www.sercawe.ir homepage contact
له‌ یادی 23 ساڵه‌ی شیمیابارانی سه‌رده‌شت
picبا به‌ بیانووی کارێکی بچووک هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ هه‌ڵێنین

picمنحرف کردن آگاهانه‌ انجمن‌ها به‌ صلاح جامعه‌ ما نیست

picسکوت در قبال پاک کردن نام‌های کردی از تابلوی شهرداری به‌ کجا می‌رسد

picداروی مرا چه‌ کسی می‌دهد؟!!

 مقالات بیشتر را اینجا بخوانید
معروفی‌سخنگوی‌شورای سردشتpic
نامگذاری محله‌ها نه‌ خلاف قانون است و نه‌ سیاسی بلکه‌ خواست به‌ حق مردم سردشت بوده‌ و می‌باشد

واحدی نائب‌رئیس انجمن شیمیاییpic
شکی در محدود کردن انجمن از طرف مسئولین وجود ندارد حتی به‌ حاشیه‌ رانده‌ شده‌ است

امانی رئیس انجمن نشاط سردشتpic
بیشتر شدن آمار اعتیاد در سردشت به‌ پدیده‌ مهاجرت از بیکاری برمی‌گردند

گلنواز امام جمعه‌ ‌شیوه‌ برایمpic
مسلمانان پیرو کسی باشند که‌ تابع تمایلات حزبی و نفسانی نیست

حه‌دداد چالاكی ‌فه‌رهه‌نگی‌pic
هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان له‌ كاتی‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا پێشبینی ناکرێ

 

رۆژژمێری سه‌رچاوه‌

هدیه‌ رمضان

طومار ساعت به‌ وقت شرعی سردشت

بروشور شیمیاباران سردشت

ماڵپه‌ڕی مامه‌ قاڵه‌ی شمشاڵ‌ژه‌ن


Untitled Document

چاپ مطلب
ارسال به‌ دوستان
0
:نظرات
206
:بازدید
1386 شنبه‌ 09 تیر
:تاریخ ارسال
 سه‌رنجێکی ووردبینانه‌ له‌‌ باوه‌ڕێکی ‌ئیدئۆلۆژیک
picسیروان حه‌دداد: به‌ دوای گیران و قۆڵبه‌ست کردنی ئه‌م دوایانه‌ی که‌سانێکی سه‌ر به‌ جه‌ماعه‌تی مه‌کته‌بی قورئان له‌ ئێراندا، ده‌بینین له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه‌کان باس و بابه‌تی جۆراوجۆر بڵاو ده‌بنه‌وه‌.به‌شێک به‌ لایه‌نگری له‌م جه‌ماعه‌ته‌ و به‌شێکی دیکه‌ به‌ ره‌خنه‌ و هێرش بردنیان قه‌ڵه‌م ده‌گێڕن.که‌سانێکیش هه‌ن به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م که‌ش‌وهه‌وایه‌ بۆ ئامانجی حیزبایه‌تی تا‌یبه‌ت به‌ جه‌ماعه‌تێک دێنه‌ قسه‌ و پێغه‌مبه‌رانه‌ ئامۆژگاری و نه‌سیحه‌ت ده‌که‌ن. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ تا ئێستا که‌سم نه‌دی له‌ سه‌ر بیروباوه‌ڕی دوگم و به‌ستراوه‌ی جه‌ماعه‌تێکی نه‌خوازراوی هاورده‌ بۆ کۆمه‌ڵگای کورده‌واری خۆمان بدوێ.

من لێره‌دا ناچمه‌ سه‌ر نووسراوه‌ی " كردها و اسلام با نگاهی به جریان فكری كاك احمد مفتی‌زاده" له‌ نووسینی کاک ئه‌حمه‌د ئه‌مانی، ته‌نیا له‌ نه‌قد و هێرشه‌که‌ی که‌سێک به‌ ناوبانگی بارام له‌ ژێر سه‌ردێڕی « نگرشی انتقادی به‌ نوشته‌ی" كردها و اسلام با نگاهی به جریان فكری كاك احمد مفتی‌زاده" » دا چه‌ند خاڵێکم به‌ر چاو که‌وت که‌ پێم‌باشه به‌ داوای به‌ڕێزیان راستی و خوارایه‌کانی بۆ ئاشکرا که‌مه‌وه‌. راستی نووسراوه‌که‌ی بارام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه‌ که‌ پێوه‌ندی به‌ کورد و ئیخوانه‌وه‌ نه‌بێ‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌رچی له‌سه‌ر درێژکراوه‌ی ئیخوان له‌ ئێراندا (یا ئه‌وه‌ی بۆ خۆیان ئێستا پێی‌ده‌ڵێن جه‌ماعه‌ت)‌ و گه‌وره‌پیاوانی ئیخوان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێراندا نووسراوه‌ به‌ بۆچوونی من خوارایی تێدایه‌ و ناکری راست بێ. له‌م به‌شه‌یدا که‌ به‌ڕێز بارام هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رکرده‌ کورده‌کان هه‌ر وه‌ک خۆی به‌ رخنه‌گرانیان ده‌ڵێ، به‌ڕاستی زۆر زۆر که‌م ئینسافی‌یه‌ و دووره‌ له‌ ویژدانی وه‌خه‌به‌ر.

بارام ده‌نووسێ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند که‌ناڵه‌ کوردی‌یه‌ بکرێنه‌وه‌ و تا‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لایه‌ن سه‌ددامه‌وه شێمیاباران نه‌کرا و ته‌له‌فزیۆنی ئێران له‌قاوی نه‌دابوو،ئێمه‌ ناوی ئه‌نفالیشمان نه‌بیستبوو!! کێ له‌م ژینوسایده‌ ئاگادار بوو؟ (!!؟) به‌ڕێز بارام، ئێوه‌ش‌ راست ده‌که‌ن، هه‌رگیز هاواری ئه‌نفالکراوه‌کان و به‌ زیندوو له‌ چاڵکراوه‌کانتان به‌ گوێ نه‌گه‌یوه‌ و ئێستاش که‌ ده‌یبیسن هه‌ر بیستنێکی هاکه‌زایی‌یه‌ و ناگاته‌ دڵتان.ئاخر دڵ و گوێ‌یه‌ک به‌ بیر و باوه‌ڕی حیزبێکی ده‌ره‌کی ئاخنرابێ کوا ده‌نگی کوردی پێ ده‌گات؟ که‌سێک که‌ هه‌ر له‌ ئه‌لف و بێ‌ڕا ناوی به‌ننا و قوتب و قه‌رزاوێ و ... بیستبێ و ته‌نیا به‌ گوێیدا خوێنرابێ که‌ ده‌بێ زمانی عه‌ڕه‌بی فێر بین و باش بیزانین، ته‌نیا کتێب و نووسراوه‌ و جزوه‌ هه‌ڵبژارده‌کانیان بۆ خوێنرابێته‌وه‌ کوا ده‌نگی ئه‌نفال و ئه‌نفالکراوه‌کانی ده‌گاتێ؟ به‌ڵام کورد به‌ گشتی و هه‌موو دڵپاکان و ئه‌وانه‌ی ویژدانی وه‌خه‌به‌ر و هه‌ستی مروڤ دۆستانه‌یان بووه‌ ده‌نگی ئه‌نفالی کوردیان بیست، ده‌نگی زینده‌به‌چاڵ‌کردن و قه‌ڵاچۆی بێ‌به‌زێیانه‌ی کوردی بیست،هاوار و دواهه‌ناسه‌ی شیمیایی لێدراوه‌کانی بیست و بۆ به‌ره‌ی داهاتووشی ده‌گێڕنه‌وه‌ و ناهێڵن هه‌رگیزاوهه‌رگیز ئه‌م په‌ڵه‌ ره‌شه‌ له‌ مێژووی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستێکی جه‌رده‌ و پیاوکوژ که‌ پشتیوانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران و حاکمان و به‌شێک له‌ فتواده‌رانی ده‌وڵه‌تانی عه‌ڕه‌ب بوون پاک بێته‌وه‌.

ئێوه‌ی به‌ڕێز کاتێک باس له‌ فتوای که‌سانێکی ئیخوانی به‌ دژی سه‌ددامی له‌ناوچوودا ده‌که‌ن ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانن و بیڵێن که‌ ئه‌م فتوایه‌ هیچ پێوه‌ندی‌یه‌کی به‌ کورده‌وه‌ و به‌ تایبه‌ت به‌ ئه‌نفال و قه‌ڵاچۆی کورد که‌ باسی له‌سه‌ره،‌ نه‌بووه‌.هه‌ڵبه‌ت بۆ سه‌ددامیش ئاشکرا بووه‌ که‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ سه‌ر به‌ جه‌ماعه‌ته‌که‌ی میسره‌ و بۆ ئه‌وه‌ی دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ستکردی ئیخوان راست نه‌بنه‌وه‌، مه‌ودای نه‌داونێ و ئه‌وانیش فتوای جیهادیان ده‌رکردووه‌. چوونکه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م کات سه‌ددام مه‌ودای به‌ ئیخوان بدابا تا به‌ ئاشکرا کاریان کردبا باوه‌ڕ بکه‌ن که‌س فتوای جیهادی نه‌ده‌دا.خۆ ئه‌وه‌ندی سه‌ددامی گۆڕبه‌گۆڕ له‌ دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد زوڵمی نواندووه‌ و کوردکوژی کردووه‌، ده‌وڵه‌تی تورکیش هه‌ر وه‌ک خۆتان ئاماژه‌تان پێداوه‌ کوردخۆشه‌ویست نه‌بووه‌ و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت نی‌ێه‌. خۆ هه‌موو جیهان ئه‌مڕۆ ده‌بینن که‌ پاشماوه‌ و وه‌شوێنکه‌وتووانی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی ئاتاتورک چۆن هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ له‌ کورد ده‌که‌ن و به‌ بیانووی ناڕاست و ناڕه‌وا وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ددامی گۆڕبه‌گۆڕ کردی هێرشی چه‌کداری داده‌ڕێژن.به‌ڵام هه‌ر ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ی دوێنێ به‌ دژی سه‌ددام فتوای جیهادیان ده‌رده‌کرد ئه‌مڕۆ ده‌ڵێن [ ته‌فه‌هومى هه‌ڵوێسته‌ی (هێرشبه‌ران) ده‌كه‌ین و هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ریان نه‌گۆڕه‌ و ئه‌گه‌رى هه‌ڵوێستێكى نه‌خوازراوى تاكتیكى یا هه‌ڵه‌یه‌كى سیاسی، هه‌ڵسه‌نگاندن و مامه‌ڵه‌ى دۆستایه‌تى تێك نادات].ئه‌وه‌ هه‌موو بیر و باوه‌ڕی به‌ناو ئیسلامی‌یه‌کانه‌ که‌ ئاڵای دابین کردنی مافی هه‌موو گه‌لانیان هه‌ڵداوه‌ و ته‌نیا خۆیان به‌ شیاوی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی دووباره‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی له‌ سه‌ر رووی جیهاندا ده‌که‌ن.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی نووسراوه‌که‌دا باسی ئه‌وه‌کراوه‌ که‌ سه‌ددام موسوڵمان نه‌بووه‌‌، چوونکه‌ له‌ کاتی خۆیدا 126 که‌سی سه‌ر به‌ جه‌ماعه‌تی ئیخوانی له‌ دار داوه‌ و دوای رووخانی ره‌ژیمی به‌عس سه‌دان فایل و به‌ڵگه‌ی دژی حه‌ڕه‌که‌ته‌ ئیسلامیه‌کان‌ دۆزراونه‌وه.بارامی به‌ڕێز هێشتاش هاواری 182000 ئه‌نفال کراوی کورد و قه‌ڵاچۆی هه‌زاران رۆڵه‌ی کورد و شیعه‌ی به‌ گوێ نه‌گه‌یوه‌ بۆیه‌ ته‌نیا له‌ سه‌ر کوشتنی 126 که‌سی ئیخوانی، سه‌ددام به‌ کافر ده‌زانێ.‌ئه‌وه‌ش ره‌نگبێ ته‌نیا باوه‌ڕی خۆی بێ و یا هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تی کاک ئه‌حمه‌د ئه‌مانی باش خستبێته‌ به‌ر رخنه‌ مۆرێکی کافری به‌پێچه‌وانه‌ی باوه‌ڕی راستی ئیخوان و به‌ تایبه‌ت باوه‌ڕی قه‌رزاوی داوه‌ته‌ پاڵ سه‌ددام!!. ره‌نگبێ بارامی به‌ڕێز ئه‌وه‌شی به‌ گوێ نه‌گه‌یشتبی که‌ زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی عه‌ڕه‌ب و ده‌وڵه‌تی پێشووی فه‌له‌ستین و هه‌نییه ‌که‌سی یه‌که‌می،دوای له‌دار دانی دیکتاتۆر و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی عه‌ڕه‌ب، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیان گرت و وه‌ک (بطل الاسلام) ناویان برد.فتواده‌ران و که‌سایه‌تی‌یه‌ به‌ناوبانگه‌کانی عه‌ڕه‌ب،سه‌ددامیان وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئیسلامی ناو دێنا و به‌ مردن و به‌ له‌ناوچوونی به‌ په‌رۆش و دڵ‌هێش بوون.له‌ گه‌وره‌ زانکۆکانی ئیسلامی سوورییه‌ سێ رۆژ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیان بۆ دانا و ئێستاش وه‌ک قاره‌مانێکی به‌جه‌رگ و دلێر یادی لێ ده‌که‌ن.ئه‌گه‌ر ئێوه‌ پێتانوایه‌ سه‌ددام وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌ک بۆ پیش بردنی ئامانجه‌کانی له‌ ئیسلام که‌ڵکی وه‌رده‌گرت منیش پێموایه‌ که‌ سه‌ددام هه‌ر باوه‌ڕی به‌ هیچ دینێک نه‌بووه‌ چبگا به‌ ئیسلام.به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌شم که‌ ئه‌وانه‌ی نازناوی (بطل الاسلام)یان دا به‌ سه‌ددام هه‌ر وه‌ک ئه‌و چاو له‌ دینی پیرۆزی ئیسلام ده‌که‌ن و له‌ ئیسلام وه‌ک ئامرازێک بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانیان که‌ڵک وه‌رده‌گرن.لێره‌دا با هه‌ر وه‌ک به‌ قه‌رزاوی پێشنیار کرا بۆ وه‌رگرتنی ئاگاداری با گوێڕایه‌ڵی لانیکه‌م که‌ناڵه‌که‌ی خۆیان واته‌ (الجزیره‌) بێت و زیاتر سه‌رنج بداته‌ رۆژنامه‌ و هه‌واڵه‌کان منیش به‌ به‌ڕێز بارام پێشنیار ده‌که‌م با له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ لانیکه‌م بڕوانێته‌ نووسراوه‌کانی ماڵپه‌ڕه‌کانیان تا باش ئاگاداری هه‌واڵ و باسه‌کان بن.

نازانم بۆ به‌ڕێز بارام به‌ وشه‌ی عه‌ڕه‌بی« ئه‌نفال» قه‌ڵسه‌ و پێی وایه‌ ته‌نیا‌ دوو حیزبی سه‌ره‌کی له‌ هه‌رێمی فیدڕاڵی کوردستاندا که‌ڵکی پێویست له‌ وشه‌ی « ئه‌نفال» وه‌رده‌گرن!! به‌ڕێزیان پێشنیار ده‌کا وشه‌ی « ژینوساید» به‌کار بێنن.به‌ بڕوای من باشتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێستا بارامی خۆشه‌ویست ئه‌نفال یا ژینۆسایدی گه‌لی کوردی به‌ گوێ بگات و هه‌ست به‌ زوڵم لێکراویان بکات،ئه‌گه‌ر سه‌ددامی به‌ کافر ده‌زانی پێشدا به‌ هۆی ئه‌وه‌ بایه‌ که‌ 182000 کوردی بێ‌سه‌ر و شوێن کرد، سه‌دان گوند و دێهات و شاری کوردستانی وێران کرد،سه‌دان سه‌رچاوه‌ و کانی پڕ ئاوی کوێرکرده‌وه‌، سه‌دان رۆڵه‌ی شیعه‌ی گووله‌باران کرد، شه‌ڕی نه‌خوازراوی به‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێدا سه‌پاند و سه‌دان‌هه‌زار خه‌ڵکی بێ‌تاوان و بێ‌دیفاعی شه‌هید کرد. ده‌یان شار و دێهاتی کوردستانی به‌ گازی شیمیایی خنکاند، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین ئه‌ندامی ئیخوانی له‌ عێڕاقدا کوشت. جا ئه‌م جار پێشنیاره‌که‌ی به‌ڕێز و پیرۆز ده‌بوو.

بارامی به‌ڕێز باسی یارمه‌تی قه‌رزاوی و هاوبیرانی له‌ کاتی شه‌ڕی نێو خۆیی، بۆ خه‌ڵکی کوردستان ده‌کا و پێی وایه‌ ئه‌گه‌ر یارمه‌تی وان نه‌ده‌بوو خوا ده‌یزانی چ به‌سه‌ر هه‌تیوانی کوردستاندا ده‌هات. به‌ڵام هه‌ر وه‌ک له‌ سه‌ره‌وه‌دا باسمان کرد نه‌ک هه‌ر گوێیه‌کان ئاخندراون به‌ڵکوو چاوه‌کانیش له‌ ئاست رابردووی کوردستان نابینن. باشه‌ خێرخوازان و دڵسۆزانی هه‌تیوانی کوردستان له‌ کاتی ئه‌نفال‌دا له‌ کوێ بوون؟ ره‌نگبێ ئه‌و ده‌م هه‌تیوێک له‌ پاش ئه‌نفال به‌جێ نه‌مابێ!! یا به‌ پێچه‌وانه‌ یارمه‌تی ئه‌م ته‌نیا زۆر موسوڵمانانه‌ هاتووه‌ بۆ کوردستان به‌ڵام نه‌ک بۆ هه‌تیوانی کورد و پاشماوه‌ی ئه‌نفال کراوه‌کان به‌ڵکوو بۆ سمێڵ فشان و زک مه‌شکه‌کانی به‌عس تا هه‌رچی زیاتر دڵخۆش بن به‌ کرده‌وه‌ نائینسانی‌یه‌کانیان له‌ پێناو یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ڕه‌ب؟!! به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ گه‌ڵ خۆمان راست بین واباشه‌ راستی‌یه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ن بنووسرێن.به‌ڵێ یارمه‌تی قه‌رزاوی و هاوبیرانی له‌ کاتی شه‌ڕی ناوخۆی کوردستان هاتووه‌ و به‌ ملوێنان دیناریش که‌ به‌شێکی ره‌نگبێ بۆ هه‌تیوان ته‌رخان کرابێ که‌ ئه‌م به‌شه‌شی ده‌کرێ مه‌به‌ستی تایبه‌تی له‌ پشت بووبێ‌،به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌م ده‌ست و دڵ‌ئاواڵه‌یی‌‌یه بۆ درست کردنی مزگه‌وت و باره‌گاکانی ئیسلامی‌یه‌کان خه‌رج کراوه‌ تا ئه‌مڕۆی لێ دروست بکه‌ن.به‌ دڵنیایی‌یه‌وه‌ یارمه‌تی سواڵ و سه‌ده‌قه‌ی عه‌ڕه‌به‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و حیزبه‌کانیان بووه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆش که‌سانێک هه‌ن له‌ پله‌کانی به‌رزی ده‌سه‌ڵات و نزیکی مفتی‌یه‌کان ته‌نیا له‌ ئاست کاری سیاسی و حیزب و جه‌ماعه‌ته‌کانیان دایه‌.ئه‌وه‌ش شتێک نی‌یه‌ بیری جه‌ماوه‌ری پێ چه‌واشه‌ بکرێ.‌

بارام که‌ کورد و سه‌رکرده‌ کورده‌کانی دێته‌وه‌ بیر،خێرا هێرشێک ده‌کات و به‌ که‌م گرتنی ده‌سکه‌وته‌کانیان، لایه‌نی دڵخوازی خۆی واته‌ ئیخوانو‌لموسلمین(اخوان المسلمین)ی پێ زه‌ق ده‌کاته‌وه‌. بارام حکومه‌تی فیدڕاڵی کوردستان بێ وه‌زن و به‌ها داده‌نێ و به‌‌ لوتفی ئامریکای ده‌زانێ و پێی وایه‌ هه‌تا ئامریکا له‌ کوردستانه‌ حکومه‌تی هه‌رێمیش مانای هه‌یه‌.ئێمه‌ هیچ له‌ ناڕاستی و بوغزاویانه‌ بوونی له‌م چه‌شنه‌ باوه‌ڕانه‌ نادوێین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکومه‌تی فیدڕاڵی کوردستان گرێدراوی بوونی ئامریکا له‌ ناوچه‌یه‌ با هه‌موو بارام و بارامیانیش دڵنیا بن که‌ جه‌ماعه‌ته‌که‌یان له‌ سه‌ر سفره‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌ی کوردستان نانی ئازادی ده‌خۆن و هه‌ر کات ئه‌م که‌ش و هه‌وایه‌ نه‌ما ده‌بێ هور وه‌ک جاران چاو له‌ ده‌ستی سواڵ و سه‌ده‌قه‌ی دنیادارانی عه‌ڕه‌بی که‌نداو بن.

دوایین خالی نووسراوه‌که‌ی بارام له‌ به‌شی یه‌که‌می دا باسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران ده‌کات و ده‌ڵی ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌، جه‌ماعه‌تێکی ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه‌ و ناسنامه‌ی ئێرانی هه‌یه‌.من واباشه له‌ سه‌ر ئه‌م ناڕاستی‌یه‌ و چه‌واشه‌کاری‌یه‌ هیچ نه‌ڵێم ته‌نیا سه‌رنجی کۆمه‌ڵگای کوردستان بۆ ئه‌م دوو نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحێ ئێران به‌ڕێز‌ عه‌بدول‌ڕه‌حمان پیرانی و به‌ڕێز بارام راکێشم تا خۆیان قه‌زاوه‌ت بکه‌ن و هۆباڵی راستی و ناڕاستیان بۆ بکێشن.

به‌ڕێز بارام له‌ به‌شێک له‌ نه‌قده‌که‌ی خۆی دا ده‌ڵێن:

خوب است بدانید در سایه‌ی حمایت‌های ایشان است که‌ امثال دکترعلی محی‌الدین‌قره‌داغی که‌ یک کرد عراقی است امروزه‌ به‌ دومین شخصیت اسلامی مطرح بعد از قرضاوی تبدیل شده‌ که‌ همو با همفکری و معیت استاد شهید علامه‌ کاک ناصر سبحانی(مرشد اخوان در ایران) و دیگران در سال 1988در ترکیه‌ رابطه‌ی اسلامی کردی را تشکیل دادند
لێره‌دا بارام ده‌ڵی دوکتوور عه‌لی محێدین قه‌ره‌داغی له‌گه‌ڵ شه‌هید ناسر سوبحانی (مرشد)ی ئیخوان له‌ ئێراندا و که‌سانێکی دیکه‌ له‌ تورکیه‌دا رابته‌ی ئیسلامیان پێک هێنا

خالید محه‌مه‌دزاده : چه‌‌‌ند ساڵه‌‌ به‌‌‌رپرسیاره‌‌‌تی "جه‌‌‌ماعه‌‌‌تی ده‌‌‌عوه‌‌‌ت و ئیسلاحی ئێران "تان له‌‌ ئه‌‌‌ستۆیه‌‌ ؟
پیرانی : ھاوكات له‌‌ گه‌‌‌ڵ شۆرشی گه‌‌‌لانی ئێران له‌‌ ١٩٧٩ی زایینیدا،له‌‌ گه‌‌‌ڵ بیری ھاوچه‌‌‌رخی ئیسلامی ئاشنا بووم و به‌‌ شوێن رووداوه‌‌‌كانی ساڵی ٩١ و شه‌‌‌ھیدبوونی مامۆستای پایه‌‌‌به‌‌‌رز كاك ناسری سوبحانی،له‌‌ لایه‌‌‌ن برایانی "شورای ناوه‌‌‌ندی "ئه‌‌‌وه‌‌ به‌‌‌رپرسیاره‌‌‌تیم پێئه‌‌‌سپێردرا و له‌‌ یه‌‌‌كه‌‌‌مین كونگره‌‌‌ی جه‌‌‌ماعه‌‌‌ت له‌‌ ساڵی ٢ ١ و له‌‌ دووھه‌‌‌مین كۆنگره‌‌‌ش دا كه‌‌ ٨ و ٩ی سیپتامبری ئه‌‌‌مساڵ به‌‌‌رێوه‌‌‌چوو، وه‌‌‌ك ئه‌‌‌مینداری گشتی ھه‌‌‌ڵبژێردرام.

ئه‌مه‌ به‌شێکه‌ له‌ دیمانه‌ی به‌ڕێز خالید محه‌ممه‌دزاده‌ له‌گه‌ل به‌ڕێز‌ عه‌بدول‌ڕه‌حمان پیرانی که‌ ده‌ڵێن دوای شه‌هید بوونی خوالێخۆشبوو ناسری سوبحانی چێگه‌ی کاک ناسر ده‌گرنه‌وه‌ و ده‌بنه‌ ئه‌مینداری ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ی کاک ناسر ئه‌میندار و به‌رپرسی بوون.

با لێره‌دا خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌وانه‌ی ئه‌م نووسراوانه‌ ده‌بینن خۆیان له‌ سه‌ر نووسراوه‌ و په‌یڤینه‌کانی ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ وورد ببنه‌وه‌ و قه‌زاوه‌ت بکه‌ن، به‌ تایبه‌ت به‌ڕێز بارام که‌ پێی وایه‌ راستی له‌ هه‌موو که‌س پێ خۆشتره‌!!؟

به‌ڕێز بارام به‌ دوای وڵامێکی کورتی کاک ئه‌حمه‌د ئه‌مانی‌دا به‌شی دووهه‌می نه‌قده‌که‌ی [ نگرشی انتقادی به‌ نوشته‌ی" كردها و اسلام با نگاهی... (بخش دوم(] ده‌نووسێ که‌ هه‌ر وه‌ک هه‌میشه‌ هه‌موویان به‌ شاخ و باڵی ئیخوان‌دا هه‌ڵ ده‌ڵێن، وا باسی ئه‌م حیزبه‌ سیاسی‌یه‌ ده‌کات که‌ تۆ بڵێی راست له‌ ئاسمان‌ڕا و بۆ ئازادی گشت مروڤی جیهان هاتۆته‌ خوارێ.هێنده‌ی نه‌ماوه‌ بڵێن هه‌رچی موسوڵمانه له‌ سایه‌ی سه‌ری ئیخوانه‌وه‌ ئیسلامی هێناوه‌ و هه‌موو بیرمه‌ندانی ئیسلامی له‌ بیر و قه‌ڵه‌م و نووسراوه‌کانی ئیخوان‌ڕا به‌م پله‌یه‌ گه‌یشتوون.جا نازانم بۆ ئه‌وانه‌ی پێش حیزبی ئیخوان بوون چ به‌رنامه‌یه‌ک ساز ده‌که‌ن؟؟!

به‌م هیوایه‌ که‌ له‌ کۆمه‌ڵگای کوردستانی ئێمه‌شدا که‌سانێک هه‌بن و ده‌ست بده‌نه‌ قه‌ڵه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئیدۆلۆژیا نه‌خوازراوه‌ی هاتۆته‌ نێومان باش شی که‌نه‌وه‌ و موسوڵمانانی لێ تێبگه‌یێنن.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش‌دا ئاواته‌خوازم که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م جاریش له‌ لایه‌ن قه‌ڵه‌م‌به‌ده‌ستانی ئیخوانه‌وه‌ ئه‌م نووسراوه‌ نه‌قد ده‌کرێ دوور بێت له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و بێ حورمه‌تی به‌ نووسه‌ر و دوستان و نزیکانی و ترساندنیان به‌ ده‌سه‌ڵاتێکی که‌ هه‌یاه‌. له‌ راستی‌دا روون کردنه‌وه‌ بێت تا ره‌ش کردن و سڕێنه‌وه(حذف)‌ی جیابیرانیان.


نظرات ارسالی شما  
 
 
 
 



فرم ارسال نظر  
 
نام  
 
نظر  
 

نظر شما پس از تایید مدیر وب‌سایت منتشر می‌شود •


 
 
 
 
 
گفتـگـــــــو 
 
 
 
 
تصـــــاویــــــــر 
 
 
 
 
 
 
 
افزایش بازدید از سایت های فیلتر شده

پرونده عدم اجرای قانون 2 میلیارد مترو به محاکم قانونی ارجاع خواهد شد

رحیمی: مجلس تعطیل نکرد، ما تعطیل کردیم!

اعلام تحریم های جدید کره جنوبی علیه ایران

رییس بانک مرکزی لبنان: بانک های لبنانی هم به تحریم های ایران می پیوندند

طرح افزايش تعطيلي عيد سعيد فطر منتفي شد

نام‌گذاری یکی از خیابان‌های تبریز به نام کریم باقری

45 نماینده طرح استیضاح وزیر نیرو را امضا کرده‌اند

اروميه صاحب نخستين آژانس گردشگري هوايي در كشور مي شود

ابلاغ دوباره قانون حمايت ازمصدومان شيميايي يك امر تشريفاتي است

 
picتوقیف گذرنامه شیخ الاسلام مولانا عبدالحمید و ممنوع الخروج شدن ایشان
picانتصاب فرماندار جدید سردشت
picکاش مصدومان شیمیایی هم مثل مترو بودند!
picفیلمی سینه‌مایی ماندوو له‌ به‌شی كێبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی لۆكارنۆ وه‌رگیرا
picمسئولین در سردشت کلینیک تخصصی و مجهز با کادر پزشکی متخصص دایر کنند
pic'اعدام' چهارپایان حامل کالای قاچاق در غرب ایران
picیادی ٢٣ ساڵه‌ی شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت له‌ باشووری ئوسترالیا
picبرگ دیگری از بی کفایتی تکان دهنده مسئولان بنیاد شهید
picکۆڕێك به‌ بۆ به‌ڕێزان شاخه‌وان شۆرش و دکتۆر حوسه‌ینی خه‌لیقی
picسفر سوم و سهم ما از سفرهاي استاني
picبمباران پس از بمباران
picچرا سردشت ؟
picپیام انجمن دفاع از حقوق مصدومین شیمیایی سردشت
picئه‌و ئێواره‌یه‌ی كه‌شاره‌كه‌م "سه‌رده‌شت" زامی هه‌ڵگرت
pic7تیر را 8 تیر از یاد نبرید
     
info@sercawe.ir   هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراون
© www.sercawe.ir
All rights reserved 2007.