www.sercawe.ir homepage contact
له‌ یادی 23 ساڵه‌ی شیمیابارانی سه‌رده‌شت
picبا به‌ بیانووی کارێکی بچووک هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ هه‌ڵێنین

picمنحرف کردن آگاهانه‌ انجمن‌ها به‌ صلاح جامعه‌ ما نیست

picسکوت در قبال پاک کردن نام‌های کردی از تابلوی شهرداری به‌ کجا می‌رسد

picداروی مرا چه‌ کسی می‌دهد؟!!

 مقالات بیشتر را اینجا بخوانید
معروفی‌سخنگوی‌شورای سردشتpic
نامگذاری محله‌ها نه‌ خلاف قانون است و نه‌ سیاسی بلکه‌ خواست به‌ حق مردم سردشت بوده‌ و می‌باشد

واحدی نائب‌رئیس انجمن شیمیاییpic
شکی در محدود کردن انجمن از طرف مسئولین وجود ندارد حتی به‌ حاشیه‌ رانده‌ شده‌ است

امانی رئیس انجمن نشاط سردشتpic
بیشتر شدن آمار اعتیاد در سردشت به‌ پدیده‌ مهاجرت از بیکاری برمی‌گردند

گلنواز امام جمعه‌ ‌شیوه‌ برایمpic
مسلمانان پیرو کسی باشند که‌ تابع تمایلات حزبی و نفسانی نیست

حه‌دداد چالاكی ‌فه‌رهه‌نگی‌pic
هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان له‌ كاتی‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا پێشبینی ناکرێ

 

رۆژژمێری سه‌رچاوه‌

هدیه‌ رمضان

طومار ساعت به‌ وقت شرعی سردشت

بروشور شیمیاباران سردشت

ماڵپه‌ڕی مامه‌ قاڵه‌ی شمشاڵ‌ژه‌ن


Untitled Document

چاپ مطلب
ارسال به‌ دوستان
5
:نظرات
204
:بازدید
1389 چهارشنبه‌ 5 خرداد
:تاریخ ارسال
 دوو کتێب به‌ قه‌ڵه‌می نووسه‌رێک
picفه‌ره‌یدوون حه‌کیم‌زاده‌: ده‌ڵێن کابرایه‌ک له‌ نێو جه‌ماعه‌تێک‌دا خۆی هه‌ڵده‌کێشێ و ده‌ڵێ ئه‌من وه‌لیم و ده‌توانم ئه‌و داره‌ که‌ سه‌د میتر له‌مه‌ دوورتره‌ بۆ لای خۆمی بێنم.بانگی داره‌که‌ ده‌کا، به‌ڵام هیچ خه‌به‌ر نابێ، کابرا بۆ وه‌ی ته‌ریق نه‌بێته‌وه‌ ده‌ڵێ (ا‌ولیا را تکبر نباشد) ئه‌و نایه‌ ئه‌من ده‌چم.

نه‌قلی کابرای گۆرین له ‌من و زۆر نووسه‌ری وه‌ک من له‌و به‌شه‌ له‌ خاکی کوردستان قه‌وماوه‌.له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵ چاپی کتێبی مێژوویی (سه‌رده‌شت له‌ ئاوێنه‌ی به‌ڵگه‌ مێژوویه‌کان)دا که‌ ساڵی 1384ی هه‌تاوی چاپ بووه‌، ته‌نیا یه‌ک نامه‌ی ره‌خنه‌ و ده‌ست‌خۆشانه‌م پێگه‌یی. ئه‌و رووداوه‌ ده‌بێ دوو هۆکاری هه‌بن: یا کتێبه‌که‌ به‌دڵی خه‌لک نه‌بووه‌، یا بووه‌ له‌ دڵیان‌دا ده‌ست‌خۆشیانه‌یان لێکردووم.له‌ حاڵه‌تی یه‌که‌م‌دا به‌ده‌ر له‌ نامه‌ی ئاماژه‌پێکراو (دوکتۆر سه‌عید خزری) هیچ نووسراوه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌و کتێبه‌م به‌ ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌. تاک‌وته‌را چه‌ند ره‌خنه‌م به‌ هۆی چه‌ند گوێ، پێگه‌یشتووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵم باس کرابا، ده‌یتوانی دنه‌ی کاری باشتر بن، به‌ڵام حاڵه‌تی دووه‌م ئه‌و رێز و حورمه‌ته‌ بێ پایانه‌یه‌ که‌ خه‌ڵکی ده‌وه‌ری موکوریان به‌ تایبه‌ت سه‌ده‌شت و مه‌هاباد و بۆکان و گونده‌کان ده‌رحه‌قی منی بچووک هه‌یانبووه‌ و به‌ چه‌شنی زاره‌کی و به‌ پێی بیر و بۆچوونه‌کانیان منیان لاواندۆته‌وه‌. ئه‌ز نامهه‌وێ له‌ بنی کووله‌که‌ بده‌م و منه‌ت له‌ سه‌ر جمهووری خه‌ڵک بکه‌م، که‌ گۆیا له‌و ماوه‌یه‌دا که‌ خه‌ریکی کاری فه‌رهه‌نگی و ... بووم، به‌ ربه‌یان نه‌پێواوم و خۆیان لێ بێ ساحێب کردووم. به‌ڵکوو ده‌مهه‌وێ ئه‌و باسه‌ بێنمه‌ گۆڕێ که‌ کورد بۆ ده‌بێ له‌ هه‌مبه‌ر شعووری میلله‌تی خۆی بێ لایه‌ن بێ؟ ته‌نیا خه‌ڵک، بۆ له‌ ناسک‌ترین به‌شی فیکری و سه‌رمایه‌ی میللی خۆیان واته‌ نووسه‌ران و رۆشنبیران ناپرسنه‌وه‌؟ له‌ تافی ئاواره‌ بوونی عه‌لامه‌ ئه‌حمه‌د تۆرجانی‌زاده‌ و خوالێخۆشبوو عه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحی له‌به‌ر کاروباری سیاسی له‌ ته‌ورێز، رۆژێک که‌ زه‌بیحی ده‌یهه‌وێ بێته‌وه‌ مه‌هاباد، عه‌لامه‌ ئه‌حمه‌د تورجانی‌زاده‌ ده‌فه‌رمێ: تێبکۆشه‌ کاتێک چوویه‌وه‌ شار، به‌ راشکاوی بچییه‌وه، ئه‌وده‌م قه‌درت زۆرتره‌.(واته‌ به‌ مردوویی) ئه‌وه‌ ئه‌گه‌رچی ده‌بێ وته‌یه‌کی ساکار و ئاسایی بێ، به‌ڵام دونیایه‌ک فکری له ‌پشته. پێشه‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌ بڕوای من تا ماون، ببیندرێن تا ئه‌وانه‌ی گه‌یشتوونه‌ ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ که‌ ده‌بێ چ بکه‌ن؟ بتوانن کاری گرینگ و له‌ بیران خۆشتر بکه‌ن. سه‌ریان لێ نه‌شێوێ و له‌ درێژایی زه‌مه‌ن‌دا به‌ ده‌وری خۆیان نه‌خولێنه‌وه‌! ده‌گێڕنه‌وه‌، ده‌ڵێن دوو پیاو به‌ رێیه‌دا ده‌ڕۆیشتن یه‌کیان برسی بوو و یه‌کیان تێڕێک نانی پێبوو. کابرای برسی هه‌ر زگی هه‌ڵده‌گوشی و ده‌تلایه‌وه‌، کابرای دیکه‌ش بۆی ده‌گریا. کابرای برسی وتی بۆ ده‌گری؟ له‌و نانه‌ی پێته‌ بمده‌یه‌ تا برسیایه‌تیم ته‌واو بێ! کابرا وتی ئه‌من هه‌ر ده‌توانم بۆت بگریم، ناتوانم نانت ده‌مێ.

جا ئه‌و بێ‌وه‌فایه‌ ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ن نه‌یارانه‌وه‌ به‌ شتێکی ئاسایی داده‌نرێ، به‌داخه‌وه‌ له‌ لایه‌ن خۆمان چ جمهووری خه‌ڵک، چ به‌ره‌ی رۆشنبیرش په‌یڕه‌و ده‌کرێ!!! له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ (سوور نیم له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ چوار ساڵه‌ یان نا) له‌ شاری سه‌رده‌شت جێژنواره‌ی به‌یت و حه‌یران داده‌نرێ، که‌ جێی رێزه‌. ساڵی یه‌که‌م و دووه‌م جوان بوو، به‌ڵام ساڵانی تر دووپات کردنه‌وه‌ بوو و ده‌یهه‌وێ دیسان دووپات بێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ سه‌یره‌ بۆ یه‌که‌م جار مێژووی شارێک خراوه‌ته‌ نێو کتێبخانه‌کان، تاقه‌ خێرخوایه‌ک نه‌بووه‌ ئاوڕی لێبداته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت کۆڕێکی ده‌ که‌سی بۆ بگیرێ. ده‌ڵێی نووسه‌ر ده‌بێ جه‌وری خزم و ده‌روجیرانیش بکێشێ نه‌هێڵێ ئه‌وانه‌ی پێوه‌ندی پێوه‌ هه‌ن، په‌ل ببزێون و روو له‌ هیچ وڵاتێک بکه‌ن. کێشه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییان نه‌بێ! ده‌نا به‌ مامه‌ی ده‌ڵێن! به‌ مامه‌ی ده‌ڵێم دوورت خه‌نه‌وه‌، کۆڕت بۆ دانه‌نێن، به‌ که‌یفی خۆم چاوت لێ زه‌ق ده‌که‌مه‌وه‌، هیچیشت پێناکری، ده‌نا به‌ مامه‌ی ده‌ڵێم.

وه‌ک وتم«اولیا را تکبر نباشد». بۆ پڕوپاگه‌نده‌ له‌ سه‌ر کتێبی نوێی ساوجبڵاغی موکری له‌ سه‌ر هیچ که‌س راناوه‌ستم و خۆم دێمه‌ مه‌یدان. له‌ دێڕه‌کانی ژێره‌وه‌ شارایی‌یه‌ک له‌ نێوه‌رۆکی کتێبه‌که‌ وه‌ک پێناسه‌ ده‌بینن.

کتێبی (ساوجبلاغ مکری تاریخ تحولات سیاسی اجتماعی فرهنگی مهاباد به‌ روایت اسناد) مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی 1389ی هه‌تاوی دێته‌ بازار و خۆی ده‌کا به‌ ماڵه‌کان‌دا. هیوادارم ئه‌و کتێبه‌ بتوانێ تا راده‌یه‌ک تینوێتی لایه‌نگرانی مێژوو، فه‌رهه‌نگ و سه‌رجه‌م (به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تێک) بشکێنی. کتێبی ساوجبلاغ موکری ورده‌هه‌نگاوێکه‌ که‌ ئه‌ز له‌ بواری نه‌فه‌وتانی سه‌نه‌د و دۆکۆمێنت و وێنه‌ مێژوویی‌یه‌کان هه‌ڵمهێناوه‌ته‌وه‌ تا هیچ نه‌بێ له‌ داهاتوودا بیکه‌ینه‌ لۆقاوێکی گه‌وره‌. بۆ ناساندنی ته‌وه‌ری کتێبه‌که‌ ورده‌ئاماژه‌یه‌ک به‌ نێوه‌رۆکی ده‌قی کتێبی مهاباددا ده‌که‌م. ئه‌م نووسراوه‌یه‌ له‌ 732 لاپه‌ڕه‌ پێک‌هاتووه‌، که‌ له‌ قه‌تعی وه‌زیری‌دا چاپ بووه‌. نێوه‌رۆکی کتێبه‌که‌ ئه‌م خاڵانه‌ی ژێره‌وه‌ن.

1- پێشه‌کی نووسه‌ری دڵسۆز کاک سه‌ید محه‌ممه‌د سه‌مه‌دی.
2- پێشه‌کی نووسه‌ری کتێب.
3- پێناسه‌ی شاری مه‌هاباد به‌ کورتی.
4- کورت‌کراوه‌ی رووداوه‌کانی ساوجبلاغ موکری و مه‌هاباد به‌ پێی سه‌نه‌د و کتێبه‌ مێژوویی‌یه‌کان.(15 تا 120)
5- به‌شێک له‌ نووسراوه‌کانی عه‌لی ئه‌کبه‌ر سه‌رهه‌نگ کوڕی حیسامولملێک له‌ پیاوانی وفاداری ناسره‌ددین شا و کاربه‌ده‌ست له‌ حوکماتی قه‌جه‌ردا، که‌ له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو شێخ عوبه‌یدوڵڵا شه‌مزینی شه‌ڕی کردووه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌م نووسراوه‌یه‌ وێنه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌ ده‌قی نووسراوه‌که‌ هاتووه‌. وێنه‌کان له‌ ئاڵبۆمی عه‌لی خانی قاجار مه‌نشوور به‌ والی هه‌ڵگیراون و کراونه‌ نێوئاخنی نووسینه‌که‌.(120 تا 166)
6- دۆکۆمێنت و سه‌نه‌دی ساوجبڵاغی کۆن و مه‌هابادی ئه‌وڕۆ به‌ ته‌وه‌ری سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی له‌ 1233ی هه‌تاوی تا 1357 هاتووه‌. له‌و جێیه‌ی پێویست بێ ژیانی که‌سایه‌تییه‌کان شی کراونه‌ته‌وه‌.(121 تا 322)
7- وێنه‌ مێژوویی‌یه‌کان له‌ که‌ونه‌نیشتمانی گۆڤاری مه‌هاباد تا ئاڵبۆمی ماڵه‌کان و ئاڵبۆمی مووزه‌ و شوێنه‌ فه‌رهه‌نگییه‌کان که‌ به‌ چه‌رمه‌سه‌ری زۆر کۆ کراونه‌ته‌وه‌. شوێنی وێنه‌کان و سه‌رچاوه‌ ئینسانی و کتێب و نامیلکه‌ و گۆڤار و رۆژنامه‌کان و سه‌ره‌تای به‌شی وێنه‌کان قسه‌ی لێکراوه‌.(323 تا 620)
8- به‌شی شی کردنه‌وه‌ی وێنه‌کان و که‌سایه‌تی نێو وێنه‌کان، که‌ له‌ به‌شی فۆتۆشاپی وێنه‌کان نه‌ده‌کرا ورده‌ڕیشاڵی له‌ سه‌ر بنووسرێ، ناچار له‌ به‌شی دوایی کتێبه‌که‌ له‌ سه‌ری نووسراوه‌. ئه‌ز به‌ ناردنی نامه‌ و داواکاری له‌ نه‌وه‌ و خزمانی که‌سایه‌تییه‌کانی نێو وێنه‌کان، خوازیاری ئاگایی ورد له‌ وان بووم. که‌ زۆریان به‌ هانامه‌وه‌ هاتن، به‌ڵام هه‌بوون که‌ هانده‌ری چاک بۆ کاره‌که‌م بوو به‌ڵام له‌ دوایی‌دا حازر نه‌بوو ناوی بێنم!
9- به‌شی کۆتایی، ناوی که‌سان و شوێن‌گه‌لی هاتوو له‌ نێو کتێبه‌که‌دایه‌.

هیوادارم خوێنه‌رانی دڵسۆز و ئازیز لێی رازی بن و هه‌ڵه‌کانم پێ بڵێن و له‌ که‌م‌کۆڕی رێنووسی و تایپی بمبوورن. ده‌مهه‌وێ ئه‌وه‌ بڵێم که‌ ئه‌و کتێبه‌ به‌رهه‌می پێنج ساڵ وه‌دوو که‌وتن و پێنه‌گه‌یشتنه‌.به‌رهه‌می پێنج ساڵ ناخۆشی و چاو زه‌ق کردنی ماڵ و منداڵ و نزیکانه‌. نه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ یارییان نه‌دابم، نا به‌ڵکوو کێ پێی ناخۆشه‌ رۆژانی هه‌ینی نه‌چێته‌ ده‌روده‌شت؟ له‌ نێو شینایی و دارودره‌خت پیاسه‌ نه‌کا؟ تیف‌تیفه‌ی سینگ و سیپه‌لاکی نه‌دا؟ به‌هه‌رحاڵ له‌و چاوانه‌ جار هه‌یه‌ خۆم قوتار کردووه‌ و وه‌ڵڵا جاریش هه‌بووه‌ په‌لکێشیان کردووم! له‌ دوایی‌دا ده‌بێ بڵێم منه‌ت له‌ سه‌ر هیچ که‌س دانانێم، ئه‌وه‌ هۆگری و عه‌لاقه‌ی خۆمه‌، دنه‌ی ئیشی فه‌رهه‌رنگیم ده‌دا. به‌زۆری نه‌هاتوومه‌ مه‌یدان، وڵاتی خۆم خۆش ده‌وێ و شانازی به‌وه‌ ده‌که‌م که‌ کوردم.

کتێبی ساوجبڵاغی موکری (ساوجبلاغ مکری تاریخ تحولات سیاسی اجتماعی فرهنگی مهاباد به‌ روایت اسناد) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌داخه‌وه‌ چینێکی زۆر، خوێندنه‌وه‌ به‌ زمانی کوردیان له‌ لا دژواره‌، به‌ زبانی فارسی نووسراوه‌. له‌و کتێبه‌دا چاوه‌ڕوانی دیتنه‌وه‌ی ته‌واوی رووداوه‌ مێژوویی‌یه‌کانی مه‌هاباد نه‌بن، چۆن وه‌ک له‌ ناوی کتێبه‌که‌ ده‌رده‌که‌وێ، ئه‌ز توانیومه‌ له‌ روانگه‌ی به‌شێک له‌ ئه‌سناد، چاو له‌و ده‌وه‌ره‌ بکه‌م. ئه‌وه‌ش عه‌یب نیه‌ که‌ نه‌متوانیوه سه‌ر به‌ هه‌موو ماڵێک‌دا بکه‌م و له‌ فریای کتێبخانه‌ی ماڵان نه‌که‌وتووم. هیوادارم ئه‌م دیارییه‌ بۆ هه‌موو کوردێک و بۆ هه‌ر مرۆڤێک له‌ هه‌ر کوێیه‌ک بێ که‌ڵکی ته‌واوی هه‌بێ.‌


نظرات ارسالی شما  
گوران  
2010-05-27 
12:51:58 
آقای حکیم زاده سلام مرا پذیرا باش : دستت دردنکند امیدوارم خسته نشده باشید از خداوند رحمان تقاضا دارم حضرتعالی را در پناه خودشان حفظ بفرمایند انشاالله خدا نگهدارت  

سه‌رده‌شتی 
2010-05-27 
3:50:26 
کاک فه‌ره‌یدوونی ئازیز ده‌سخۆشیت پێ ده‌ڵێم وه‌ک هاوشاری‌یه‌ک و کوردێک بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌‌ به‌نرخه‌ی که‌ بڵاوتان کردۆته‌وه‌‌، هه‌روه‌ها بۆ به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌که‌تان که‌ به‌ زوویی دێته‌ بازار. برای به‌ڕێز سه‌د بریا بێ هه‌ڵویستی به‌رانبه‌ر خۆتان هانی نه‌دابان بۆ نووسینی ئه‌م گازه‌نده‌یه‌. وه‌ک خۆم و ره‌نگبێ زۆر رۆڵه‌ی کوردیش بایه‌خی کاره‌کانی ئێوه‌مان لا پیرۆز و به‌ نرخه‌ هه‌رچه‌ند راسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌خۆ ده‌رماننه‌بڕیبێ. ئێوه‌ له‌ حاست نه‌ته‌وه‌ێ خۆتان ئه‌رکی سه‌ر شانتان به‌ جێ گه‌یاند که‌ وایه‌ چاوه‌ڕوانی ئێوه‌ ئه‌گه‌ر چی له‌ جێی خۆی دابێ به‌ڵام نه‌ده‌با ده‌ریببڕن و به‌ نووسراوه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌کاندا بڵاوی که‌نه‌وه‌. به‌ بڕوای من شانازی نووسه‌رێکی ده‌روه‌ست زۆر زیاتر له‌وه‌یه‌ که‌ ئێوه‌ چاوه‌ڕوانیتان بۆ کردووه‌. به‌شێک له‌ گله‌یی ئێوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خزمان و تایفه‌که‌تان که‌ هیوادارم ئه‌وان خۆیان وه‌ڵامی ئێوه‌ بده‌نه‌وه‌ و ئه‌وه‌ ئه‌رکی من نیه‌ به‌ڵام وه‌ک بزانم وه‌دی نه‌هاتنی ئاواته‌کانت ده‌خه‌یه‌ ئه‌ستۆی که‌سانێک که‌ باوه‌ڕیان به‌ ژیانی ئازاد و مافی وه‌ک یه‌ک هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستێکی ژیرانه‌ و شیاوی نووسه‌رێک نیه‌.  

فه ره یدوون حه کیم زاده 
2010-05-29 
12:31:18 
زور سپاس بو کاک گوران و کاک سه رده شتی ئازیز و ریز بو را و دربرینیان. به لام وه ک روون کردنه وه یه کی پیویست ده بی بلیم بریا ده قی ناو گوواری مه هاباد جوانتر خویندرابا. چون ئه من ئه سله ن رووی گلییم له خزمان و ده ر و جیرانان نه بووه. به لکوو شانازی به خزمه کانم و باقی خه لکی شاره که م ده که م. بو ده بی نووسه ر گلیه یی نه کاو و بنوسی و بسوتی.گلییه یی من له و به شه یه که ناوی خوی ناوه مه رکه زی فه رهه نگی.(بفه) جا که نه توانی به راشکاوی قسه بکه ی سروشتیه ئاوا به هه له فکر ساز ده بی. هیوا دارم دلت نه یشی و ته نیا بو روونکردنه بوو. ده نا ریزم هه یه بو راو بوچونه کانی هاوشاریانم.  

چیا 
2010-05-31 
1:06:25 
سلاو کاک فه‌ره‌یدون به‌راستی من زیاتر له‌ 3 ساڵه‌ ئه‌م کتیبه‌ی تۆم خویندۆته‌وه‌و له‌ دووره‌وڵات به‌ده‌ستم گه‌یشتوه‌ باوه‌ر بکه‌ زۆرم دڵپیخۆش بوو زۆرم هه‌وڵدا به‌شیوه‌یه‌ک ده‌ستخۆشیت پێبڵێم به‌لام نه‌کرا به‌ڵام ئه‌گه‌ لێم قبووڵ بکه‌ی ئێستا پڕبه‌دڵ ده‌ڵێم ده‌ستت خؤش و هه‌ر به‌رده‌وام بی.  

محمود باوزى - رانية 
2010-07-06 
6:20:59 
سلاو كاك فريدون ، كاتىَ هةوالَى بلاو بونةوةى كتيبةكةتم بيست وةرزى زستان بوو بةهةر شيَوةيةك بوو هةوراز و نشيوى بر بةفر و سةرما و سؤلةم برى و هاتم بؤ سةردةشت بةلام بةداخةوة دواى كةران و سورانيكى زؤر بةهةموو كتيب فروشيةكاندا تاكة كتيبيكى بةريزت لةبازار نةمابوو ، مام مؤستا حسن ناويك كةزانى لةرانيةوة بؤ ئةو كتيبة هاتومة سةردةشت و ماوةيةكى زؤريش ناتوانم بمينمةوة زؤر تةكليف و داواى لة هاورييةكى خؤى بةناوى (شهرام فاتحى) كرد و دةتوانم بليم بةزؤر كتيبةكةى بؤ ئةستاندم ، ئيستا ئةو كتيبة وةكو سةرجاوةيةكى كرينك سةير دةكةم كةلكى ليوةردةكرم ، لةضةندين رؤذنامة و كؤفارى وةك كوردستان راثؤرت و زنار و ميرك و بشدةر كةبابةتم لةسةر سةردةشت و ئالان و كراو و رةبةت و قةلاتاسيان بلاو كردؤتةوة و ناوى كتيبةكةى بةريزيشت لةناو سةرجاوةكاندا نوسراوة . ليت ناشارمةوة ئةكةر جى لةنزيكةوة نات ناسم بةلام ئةم كتيبة بةنرخة تؤى بؤمن كردؤتة ئاشنايةكى خؤشةويست و هيوادارم بتوانم لة زوترين كاتدا بةخزمةتان بكةم و راستة و خؤ دةست خؤشى ئةم بابةتة ديكؤمينتية كرينكةت لي بكةم ، جاوةروانى بابةتى ديكةى ئاوا بةهيز و بيزت لي دةكةين هةر سةركةوتو و تةمةن دريذبيت بؤ خزمةتى كةل و نيشتيمان ...  



فرم ارسال نظر  
 
نام  
 
نظر  
 

نظر شما پس از تایید مدیر وب‌سایت منتشر می‌شود •


 
 
 
 
 
گفتـگـــــــو 
 
 
 
 
تصـــــاویــــــــر 
 
 
 
 
 
 
 
اروميه صاحب نخستين آژانس گردشگري هوايي در كشور مي شود

ابلاغ دوباره قانون حمايت ازمصدومان شيميايي يك امر تشريفاتي است

آژانس انرژی اتمی: ایران فعالیت‌های غنی‌سازی خود را گسترش داده است

احمد توکلی: مجلس در برابر اقدامات سرکشانه دولت می ایستد

یک کارشناس روابط بین الملل: احمدی نژاد شیفته رابطه با آمریکاست

آماده گفت‌و گوی هسته‌ای با آمریکا هستیم

وکیل پرونده سکینه آشتیانی پناهنده شد

دفتر فائزه هاشمی تعطیل شد

7 ماه حبس برای مدیر عامل سابق ایرنا

احمدی‌نژاد: انگلیس جزیزه کوچولویی است در غرب آفریقا

 
pic'اعدام' چهارپایان حامل کالای قاچاق در غرب ایران
picیادی ٢٣ ساڵه‌ی شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت له‌ باشووری ئوسترالیا
picبرگ دیگری از بی کفایتی تکان دهنده مسئولان بنیاد شهید
picکۆڕێك به‌ بۆ به‌ڕێزان شاخه‌وان شۆرش و دکتۆر حوسه‌ینی خه‌لیقی
picسفر سوم و سهم ما از سفرهاي استاني
picبمباران پس از بمباران
picچرا سردشت ؟
picپیام انجمن دفاع از حقوق مصدومین شیمیایی سردشت
picئه‌و ئێواره‌یه‌ی كه‌شاره‌كه‌م "سه‌رده‌شت" زامی هه‌ڵگرت
pic7تیر را 8 تیر از یاد نبرید
picزوومي خه‌ياڵ
picاعلام برنامه های گرامیداشت بیست و سومین سالگرد بمباران شیمیایی سردشت
picموضوع ساخت موزه‌ شیمیایی سردشت به‌ شهرداری تهران‌ رفت
picبه‌ره‌و یادی بیست و سى ساڵه‌ی تاوانی بۆردومانكردنی شاری سه‌رده‌شت
picتغییر 3 مقام در شهرستان سردشت
     
info@sercawe.ir   هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراون
© www.sercawe.ir
All rights reserved 2007.