www.sercawe.ir homepage contact
له‌ یادی 23 ساڵه‌ی شیمیابارانی سه‌رده‌شت
picبا به‌ بیانووی کارێکی بچووک هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ هه‌ڵێنین

picمنحرف کردن آگاهانه‌ انجمن‌ها به‌ صلاح جامعه‌ ما نیست

picسکوت در قبال پاک کردن نام‌های کردی از تابلوی شهرداری به‌ کجا می‌رسد

picداروی مرا چه‌ کسی می‌دهد؟!!

 مقالات بیشتر را اینجا بخوانید
معروفی‌سخنگوی‌شورای سردشتpic
نامگذاری محله‌ها نه‌ خلاف قانون است و نه‌ سیاسی بلکه‌ خواست به‌ حق مردم سردشت بوده‌ و می‌باشد

واحدی نائب‌رئیس انجمن شیمیاییpic
شکی در محدود کردن انجمن از طرف مسئولین وجود ندارد حتی به‌ حاشیه‌ رانده‌ شده‌ است

امانی رئیس انجمن نشاط سردشتpic
بیشتر شدن آمار اعتیاد در سردشت به‌ پدیده‌ مهاجرت از بیکاری برمی‌گردند

گلنواز امام جمعه‌ ‌شیوه‌ برایمpic
مسلمانان پیرو کسی باشند که‌ تابع تمایلات حزبی و نفسانی نیست

حه‌دداد چالاكی ‌فه‌رهه‌نگی‌pic
هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان له‌ كاتی‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا پێشبینی ناکرێ

 

رۆژژمێری سه‌رچاوه‌

هدیه‌ رمضان

طومار ساعت به‌ وقت شرعی سردشت

بروشور شیمیاباران سردشت

ماڵپه‌ڕی مامه‌ قاڵه‌ی شمشاڵ‌ژه‌ن


Untitled Document

چاپ مطلب
ارسال به‌ دوستان
1
:نظرات
781
:بازدید
1388یکشنبه‌03 خرداد
:تاریخ ارسال
 هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان له‌ كاتی‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا پێشبینی ناکرێ
picبه‌یان: هاتنه‌كه‌ی‌ رێبه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ بو كوردستان، هه‌لبژاردنه‌كانی‌ خولی‌ ده‌یه‌می‌ پۆستی‌ سه‌ركۆماری‌ له‌ ئێران، به‌شداریكردن‌و به‌شداری‌ نه‌كردنی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان له‌و هه‌لبژاردنانه‌، رۆل‌و پێگه‌ی‌ حیزبه‌ كوردیه‌كان له‌ سه‌ر جه‌ماوه‌ر له‌ به‌ره‌به‌ر‌ی‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا‌و چه‌ند ته‌وه‌رێكی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ له‌ گه‌ل رۆژنامه‌نوس‌و چالاكی‌ فه‌رهه‌نگی‌ سیروان حه‌داد پێك ده‌هێنیت كه‌ سه‌رنجتان بۆ خوَیندنه‌وه‌ی‌ راده‌كێشم:

خالید محه‌مه‌دزاده‌
xalidmaktoob@yahoo.com

وه‌ك له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه‌ بینرا خه‌لكی‌ كوردستان پێشوازی‌ باشیان له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ عه‌لی‌ خامنه‌یی‌ كرد، ئه‌مه‌ له‌ گه‌ل ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی‌ ئۆپۆزیسیون پیانوایه‌ ئه‌و خه‌لكه‌ زۆره‌ كورد نین‌و له‌ شاره‌ فارسه‌كانه‌وه‌ هێنراون بۆ پێشوازی‌ له‌ خامنه‌یی‌، ویستم بزانم رای‌ ئیوه‌ وه‌ك رۆژنامه‌نوس‌و وه‌ك كه‌سیك كه‌ له‌ ناو خۆیی‌ ولات ده‌ژی چیه‌؟ ئایا ئه‌و حه‌شیمه‌ته‌ غه‌یره‌ كوردن‌و هینراون؟ یا نا خه‌لكی‌ كوردن؟ ئیوه‌ ئه‌و پێشوازیه‌ بۆ چی‌ ده‌گه‌رێنه‌وه‌؟
به‌ بڕوای من ئه‌وه‌ ناتوانێ هه‌مووی راست بێ چوونکه‌ پێم وایه‌ به‌ گشتی ئه‌وانه‌ی له‌ شاره‌کانی کوردستان تا ئه‌مڕۆ پێشوازیان له‌ رێبه‌ری ئێران کردووه‌ خه‌ڵکی دانیشتووی کوردستانن،ره‌نگبێ هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌‌ نه‌بن که‌ رێبه‌ری سه‌ردانی ده‌کات و له‌ باقی شاره‌کانی کوردستان چووبن بۆ پێشوازی.بۆ وێنه‌ له‌ شاری سه‌رده‌شت که‌ رێبه‌ری ئێران سه‌ردانی ناکات چه‌ند رۆژێکه‌ ناونووسی ده‌که‌ن بۆ پێشوازی کردنی رێبه‌ری ئێران له‌ شاری سه‌قز.به‌ دڵنیاییه‌وه‌ به‌شێک له‌ خه‌ڵک چ به‌ ئاشکرا و دڵخواز چ له‌ سه‌ر داواکاری ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌قز ده‌ڕۆن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م پرسیاره‌دا خۆ ده‌نوێنێ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ره‌نگبێ له هاتنی‌ رێبه‌ری ئێران بۆ کوردستان پێشوازی ناکرێ بۆیه‌ ده‌وڵه‌ت له‌ شاره‌ فارسه‌کانه‌وه‌ خه‌ڵک دێنێ تا ئه‌م بۆشاییانه‌ پڕ که‌نه‌وه‌، به‌ بڕوای من خه‌ڵکی کوردستان پێشوازیان له‌ رێبه‌ری ئێران کرد و ئه‌وه‌ش ناشاردرێته‌وه‌ هه‌ر وه‌ک پێشوازیان له‌ هاتنی ره‌فسه‌نجانی و ئه‌حمه‌دی‌نژاد بۆ شاره‌ کوردنشینه‌کان کرد.
چۆنیه‌تی پێشوازی خه‌ڵکی کوردستان له‌ گه‌وره‌پیاوانی ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کرێ چه‌ند به‌ش بێ، به‌شێکی زۆری خه‌ڵک پێیانخۆشه‌ چ له‌ دووره‌وه‌ چ له‌ نزیکه‌وه‌ گه‌وره‌پیاوێکی ده‌وڵه‌تی ببینن هه‌ر چه‌ند له‌ وته‌کانی تێنه‌گه‌ن و یا هه‌ر نه‌زانن چکاره‌یه‌ و هاتنه‌که‌ی‌ چ ده‌سکه‌وتێکی ده‌بێ.به‌شێکیش ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ بانگه‌شه‌ ده‌کرێن و ده‌بێ بچن.به‌شی دیکه‌ش ئه‌وانه‌ن که‌ به‌ بیروبۆچوونێکی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ هاتنه‌که‌ی رێبه‌ری شۆڕش یا هه‌ر که‌سێکی‌تر،پێشوازی‌یه‌که‌شیان بۆ به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی که‌ش‌وهه‌وای زاڵ به‌سه‌ر ئه‌و کاته‌ی کۆمه‌ڵگا و به‌شداری کردن بۆ وه‌ده‌ست هێنانی باشترین ئاکامی سه‌ردانه‌کانه‌.‌

پرسیاری‌ دووهه‌مم تایبه‌ته‌ به‌ هه‌لبژاردنه‌كان، بیرورای‌ گشتی‌ كورد‌و خه‌لكی‌ كوچه‌و كولان چون له‌ سه‌ر ئه‌و هه‌لبژاردنانه‌ بیرده‌كه‌نه‌وه‌؟
له‌وه‌ی که‌ تا ئه‌مڕۆ پڕوپاگه‌نده‌ی کاندیداکان به‌ شێوه‌ی فه‌رمی ده‌ستی پێ نه‌کردووه‌ تێگه‌یشتن له‌ بیروڕای خه‌ڵکی کوردستان زۆر روون نییه‌، شتێکی به‌رچاو له‌ چۆنیه‌تی به‌شداری گشتی خه‌ڵکی کوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌م ساڵدا نابینرێ.گرنگی نه‌دان به‌ ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ کۆمه‌ڵگای کوردستانی‌دا نسێی خستۆته‌ سه‌ر به‌شداری کردنیان و که‌ش‌وهه‌وایه‌کی ساردی خوڵقاندووه‌.
به‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌وه‌ی که‌ گرنگه‌ ئامارێک له‌ ده‌نگه‌کانه‌ که‌ ده‌خرێته‌ نێو سندووقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه‌ و هه‌میشه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی که‌ش و هه‌وای پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان بووه‌،بۆیه‌ ناکرێ بیروڕای کۆمه‌ڵگای ئێرانێ به‌ شێوه‌یه‌کی راست و دروست هه‌ڵسه‌نگێنی.

ته‌حریمی‌ حیزبه‌ كوردیه‌كان ده‌توانێت چه‌نده‌ ده‌ور بگیریت له‌ به‌شدارینه‌كردنی‌ خه‌لك له‌ هه‌لبژاردندا، پێتوایه‌ ته‌حریمی‌ هه‌لبژاردن له‌ لایه‌ن حیزبه‌ كوردیه‌كانه‌وه‌ ته‌ئسیری‌ له‌ سه‌ر به‌ ده‌نگه‌وه‌هاتنی‌ كورده‌كان له‌ ناوخۆی‌ وڵات هه‌یه‌؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ پێویسته‌ به‌ شوێن پێگه‌ی حیزبه‌ کوردیه‌کان له‌ کۆمه‌ڵگای کوردستاندا بگه‌ڕێین و بزانین تا چ راده‌یه‌ک توانیویانه‌ له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا ته‌ئسیریان هه‌بێ. ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ و سیاسه‌تی حیزبه‌کان توانیویانه‌ له‌ سه‌ر بیروڕای به‌شێک له‌ خه‌ڵک شوێندانه‌ر بن ئایا ئه‌م به‌شه‌ له‌ کۆمه‌ڵگای کوردستاندا ده‌توانی قورسایی خۆی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بنوێنێ.بێگومان ته‌حریم کردن کاریگه‌ری ده‌بێ به‌ڵام به‌ سه‌رنجدان به‌ به‌شداری کورد له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی رابردوودا ده‌کرێ بڵێین ته‌حریمی حیزبه‌ کوردیه‌کان تا راده‌یه‌کی که‌م ده‌وریان گێڕاوه‌ و ته‌حریم کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ لایه‌ن ئێستای ئه‌م حیزبانه‌وه‌ ناتوانی له‌ ئاکامی هه‌ڵبژاردندا شوێندانه‌ر بێت و قورسایی خۆی بنوێنێ.

تا ئیستا دوو كاندیاتۆری‌ سه‌ركۆماری‌‌و به‌ تایبه‌ت مه‌هدی‌ كه‌روبی‌‌و میرحسین موسه‌وی‌ به‌رنامه‌ی‌ خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كانی‌ له‌ ئیران راگه‌یاندووه‌. هه‌لویستی‌ خه‌لكی‌ كورد چی‌ بووه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كاندیداتۆرانه‌؟
سه‌رنج‌دان به‌ به‌رنامه‌ی ئه‌م دوو کاندیداتۆره زۆرتر له‌ لای چینی رووناکبیر و هه‌ڵسووڕاو(فعال)ی سیاسی و مه‌ده‌نی بووه‌ که‌ تا راده‌یه‌ک دڵخۆشی کردوون به‌ ئالوگۆڕ و کرانه‌وه‌ی بازنه‌ی ته‌نگی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت به‌رانبه‌ر به‌ کوردستان. به‌تایبه‌ت به‌رنامه‌ی ئاغای که‌ڕووبی که گۆڕانی پێوه‌دیاره‌ و دانی به‌ شوناسی که‌مایه‌تی قه‌ومی_ئایینی گه‌لانی ئێراندا هێناوه و ‌پێی‌وایه‌ که‌ سته‌میشیان لێ کراوه‌‌ وێده‌چی بتوانی ده‌نگه‌کان بۆ لای خۆی راکێشێت.

‌ پیتوایه‌ ئه‌و دوو كاندیدایه‌ كامیان زیاتر ده‌نگ ده‌هێننه‌وه‌ له‌ كوردستان. ئه‌مه‌ به‌ سه‌رنجدان به‌وه‌ی‌ كه‌ غولامحسین كه‌رباسچی‌ له‌ لێدوانێك بۆ به‌یان رایگه‌یاند"مه‌هدی‌ كه‌روبی‌ ده‌نگی‌ زیاتر ده‌هێنیته‌وه‌"؟
‌ له‌ کوردستاندا به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ حیزبێکی سیاسی یا رێکخراوێک و نه‌هادێکی مه‌ده‌نی به‌م شێوه‌یه‌ بوونی نییه‌ که‌ بتوانی حه‌ڕه‌که‌تی سیاسی خه‌ڵک به‌ شێوه‌یه‌کی پێشکه‌وتوانه‌ پێشه‌نگی بکات،که‌وایه‌ به‌شداری خه‌ڵک به‌ شێوه‌ سوننه‌تی و تاکه‌که‌سی ده‌بێ هه‌ر به‌م هۆیه‌ش ره‌نگبێ نه‌کرێ به‌ دڵنیای‌یه‌وه‌ هه‌ڵس‌وکه‌وتی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان پێشبینی بکرێ.به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن به‌ بڕوای من که‌ڕووبی زیاتر ده‌نگ دێنێته‌وه‌.

به‌ گشتی‌ كورد ده‌بیت چون به‌ره‌ورووی‌ هه‌لبژاردنه‌كان‌ ببنه‌وه‌؟ ئایا ته‌حریمه‌كان كایگه‌ریان بووه‌؟ ئه‌ی‌ به‌شداربونه‌كان چی‌؟
خه‌ڵکی کورد ده‌بێ هه‌له‌کان بقۆزێته‌وه‌ و شه‌رتێکی موتالبه‌ مه‌حوه‌ری به‌ پێوانه‌ی مافه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کانی هه‌بێ،ره‌نگبێ له‌ کاتێکدا ته‌حریم کاریگه‌ر بێت و له‌ کاتێکی‌تردا به‌شداری کردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورددا بێت.ئه‌مڕۆ که‌ به‌شێک له‌ کاندیداتۆره‌کان پێویستیان به‌ ده‌نگی کورده‌ ده‌بینین له‌ به‌رنامه‌کانیاندا باس له‌م خاڵانه‌ ده‌که‌ن که‌ داخوازی خه‌ڵکی کورده‌،ئه‌وه‌ش ئاکامی ته‌حریم و به‌شداری نه‌کردنی گشتی خه‌ڵکی کوردستانه‌ که‌ وای کردووه‌ کاندیداتۆره‌کان حیساب بۆ ده‌نگی کورد بکه‌ن.به‌ دڵنیایی‌یه‌وه‌ به‌شداری خه‌ڵکی کوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ریفۆرمخوازه‌کاندایه‌ و ئه‌گه‌ر کاندیداتۆری هه‌ڵبژێردراو پێبه‌ندی به‌رنامه‌ و به‌ڵێنیه‌کانی بێت ئه‌وه‌ بۆ داهاتوو سه‌رنجی کورد راده‌کێشێ.

سیروان حه‌داد:
ـ دانیشتووی شاری سه‌رده‌شت له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه
_ وه‌ک ئه‌ندامی هه‌یئت مودیره‌ له‌ (انجمن فرهنگی اجتماعی ققنوس) دا کاری‌ کردووه‌
_ به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی سه‌رچاوه‌یه
_ ئه‌ندامی (انجمن دفاع از حقوق مصدومین شیمیایی سردشت)ه‌

 

 


نظرات ارسالی شما  
yakek 
2010-04-03 
3:59:56 
salam kak sirwan , soalek bo mn awaya ka janabtan chon hagh bakhotan dadan tahlil bkan wa lasar sitek daynen ka edehay shakhsi booni nia , ewa wak tak datwann ray khotan la weblog ya websiti shakhsi danen na yak websiti khabari tahlili ka zor khalk wak khabarnama daynase , soleimani mahamadi ya sirwani haddad na tahlilgarn na jameha shenas na kase ka ghsakanian yak zara bo mn gring be  



فرم ارسال نظر  
 
نام  
 
نظر  
 

نظر شما پس از تایید مدیر وب‌سایت منتشر می‌شود •


 
 
 
 
 
گفتـگـــــــو 
 
 
 
 
تصـــــاویــــــــر 
 
 
 
 
 
 
 
اروميه صاحب نخستين آژانس گردشگري هوايي در كشور مي شود

ابلاغ دوباره قانون حمايت ازمصدومان شيميايي يك امر تشريفاتي است

آژانس انرژی اتمی: ایران فعالیت‌های غنی‌سازی خود را گسترش داده است

احمد توکلی: مجلس در برابر اقدامات سرکشانه دولت می ایستد

یک کارشناس روابط بین الملل: احمدی نژاد شیفته رابطه با آمریکاست

آماده گفت‌و گوی هسته‌ای با آمریکا هستیم

وکیل پرونده سکینه آشتیانی پناهنده شد

دفتر فائزه هاشمی تعطیل شد

7 ماه حبس برای مدیر عامل سابق ایرنا

احمدی‌نژاد: انگلیس جزیزه کوچولویی است در غرب آفریقا

 
pic'اعدام' چهارپایان حامل کالای قاچاق در غرب ایران
picیادی ٢٣ ساڵه‌ی شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت له‌ باشووری ئوسترالیا
picبرگ دیگری از بی کفایتی تکان دهنده مسئولان بنیاد شهید
picکۆڕێك به‌ بۆ به‌ڕێزان شاخه‌وان شۆرش و دکتۆر حوسه‌ینی خه‌لیقی
picسفر سوم و سهم ما از سفرهاي استاني
picبمباران پس از بمباران
picچرا سردشت ؟
picپیام انجمن دفاع از حقوق مصدومین شیمیایی سردشت
picئه‌و ئێواره‌یه‌ی كه‌شاره‌كه‌م "سه‌رده‌شت" زامی هه‌ڵگرت
pic7تیر را 8 تیر از یاد نبرید
picزوومي خه‌ياڵ
picاعلام برنامه های گرامیداشت بیست و سومین سالگرد بمباران شیمیایی سردشت
picموضوع ساخت موزه‌ شیمیایی سردشت به‌ شهرداری تهران‌ رفت
picبه‌ره‌و یادی بیست و سى ساڵه‌ی تاوانی بۆردومانكردنی شاری سه‌رده‌شت
picتغییر 3 مقام در شهرستان سردشت
     
info@sercawe.ir   هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراون
© www.sercawe.ir
All rights reserved 2007.