www.sercawe.ir homepage contact
له‌ یادی 23 ساڵه‌ی شیمیابارانی سه‌رده‌شت
picبا به‌ بیانووی کارێکی بچووک هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ هه‌ڵێنین

picمنحرف کردن آگاهانه‌ انجمن‌ها به‌ صلاح جامعه‌ ما نیست

picسکوت در قبال پاک کردن نام‌های کردی از تابلوی شهرداری به‌ کجا می‌رسد

picداروی مرا چه‌ کسی می‌دهد؟!!

 مقالات بیشتر را اینجا بخوانید
معروفی‌سخنگوی‌شورای سردشتpic
نامگذاری محله‌ها نه‌ خلاف قانون است و نه‌ سیاسی بلکه‌ خواست به‌ حق مردم سردشت بوده‌ و می‌باشد

واحدی نائب‌رئیس انجمن شیمیاییpic
شکی در محدود کردن انجمن از طرف مسئولین وجود ندارد حتی به‌ حاشیه‌ رانده‌ شده‌ است

امانی رئیس انجمن نشاط سردشتpic
بیشتر شدن آمار اعتیاد در سردشت به‌ پدیده‌ مهاجرت از بیکاری برمی‌گردند

گلنواز امام جمعه‌ ‌شیوه‌ برایمpic
مسلمانان پیرو کسی باشند که‌ تابع تمایلات حزبی و نفسانی نیست

حه‌دداد چالاكی ‌فه‌رهه‌نگی‌pic
هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان له‌ كاتی‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا پێشبینی ناکرێ

 

رۆژژمێری سه‌رچاوه‌

هدیه‌ رمضان

طومار ساعت به‌ وقت شرعی سردشت

بروشور شیمیاباران سردشت

ماڵپه‌ڕی مامه‌ قاڵه‌ی شمشاڵ‌ژه‌ن


Untitled Document

چاپ مطلب
ارسال به‌ دوستان
0
:نظرات
156
:بازدید
1387 پنج‌شنبه‌ 06 تیر
:تاریخ ارسال
 له‌ یادی بیست‌ویه‌ک ساڵه‌ی شیمیابارانی سه‌رده‌شت
picسیروان حه‌دداد: ئه‌مساڵ بیست‌ویه‌که‌مین ساڵی تێپه‌ڕبوونی تراژێدیای به‌ کۆمه‌ڵ کووژی خه‌ڵکی کوردستان له‌ شاره‌ هه‌میشه‌ سه‌ربڵنده‌که‌ی سه‌رده‌شتی خۆشه‌ویسته‌. ئه‌مساڵ زیاتر له‌ دوو ده‌یه‌ به‌ سه‌ر ژینوساید و قڕکردنی خه‌ڵکی بێتاوانی شاره‌که‌مان به‌ ده‌ستی دێوه‌زمه‌ی ره‌شی و چه‌په‌ڵی تێده‌په‌ڕێ. رۆژانی پڕ له‌ ئێش و زامی به‌ گاز خنکانی شاره‌که‌مان و ده‌یان په‌پوله‌ی باڵ زێڕین و فرشته‌ی چاو گه‌ش و رۆڵه‌ جگه‌رگۆشه‌کانمانه‌. ساڵانێک به‌ درێژایی به‌ره‌ی نوێ به‌ سه‌ر ئه‌م کاره‌ساته‌ نامرۆیانه‌دا تێپه‌ڕی و حه‌وتی پووشپه‌ڕێکی دیکه‌مان به‌ره‌وپیر هاته‌وه‌.ئه‌و رۆژانه‌ی که‌ وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی رۆژانێکی تاریک و ترسێنه‌ری شیمیابارانی شاره‌ سه‌ربڵنده‌که‌ی سه‌رده‌شته‌. ئه‌و ساته‌ی که‌ به‌رۆکی دایکی نیشتمانی رنی و به‌ خوێنی گه‌ش و ئاڵی رۆڵه‌کانی گه‌ل داری ئازادی و سه‌ربڵندی ئاودا.

کۆمه‌ڵانی به‌شه‌ردۆست و خه‌ڵکی به‌هه‌ست و ئازادیخواز،ئێمه‌ بیست‌ویه‌ک ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که‌وتینه‌ به‌ر رق و قینی شێتێکی په‌تکراو و شه‌وه‌یه‌کی ئه‌هریمه‌نی، ده‌ستی دێوێکی ترسێنه‌ر قوڕگمانی گوشی و هه‌ناسه‌ی لێ پساندین،پیره‌ باب و پیره‌ دایه‌،کیژۆڵه‌ی چاو ره‌ش و کوڕه‌ چاک‌لاوی به‌ ئاوات نه‌گه‌یشتوو،جگه‌رگۆشه‌ خنجیلانه‌کانمانیان بێ‌به‌زێیانه‌ له‌ چرکه‌ ساتێک‌دا بۆ هه‌میشه‌ لێیان ستاندین و به‌ره‌و گۆڕی نه‌مانیان بردن.سه‌دان شه‌هید و به‌هه‌زاران زامدار و برینداریان کردین،به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان و داروبه‌رد و کێو و هه‌رچی زینده‌وه‌ری وڵاته‌که‌م بوو به‌ گازی شیمیایی خنکاندیان و شارێکی پڕ له‌ خۆشی و ئاوات و شادیان کرده‌ گۆڕه‌پانی ململانه‌ی نێوان مان‌ونه‌مان.

حه‌وتی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ ساڵوه‌گه‌ڕی بیست‌ویه‌ک ساڵه‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌یه‌ که‌ سه‌ددامی له‌ناوچوو به‌سه‌ر خه‌ڵکی سه‌رده‌شتی هێنا،هه‌ڵبه‌ت ئه‌و کرده‌وه‌ نه‌گریسه‌ ئاخرین ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر گه‌له‌که‌مان نه‌بوو و هه‌ر به‌ دوای کاره‌ساتی سه‌رده‌شت، کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ و باقی شار و گونده‌کانی کوردستانیان خۆڵقاند و دووباره‌ به‌ هه‌زاران شه‌هید و برینداری له‌ نه‌ته‌وه‌ بێتاوانه‌که‌می گرت و به‌ سه‌دان روڵه‌ی کرده‌ قوربانی ئاوات و ئاره‌زۆ چه‌په‌ڵه‌کانیان.

دوژمنانی گه‌له‌که‌م وایان ده‌زانی به‌م چه‌شنه‌ کرده‌وه‌ کۆمه‌ڵکووژیانه‌ ده‌توانن به‌ ئاواتی دێرینه‌ی خۆیان بگه‌ن به‌ڵام خه‌یاڵی خاو و خه‌ونێکی به‌تاڵ بوو، چاوی مرۆڤ‌دۆستی کراوه‌یه‌ و ویژدانی ئاشتیخوازان وه‌خه‌به‌ر،هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ من به‌ چاوی خۆم نه‌مان و زه‌بوونی سه‌ددام و سه‌ددامه‌کان ده‌بینم، نه‌وه‌ و به‌ره‌ی داهاتوو منیش مێژووی قاره‌مانه‌تی و هه‌رمانمان، داستان به‌ داستان و کتێب به‌ کتێب ده‌ڵێنه‌وه‌ و نه‌مان و سه‌رشۆڕی زلهێزانی شه‌ڕخواز بۆ رۆڵه‌کانیان ده‌گێڕنه‌وه‌‌.

له‌ ساڵیادی ئه‌م رۆژه‌ پڕئێشه‌دا چاوه‌ڕوانین خه‌ڵکانی به‌شه‌ردۆست و کۆڕوکۆمه‌ڵانی ئاشتی‌خواز له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌م جیهانه‌ به‌تایبه‌ت هاوشاریان و هاووڵاتیانمان له‌گه‌ڵماندا بن و به‌ یاد کردنه‌وی حه‌وتی پووشپه‌ڕ روحی شه‌هیدانمان شاد بکه‌ن و بۆ چه‌ند ساتێکیش بێ زامی زامدارانی شیمیایی ساڕێژ بکه‌ن. با له‌ سه‌عات 4:30 دقیقه‌ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی حه‌وتی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵیش به‌ ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی یادی شه‌هیدانی هه‌میشه‌ زیندووی شیمیابارانی سه‌رده‌شتمان کردبێت و نه‌هێڵین یادی ئازیزانمان له‌ یاد بچێ.

به‌رز و پیرۆز بێت یادی شه‌هیدانی شیمیابارانی سه‌رده‌شت و گشت شه‌هیدانی گه‌له‌که‌مان

به‌ ئاواتی ساغی و سه‌لامه‌تی هه‌رچی زووتری بریندارانی شیمیایی


نظرات ارسالی شما  
 
 
 
 



فرم ارسال نظر  
 
نام  
 
نظر  
 

نظر شما پس از تایید مدیر وب‌سایت منتشر می‌شود •


 
 
 
 
 
گفتـگـــــــو 
 
 
 
 
تصـــــاویــــــــر 
 
 
 
 
 
 
 
افزایش بازدید از سایت های فیلتر شده

پرونده عدم اجرای قانون 2 میلیارد مترو به محاکم قانونی ارجاع خواهد شد

رحیمی: مجلس تعطیل نکرد، ما تعطیل کردیم!

اعلام تحریم های جدید کره جنوبی علیه ایران

رییس بانک مرکزی لبنان: بانک های لبنانی هم به تحریم های ایران می پیوندند

طرح افزايش تعطيلي عيد سعيد فطر منتفي شد

نام‌گذاری یکی از خیابان‌های تبریز به نام کریم باقری

45 نماینده طرح استیضاح وزیر نیرو را امضا کرده‌اند

اروميه صاحب نخستين آژانس گردشگري هوايي در كشور مي شود

ابلاغ دوباره قانون حمايت ازمصدومان شيميايي يك امر تشريفاتي است

 
picتوقیف گذرنامه شیخ الاسلام مولانا عبدالحمید و ممنوع الخروج شدن ایشان
picانتصاب فرماندار جدید سردشت
picکاش مصدومان شیمیایی هم مثل مترو بودند!
picفیلمی سینه‌مایی ماندوو له‌ به‌شی كێبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی لۆكارنۆ وه‌رگیرا
picمسئولین در سردشت کلینیک تخصصی و مجهز با کادر پزشکی متخصص دایر کنند
pic'اعدام' چهارپایان حامل کالای قاچاق در غرب ایران
picیادی ٢٣ ساڵه‌ی شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت له‌ باشووری ئوسترالیا
picبرگ دیگری از بی کفایتی تکان دهنده مسئولان بنیاد شهید
picکۆڕێك به‌ بۆ به‌ڕێزان شاخه‌وان شۆرش و دکتۆر حوسه‌ینی خه‌لیقی
picسفر سوم و سهم ما از سفرهاي استاني
picبمباران پس از بمباران
picچرا سردشت ؟
picپیام انجمن دفاع از حقوق مصدومین شیمیایی سردشت
picئه‌و ئێواره‌یه‌ی كه‌شاره‌كه‌م "سه‌رده‌شت" زامی هه‌ڵگرت
pic7تیر را 8 تیر از یاد نبرید
     
info@sercawe.ir   هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراون
© www.sercawe.ir
All rights reserved 2007.