدومان شيميايي يك امر تشريفاتي است

 
picتوقیف گذرنامه شیخ الاسلام مولانا عبدالحمید و ممنوع الخروج شدن ایشان
picانتصاب فرماندار جدید سردشت
picکاش مصدومان شیمیایی هم مثل مترو بودند!
picفیلمی سینه‌مایی ماندوو له‌ به‌شی كێبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی لۆكارنۆ وه‌رگیرا
picمسئولین در سردشت کلینیک تخصصی و مجهز با کادر پزشکی متخصص دایر کنند
pic'اعدام' چهارپایان حامل کالای قاچاق در غرب ایران
picیادی ٢٣ ساڵه‌ی شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت له‌ باشووری ئوسترالیا
picبرگ دیگری از بی کفایتی تکان دهنده مسئولان بنیاد شهید
picکۆڕێك به‌ بۆ به‌ڕێزان شاخه‌وان شۆرش و دکتۆر حوسه‌ینی خه‌لیقی
picسفر سوم و سهم ما از سفرهاي استاني
picبمباران پس از بمباران
picچرا سردشت ؟
picپیام انجمن دفاع از حقوق مصدومین شیمیایی سردشت
picئه‌و ئێواره‌یه‌ی كه‌شاره‌كه‌م "سه‌رده‌شت" زامی هه‌ڵگرت
pic7تیر را 8 تیر از یاد نبرید
     
info@sercawe.ir   هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراون
© www.sercawe.ir
All rights reserved 2007.