www.sercawe.ir homepage contact
له‌ یادی 23 ساڵه‌ی شیمیابارانی سه‌رده‌شت
picبا به‌ بیانووی کارێکی بچووک هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ هه‌ڵێنین

picمنحرف کردن آگاهانه‌ انجمن‌ها به‌ صلاح جامعه‌ ما نیست

picسکوت در قبال پاک کردن نام‌های کردی از تابلوی شهرداری به‌ کجا می‌رسد

picداروی مرا چه‌ کسی می‌دهد؟!!

 مقالات بیشتر را اینجا بخوانید
معروفی‌سخنگوی‌شورای سردشتpic
نامگذاری محله‌ها نه‌ خلاف قانون است و نه‌ سیاسی بلکه‌ خواست به‌ حق مردم سردشت بوده‌ و می‌باشد

واحدی نائب‌رئیس انجمن شیمیاییpic
شکی در محدود کردن انجمن از طرف مسئولین وجود ندارد حتی به‌ حاشیه‌ رانده‌ شده‌ است

امانی رئیس انجمن نشاط سردشتpic
بیشتر شدن آمار اعتیاد در سردشت به‌ پدیده‌ مهاجرت از بیکاری برمی‌گردند

گلنواز امام جمعه‌ ‌شیوه‌ برایمpic
مسلمانان پیرو کسی باشند که‌ تابع تمایلات حزبی و نفسانی نیست

حه‌دداد چالاكی ‌فه‌رهه‌نگی‌pic
هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان له‌ كاتی‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا پێشبینی ناکرێ

 

رۆژژمێری سه‌رچاوه‌

هدیه‌ رمضان

طومار ساعت به‌ وقت شرعی سردشت

بروشور شیمیاباران سردشت

ماڵپه‌ڕی مامه‌ قاڵه‌ی شمشاڵ‌ژه‌ن


Untitled Document

چاپ مطلب
ارسال به‌ دوستان
0
:نظرات
130
:بازدید
1385 چهارشنبه‌ 21 تیر
:تاریخ ارسال
 سه‌رچاوه‌ی ئاوی سه‌رده‌شت و مۆنۆمێنتی شیمیابارانی 7 ی پووشپه‌ڕی سه‌رده‌شت
picسیروان حه‌دداد: شاری سه‌رده‌شت هه‌ڵکه‌وتووه‌ له‌ سه‌ر ده‌شتێکی بچووک له‌ بناری کێوی گرده‌سوور که‌ بوونی سه‌رچاوه‌ی ئاوێک ده‌کری هۆی پێکهاتنی سه‌رده‌شت بووبێ،سه‌رچاوه‌یه‌کی کراوه‌ و زۆر خۆش و ئاوێکی خاوێن و شیرن که‌ تا چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌نیا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌‌ پێداویستی ئاوی سه‌رده‌شتی دابین کردووه‌. سه‌رده‌شت تا سه‌رده‌شت بوو سه‌رچاوه‌که‌شی کراوه‌ و ئاوه‌که‌شی خاوێن و دانه‌پۆشراوه‌ بوو،ده‌ڵێن ده‌وروو به‌ره‌که‌ی پڕ له‌ گوڵ و ریحانه‌ و سه‌وزایی بووه‌ و ئێواران جێگه‌ی شادی و سه‌یرانی خه‌ڵک و جێ ژوانی لاوانی شار بووه،شوێنێکی زۆر خۆش و رازاوه‌ به‌ گوڵان که‌ دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ به‌ باشی پاراستوویانه‌ و نه‌یانهێشتووه‌ به‌ هیچ جۆرێک ناشیرن و ئاوه‌که‌شی پیس بێت، به‌ڵام به‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ شار گه‌وره‌ و کۆچ کردن بۆ شار په‌ره‌ی ستاند و رێژه‌ی دانیشتوانی زۆر بوو، ورده‌ورده‌ گوڵه‌کان لێکرانه‌وه‌ و سه‌وزایی و دیمه‌نی جوانی سه‌رچاوه‌که‌ تێکدرا و ئاوه‌که‌ لێڵ کرا و پاک و خاوێنی نه‌پارێزرا و سه‌رچاوه‌که‌ش سه‌ری داپۆشرا، جوانی و دیمه‌نی دڵڕفێنی ئه‌و شوێنه‌ش به‌ره‌و نه‌مان رۆیشت.

هه‌روا هات و سه‌رده‌شت گه‌وره‌تر بوو، دانیشتووانی شار زۆرتر بوون، خانووبه‌ره‌ی زۆرتر دروست کران و به‌ قسه‌ شار گه‌وره‌تر بوو، به‌ڵام هه‌ر له‌و‌ سه‌ره‌تایه‌ڕا به‌ هۆکاری جۆراوجۆر و دوور له‌ شارستانیه‌تی سیمای سه‌رده‌شت له‌ شار دوور ده‌کراوه‌، به‌ڵێ ده‌شتی سه‌رده‌شت زۆر که‌مه‌ و ناتوانی جێگه‌ی نیشته‌جێ بوونی ئه‌و حه‌شیمه‌ته‌ زۆره دابین بکات، به‌ڵام نه‌بوونی دڵسۆزان و کارزانان له‌ بواری شار سازکردندا و هێندێک که‌سی به‌ته‌ماح و چه‌په‌ڵ و (زمین خوار) و چه‌ندین هۆکاری دیکه‌ شاره‌ جوان و سه‌رسه‌وزه‌که‌ی سه‌رده‌شتیان لێک دا و سیمای شارێکی پێشکه‌وتوویان لێ داماڵی، کۆڵانه‌ ته‌نگ و باریکه‌کان و شه‌قامه‌ چه‌ند میترییه‌کانی سه‌رده‌شت هه‌ر ئه‌وانه‌ن که‌ له‌ پێشدا هه‌بوون و هه‌روا شاریش گه‌وره‌تر و دانیشتوانی زیاتر ده‌بێ، له‌ کاتێکدا که‌ هیچ پێشکه‌وتنێک له‌ بواری شارسازی و شارستانیه‌تی له‌ شاره‌که‌ی سه‌رده‌شتدا نابینرێت؟؟!!

له‌ زۆر شوێن دیتومانه کاتێک شار گه‌وره‌ ده‌بێ شه‌قامه‌کان زیاتر و گه‌وره‌تر ده‌بن،بۆ ئه‌و کاره‌ش زۆر جار خانووبه‌ره‌ و دوکان و ساختمانه‌ گه‌وره‌کانیش ده‌ڕوخێنن بۆ ئه‌وه‌ی بڕێک شه‌قامه‌کان گه‌وره‌تر بکه‌ن یا شه‌قامی تازه‌ بکه‌نه‌وه‌،خۆ زیاتر له‌ سی ساڵه‌ له‌ سه‌رده‌شت ئه‌وه‌ نه‌کراوه‌ ئێستا که‌ خه‌ریکه‌ دوو شه‌قام له‌ ناو بنکه‌ی سه‌ربازی(پادگان) شاری سه‌رده‌شتدا بکرێنه‌وه‌ و بێنه‌ نێو شه‌قامه‌کانی دیکه‌ی شار، بۆچی له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ کاره‌که‌ خه‌را ده‌که‌ن.

بازار و گه‌وره‌ترین شه‌قامی سه‌رده‌شت ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ درێژایی سه‌رچاوه‌ی ئاوی شار دایه‌ و به‌ شه‌قامی ئیمام ده‌ناسرێت که‌ ئێستا سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌که‌‌ داپۆشراوه‌ و کراوه‌ته‌ مه‌یدان و به‌ مه‌یدانی ئینقلاب (انقلاب) یا قودس(قدس) یا سه‌رچاوه‌(سرچشمه‌) ده‌ناسرێت.[سێ ناو بۆ مه‌یدانێک]!!

کاره‌ سه‌یره‌که‌ له‌وه‌دایه‌ بۆ کارێکی باش خه‌ریکن شارێک خه‌راده‌که‌ن، ده‌ڵێن شیمیابارانی سه‌رده‌شت کاره‌ساتێکی دڵته‌زێن بووه‌ و رۆژی 7 ی پووشپه‌ڕ رۆژێکی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌یه‌ و شه‌هیدان و زامدارانی ئه‌و کاره‌ساته‌ ده‌بێ رێزیان لێ بگیرێ، ئه‌وش به‌ سازکردن و دانانی مۆنۆمێنتێک (نماد یادمان) له‌ سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئاوی سه‌رده‌شت ده‌بێ تا وه‌ک نمادێک بۆ به‌ره‌ی داهاتوو بمێنێته‌وه‌، هه‌ر وه‌ک له‌ هیرۆشیما ساز کراوه‌ و هه‌ر ساڵ، ساڵرۆژی کاره‌ساته‌که له‌و شوێنه‌دا ده‌گرن، یان ئه‌وه‌ی که‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر جوان دروست کرا به‌ڵام به‌وپه‌ڕی دڵڕه‌قی و دڕندانه‌وه‌‌ له‌لایه‌ن ئاژاوه‌گێڕانه‌وه‌ سووتێنرا و ئاگری تێبه‌ردرا.

له‌ راستیدا ئه‌و کاره‌ زۆر باش و پڕ بایه‌خه‌ و ده‌با 19 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دروست کرابا، به‌ڵام ئه‌مڕۆش دره‌نگ نه‌بووه‌ و با قۆڵی بۆ هه‌ڵماڵن و باش سازی که‌ن، ئێمه‌ش وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و زامداری ئه‌م رۆژه رێزیان لێ ده‌گرین و ده‌ست خۆشیان لێ ده‌که‌ین، به‌ڵام نه‌ک به‌ نرخی تێکدان و ناحه‌ز کردنی زیاتری شاری سه‌رده‌شت و بارێک و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کان، ئێمه‌ ده‌ڵێین 19 ساڵ له‌مه‌و به‌ر ئه‌و کاره‌تان کردبایه‌ نه‌ک ئه‌مڕۆ شه‌قامی گه‌وره‌ و بازاڕی سه‌رده‌شت بۆ ئه‌و کاره‌ لێک ده‌ن و به‌رته‌سکی ‌که‌نه‌وه‌، ئێوه‌ دێن پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ و به‌ نرخ له‌ شوێنێکی ئاوا بێ جێ و که‌مدا سازده‌که‌ن بۆ‌ به‌ره‌ی داهاتوو تا رێز لێنان له‌و رۆژه‌ له‌بیر نه‌چێته‌وه،‌ به‌ڵام خۆ ئێوه‌ دێن فه‌رهه‌نگی شار سازکردن لێک ده‌ده‌ن و کارێک ده‌که‌ن که‌ شاری سه‌رده‌شت له‌ چاک سازی و سیمای شارستانیه‌تی دورتر بێته‌وه‌، ئێوه‌ چۆن شاری سه‌رده‌شت بۆ داهاتوو ئاماده‌ ده‌که‌ن له‌ کاتێکدا که‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری خه‌ڵکی سه‌رده‌شت به‌و کاره‌ ناڕازییه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌ نووسراوه‌ و ته‌له‌فۆن و... ئاراسته‌ی فه‌رمانداری شاری سه‌رده‌شت کردووه‌، مه‌یدانی سه‌رچاوێ‌ گه‌وره‌ ده‌که‌ن له‌ ئاکامدا شه‌قامه‌که‌ به‌رته‌سک ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی لێکدان و کۆسپ ساز بوون له‌ سه‌ر رێی هاتووچۆ و ئارامی شار، ئێوه‌ بۆ زیندوو راگرتنی یادی شیمیابارانی 7 ی پووشپه‌ڕی 1366 ی سه‌رده‌شت و شه‌هیدانی ئه‌م کاره‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌ که‌ بۆ یه‌که‌م جار له‌ جیهاندا رووی دا له‌ نێو شه‌قامه باریکه‌کاندا مۆنۆمێنت دروست ده‌که‌ن؟ ده‌بێ کام دڵسۆزانه‌ ئاوا به‌ له‌خۆبردووییه‌وه‌ ئه‌و کاره‌یان وه‌ ئه‌ستۆ گرتبێت و چه‌نده‌ رێزیان بۆ 7 ی پووشپه‌ڕ و شه‌هیدانی هه‌بێت و چه‌نده‌ پێ به‌ندی یاسای شارستانیه‌ت و شارسازی له‌ سه‌رده‌شتدا بن؟


نظرات ارسالی شما  
 
 
 
 



فرم ارسال نظر  
 
نام  
 
نظر  
 

نظر شما پس از تایید مدیر وب‌سایت منتشر می‌شود •


 
 
 
 
 
گفتـگـــــــو 
 
 
 
 
تصـــــاویــــــــر 
 
 
 
 
 
 
 
اروميه صاحب نخستين آژانس گردشگري هوايي در كشور مي شود

ابلاغ دوباره قانون حمايت ازمصدومان شيميايي يك امر تشريفاتي است

آژانس انرژی اتمی: ایران فعالیت‌های غنی‌سازی خود را گسترش داده است

احمد توکلی: مجلس در برابر اقدامات سرکشانه دولت می ایستد

یک کارشناس روابط بین الملل: احمدی نژاد شیفته رابطه با آمریکاست

آماده گفت‌و گوی هسته‌ای با آمریکا هستیم

وکیل پرونده سکینه آشتیانی پناهنده شد

دفتر فائزه هاشمی تعطیل شد

7 ماه حبس برای مدیر عامل سابق ایرنا

احمدی‌نژاد: انگلیس جزیزه کوچولویی است در غرب آفریقا

 
pic'اعدام' چهارپایان حامل کالای قاچاق در غرب ایران
picیادی ٢٣ ساڵه‌ی شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت له‌ باشووری ئوسترالیا
picبرگ دیگری از بی کفایتی تکان دهنده مسئولان بنیاد شهید
picکۆڕێك به‌ بۆ به‌ڕێزان شاخه‌وان شۆرش و دکتۆر حوسه‌ینی خه‌لیقی
picسفر سوم و سهم ما از سفرهاي استاني
picبمباران پس از بمباران
picچرا سردشت ؟
picپیام انجمن دفاع از حقوق مصدومین شیمیایی سردشت
picئه‌و ئێواره‌یه‌ی كه‌شاره‌كه‌م "سه‌رده‌شت" زامی هه‌ڵگرت
pic7تیر را 8 تیر از یاد نبرید
picزوومي خه‌ياڵ
picاعلام برنامه های گرامیداشت بیست و سومین سالگرد بمباران شیمیایی سردشت
picموضوع ساخت موزه‌ شیمیایی سردشت به‌ شهرداری تهران‌ رفت
picبه‌ره‌و یادی بیست و سى ساڵه‌ی تاوانی بۆردومانكردنی شاری سه‌رده‌شت
picتغییر 3 مقام در شهرستان سردشت
     
info@sercawe.ir   هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراون
© www.sercawe.ir
All rights reserved 2007.