www.sercawe.ir homepage contact
له‌ یادی 23 ساڵه‌ی شیمیابارانی سه‌رده‌شت
picبا به‌ بیانووی کارێکی بچووک هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ هه‌ڵێنین

picمنحرف کردن آگاهانه‌ انجمن‌ها به‌ صلاح جامعه‌ ما نیست

picسکوت در قبال پاک کردن نام‌های کردی از تابلوی شهرداری به‌ کجا می‌رسد

picداروی مرا چه‌ کسی می‌دهد؟!!

 مقالات بیشتر را اینجا بخوانید
معروفی‌سخنگوی‌شورای سردشتpic
نامگذاری محله‌ها نه‌ خلاف قانون است و نه‌ سیاسی بلکه‌ خواست به‌ حق مردم سردشت بوده‌ و می‌باشد

واحدی نائب‌رئیس انجمن شیمیاییpic
شکی در محدود کردن انجمن از طرف مسئولین وجود ندارد حتی به‌ حاشیه‌ رانده‌ شده‌ است

امانی رئیس انجمن نشاط سردشتpic
بیشتر شدن آمار اعتیاد در سردشت به‌ پدیده‌ مهاجرت از بیکاری برمی‌گردند

گلنواز امام جمعه‌ ‌شیوه‌ برایمpic
مسلمانان پیرو کسی باشند که‌ تابع تمایلات حزبی و نفسانی نیست

حه‌دداد چالاكی ‌فه‌رهه‌نگی‌pic
هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان له‌ كاتی‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا پێشبینی ناکرێ

 

رۆژژمێری سه‌رچاوه‌

هدیه‌ رمضان

طومار ساعت به‌ وقت شرعی سردشت

بروشور شیمیاباران سردشت

ماڵپه‌ڕی مامه‌ قاڵه‌ی شمشاڵ‌ژه‌ن


Untitled Document

چاپ مطلب
ارسال به‌ دوستان
0
:نظرات
45
:بازدید
1389 چهارشنبه‌ 06 مرداد
:تاریخ ارسال
 فیلمی سینه‌مایی ماندوو له‌ به‌شی كێبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی لۆكارنۆ وه‌رگیرا
picمه‌نسوور جیهانی : فیلمی سینه‌مایی "ماندوو " له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "ئیبراهیم سه‌عیدی " كه‌ به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، له‌ به‌شی كێبڕكێی ره‌سمی "فیلمسازه‌ خولقێنه‌ر و نوێخوازه‌كانی هاوچه‌رخ " له‌ 63مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "لۆكارنۆ " له‌ وڵاتی سویسرا وه‌رگیراوه‌ و بۆ یه‌كه‌مین جار له‌م فیستیڤاڵه‌ گرینگه‌ی سینه‌مای جیهان نمایش ده‌كرێت.

به‌ پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو " له‌ تاران، شه‌ست و سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "لۆكارنۆ " له‌ رۆژانی 4 تا 14ی ئۆگۆستی 2010 به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلم له‌ سینه‌ماكارانی سه‌رانسه‌ری جیهان له‌ چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا له‌ شاری لۆكارنۆ له‌ وڵاتی سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

فیلمی سینه‌مایی "ماندوو " له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری مه‌هابادی ئیبراهیم سه‌عیدی و له‌ وێنه‌گرتنی بایرام فه‌زلی له‌ كۆتایی وه‌رزی پاییزی ساڵی 2008 و له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی زستانی 2009 به‌ ماوه‌ی دوو مانگ له‌ ناوچه‌كانی "چه‌مچه‌ماڵ "، "سه‌نگاو "، "سوورداش " و "سه‌رگه‌ڵوو " له‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها له‌ شاری كه‌ركووك وێنه‌گیراوه‌ و هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ ئه‌كته‌ره‌كانی كوردستانی عێراق و ئێران تیایدا رۆڵیان بینیوه‌.

فیلمی "ماندوو " كه‌ یه‌كه‌مین به‌رهه‌می سینه‌مایی "ئیبراهیم سه‌عیدی " دوای فیلمی دیكۆمێنتی "دایكانی من "ه‌، چیرۆكی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاواره‌ی كوردی ئێرانی له‌ عێراق بۆ بینه‌ر ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ دوای 28 ساڵ مانه‌وه‌ له‌ عێراق، هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌ بۆ زێدی خۆیان له‌ ئێران بگه‌ڕێنه‌وه‌.

فیلمی سینه‌مایی "ماندوو " تێده‌كۆشێت به‌ روانین به‌ گۆشه‌یه‌ك له‌ عێراقی ئه‌مڕۆ، بابه‌تی كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ بخاته‌ به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌. له‌ سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی 1980 زایینیدا به‌ هۆی شه‌ڕ و نائه‌منی له‌ ناوچه‌كانی سنووری ئێران و عێراق، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانی خۆیاندا بوونه‌ په‌نابه‌ری عێراق. حكومه‌تی به‌عسی عێراق، ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی له‌ كه‌مپی په‌نابه‌ران له‌ بیابانه‌كانی باشووری عێراق، خسته‌ ژێر چاودێری توند و سه‌خته‌وه‌.

ئه‌م جیله‌ له‌ ئاواره‌كان له‌ باروودۆخێكی سه‌خت و ناله‌باردا له‌وێ رۆیشتن و به‌م شێوه‌یه‌ تا ساڵی 2003 و ڕووخانی حكومه‌تی سه‌دام حوسێن له‌م كه‌مپه‌ په‌نابه‌ریانه‌ له‌ عێراقدا مانه‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی ساڵه‌كانی 1991 تا 2003 له‌ ژێر چاودێری و پشتیوانی رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ره‌به‌ره‌ هه‌ندێكیان له‌وانه‌ ئه‌و هه‌له‌یان بۆ ڕه‌خسا كه‌ وه‌كوو په‌نابه‌ر له‌ لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ورووپی و ئه‌مه‌ریكییه‌وه‌ وه‌ربگیرێن و بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ ره‌وانه‌ كران.

ناوه‌رۆكی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو " سه‌باره‌ت به‌و دو بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌م بنه‌ماڵانه‌یه‌ كه‌ یه‌كیان له‌ ساڵی 2005 دوای ڕووخانی سه‌دام حوسێن به‌ یارمه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه‌ سه‌قامگیره‌كانی هه‌رێمی كوردستان گوێزرانه‌وه‌ و ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی دیكه‌ش به‌ یارمه‌تی رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ره‌و ئه‌ورووپا كۆچیان كرد.

ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی كه‌ له‌ عێراقدا ماونه‌ته‌وه‌، دوای تێپه‌ڕبوونی 30 ساڵ ژیان له‌ دووروڵات و باروودۆخی سه‌ختی په‌نابه‌ریدا كه‌ به‌رسه‌ریاندا هاتووه‌ و هه‌روه‌ها باروودۆخی ناله‌بار و نه‌خۆشی باوكی بنه‌ماڵه‌كه‌، بڕیار ده‌ده‌ن كه‌ بۆ تێپه‌ڕكردنی دوایین كاته‌كانی ژیانی باوكه‌كه‌ به‌ره‌و زێدی خۆیان له‌ ئێران بگه‌ڕێنه‌وه‌. له‌ درێژه‌ی ئه‌و گه‌شته‌دا و به‌ كرانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی كه‌سه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتری، بابه‌تی مرۆڤایه‌تی و كۆچكردن له‌ دنیای ئه‌مڕۆدا ده‌خرێته‌ به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو ".


نظرات ارسالی شما  
 
 
 
 



فرم ارسال نظر  
 
نام  
 
نظر  
 

نظر شما پس از تایید مدیر وب‌سایت منتشر می‌شود •


 
 
 
 
 
گفتـگـــــــو 
 
 
 
 
تصـــــاویــــــــر 
 
 
 
 
 
 
 
اروميه صاحب نخستين آژانس گردشگري هوايي در كشور مي شود

ابلاغ دوباره قانون حمايت ازمصدومان شيميايي يك امر تشريفاتي است

آژانس انرژی اتمی: ایران فعالیت‌های غنی‌سازی خود را گسترش داده است

احمد توکلی: مجلس در برابر اقدامات سرکشانه دولت می ایستد

یک کارشناس روابط بین الملل: احمدی نژاد شیفته رابطه با آمریکاست

آماده گفت‌و گوی هسته‌ای با آمریکا هستیم

وکیل پرونده سکینه آشتیانی پناهنده شد

دفتر فائزه هاشمی تعطیل شد

7 ماه حبس برای مدیر عامل سابق ایرنا

احمدی‌نژاد: انگلیس جزیزه کوچولویی است در غرب آفریقا

 
pic'اعدام' چهارپایان حامل کالای قاچاق در غرب ایران
picیادی ٢٣ ساڵه‌ی شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت له‌ باشووری ئوسترالیا
picبرگ دیگری از بی کفایتی تکان دهنده مسئولان بنیاد شهید
picکۆڕێك به‌ بۆ به‌ڕێزان شاخه‌وان شۆرش و دکتۆر حوسه‌ینی خه‌لیقی
picسفر سوم و سهم ما از سفرهاي استاني
picبمباران پس از بمباران
picچرا سردشت ؟
picپیام انجمن دفاع از حقوق مصدومین شیمیایی سردشت
picئه‌و ئێواره‌یه‌ی كه‌شاره‌كه‌م "سه‌رده‌شت" زامی هه‌ڵگرت
pic7تیر را 8 تیر از یاد نبرید
picزوومي خه‌ياڵ
picاعلام برنامه های گرامیداشت بیست و سومین سالگرد بمباران شیمیایی سردشت
picموضوع ساخت موزه‌ شیمیایی سردشت به‌ شهرداری تهران‌ رفت
picبه‌ره‌و یادی بیست و سى ساڵه‌ی تاوانی بۆردومانكردنی شاری سه‌رده‌شت
picتغییر 3 مقام در شهرستان سردشت
     
info@sercawe.ir   هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراون
© www.sercawe.ir
All rights reserved 2007.