www.sercawe.ir homepage contact
له‌ یادی 23 ساڵه‌ی شیمیابارانی سه‌رده‌شت
picبا به‌ بیانووی کارێکی بچووک هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ هه‌ڵێنین

picمنحرف کردن آگاهانه‌ انجمن‌ها به‌ صلاح جامعه‌ ما نیست

picسکوت در قبال پاک کردن نام‌های کردی از تابلوی شهرداری به‌ کجا می‌رسد

picداروی مرا چه‌ کسی می‌دهد؟!!

 مقالات بیشتر را اینجا بخوانید
معروفی‌سخنگوی‌شورای سردشتpic
نامگذاری محله‌ها نه‌ خلاف قانون است و نه‌ سیاسی بلکه‌ خواست به‌ حق مردم سردشت بوده‌ و می‌باشد

واحدی نائب‌رئیس انجمن شیمیاییpic
شکی در محدود کردن انجمن از طرف مسئولین وجود ندارد حتی به‌ حاشیه‌ رانده‌ شده‌ است

امانی رئیس انجمن نشاط سردشتpic
بیشتر شدن آمار اعتیاد در سردشت به‌ پدیده‌ مهاجرت از بیکاری برمی‌گردند

گلنواز امام جمعه‌ ‌شیوه‌ برایمpic
مسلمانان پیرو کسی باشند که‌ تابع تمایلات حزبی و نفسانی نیست

حه‌دداد چالاكی ‌فه‌رهه‌نگی‌pic
هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان له‌ كاتی‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا پێشبینی ناکرێ

 

رۆژژمێری سه‌رچاوه‌

هدیه‌ رمضان

طومار ساعت به‌ وقت شرعی سردشت

بروشور شیمیاباران سردشت

ماڵپه‌ڕی مامه‌ قاڵه‌ی شمشاڵ‌ژه‌ن


Untitled Document

چاپ مطلب
ارسال به‌ دوستان
0
:نظرات
125
:بازدید
1385 چهارشنبه‌ 16 اسفند
:تاریخ ارسال
 هر دم از این باغ بری میرسد تازه‌تر از تازه‌تری میرسد
picسیروان حه‌دداد: بابه‌تێک له‌ ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ له‌ ژێر سه‌ردێڕی (آقای محمد کریمیان،بیدار شو) چاپ و بڵاو بۆته‌وه‌ که‌ سه‌رنجی منی بۆ لای خۆ راکێشا تا هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بده‌م.زۆر جار لێروله‌وی‌ باس و بابه‌تی خه‌ست و خۆڵ به‌ ناوی دڵسۆز و ‌غه‌مخۆری هاوشاریان و ناوچه‌یه‌ک،نووسراوه‌ بڵاو ده‌کرێنه‌وه‌. وا هه‌ڵده‌که‌وێ پێنووسێکی به‌ توانا ،‌ بیرێکی روون و دیدێکی زۆر ئاواڵه‌‌ له پشت نووسراوه‌کانه، که هه‌رچی ده‌که‌ی ناتوانی که‌م و کوڕی و ناڕاستی و چه‌واشه‌کاری تێدا وه‌بینی.هه‌ر بۆیه‌ زۆر به‌ ئاسانی ده‌رده‌که‌وێ که‌ نووسه‌ره‌که‌ی غه‌م خۆر و دڵسۆزی وڵاته‌که‌یه‌تی و هیچ مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی و رێ خۆشکه‌ر بۆ خۆ، هانده‌ری نووسراوه‌که‌ی نه‌بووه‌.‌به‌ڵام هه‌شه‌ له‌و‌ نووسراوانه‌دا، هه‌رچی ده‌ڕوانییه‌ دێڕ و رسته‌کان و هه‌رچی لێی ورد ده‌بیه‌وه‌ ناتوانی ( آمین ) ێک به‌و دوعایه بڵێی.

ئه‌م جاره‌ش کاکه‌ سه‌عیدی فه‌رهه‌نگی و شاره‌زای عولومی ته‌ربییه‌تی سکاڵای خۆی ده‌داته‌ ده‌ست پێنووسه‌که‌ی و ره‌ش و سپی هه‌رچی هه‌یه‌تی ده‌یداته‌ ده‌ر و سینگ و به‌رۆکی بێنه‌خش و نیگاری لاپه‌ڕه‌ به‌سته‌زمانه‌کانی لێ پڕده‌کاته‌وه‌.به‌ڵام به‌ قه‌ولی کورد وته‌نی پیاو قسێکیش بۆ خوای بکا،راسته‌ و ناهه‌قیش ناڵی کۆلێری گه‌رمی بینای پارلمان و ویلای تایبه‌تی دڵی ئه‌م جۆره‌ پیاوانه‌ش دێنێته‌ خۆرپه‌.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م بابه‌ته‌دا،نووسه‌ر ئاماژه‌ به‌ گیر و گرفته‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی نه‌بوونی گاز ده‌کا که زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری شاره‌کانی کوردستانی گرته‌وه‌،به‌ڵام ته‌نیا تایبه‌ت به‌ ناوچه‌ کورد نشینه‌کان نه‌بوو و به‌ڵکه‌ دابه‌زینی فشاری گاز زۆر شوینی دیکه‌شی گرتبۆوه‌ بۆ وێنه‌ زه‌نجان، هه‌مه‌دان،قه‌زوین و ... که‌ من نامهه‌وێ بچمه‌ سه‌ر ئه‌و باسه‌.نووسه‌ری بابه‌ته‌که‌ به‌ راشکاوی دێته‌ سه‌ر چه‌ند خاڵێک که ناکری خوێنه‌ر هه‌ر وا به‌سه‌ریدا لۆقاو هه‌ڵێنێ و راوه‌ستانێکی له‌سه‌ر نه‌کات.یه‌که‌م کاک سه‌عیدی به‌ڕێز چۆنی زانی ته‌نیا نۆ له‌ سه‌دی (9%) خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و سێ له‌ سه‌دی(3%) خه‌ڵکی پیرانشار ده‌نگیان داوه‌ به‌ نوێنه‌ری ئێستای شاره‌که‌یان؟ ئه‌وه‌ی که‌ به‌ فه‌رمی بڵاوبۆته‌وه‌ خیلافی ئه‌وه‌ نیشان ده‌دا.کاکه‌ سه‌عید له‌ پاش کام ده‌رگایه‌ گوێ رایه‌ڵ بووه‌ تا ئه‌و راستییه‌ی بۆ ده‌رکه‌وتووه‌؟ کاکی ئازیز بۆ پێت وایه ته‌نیا که‌ریمیان کاندیداتۆری پارلمان بووه‌،بۆ به‌ رای جه‌نابتان ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان پاڵاوتبوو هیچ قورسایی و بوونێکیان نه‌بووه که‌ ئاوا به‌ چاوی سووک چاویان لێ ده‌که‌ی و به‌ نه‌بوویان داده‌نێی؟

هه‌ر چه‌ند بابه‌ته‌که‌ زیاتر ده‌خوێنییه‌وه‌،ئاڵۆزی و تووڕه‌ی زۆرتر له‌ نێوان پیت و وشه‌کاندا خۆت پێنیشان ده‌ده‌ن.ئێستاش من نه‌مزانی چۆن و بۆ ده‌بێ نوێنه‌ری ئێستای شاره‌کانمان به‌ ته‌نیایی دارێژه‌ر و په‌سه‌ندکه‌ری یاسای پارلمان بێت؟!‌ ئه‌دی ئه‌و 269 نوێنه‌رانه‌ی پارلمان چ کارێکی دیکه‌یان وه‌ خۆ گرتووه که‌ هه‌رچی کاری سه‌خت و دژواره‌ داویانه‌ به‌ که‌ریمیان؟!

برای خۆشه‌ویست لێره‌دا زۆر به‌داخم که‌ ناتوانی سه‌ر هه‌ڵێنی و به سه‌دان خوێنکار،لیسانس،فه‌وق لیسانس و دوکتووڕای شاره‌کانمان ببینی که‌ هه‌ر که‌سیان توانای ‌زۆر زیاتر له‌ چه‌ندان نوێنه‌ری پارلمانه‌‌.وا باشه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م زینه‌ بێیه‌ خوار و راستییه‌کان سه‌راوبن نه‌بینی.روانینی جه‌نابتان به‌رانبه‌ر به‌ هاوشاریه‌کانت دوور له‌ راستی و شارستانییه‌تی‌یه‌.شاره‌ دواکه‌وتوو و مه‌حروومه‌کان ئه‌گه‌ر ئاوان یه‌کێک له‌ هۆیه‌کانی بێسه‌وادی و که‌م سه‌وادییه‌،ته‌نیا به‌ بوونی سه‌داقه‌ت و هه‌ستی خزمه‌ت کردن کار ناچێته‌ پێش،تێکۆشه‌ری دڵسۆزی ئه‌میندار ده‌بێ پله‌وپایه‌ی خوێندنیشی هه‌بێ و شاره‌زای کاره‌که‌ی بێت تا بتوانی ئاکامی ئه‌و کاره‌ی پێی ئه‌سپێردراوه‌ به باشی بیگه‌یێنێته‌ ده‌ستی نه‌ته‌وه‌که‌ی.به‌ڵام هیشتا کاکه‌ سه‌عیدی خۆشه‌ویست هه‌ستی نه‌کردووه‌ که‌ ئه‌م جۆره‌ بۆچوونانه‌ زۆر کۆن بوون و ره‌نگ و بۆنێکیان نه‌ماوه‌.

کاکه‌ سه‌عیدی خۆشه‌ویست له‌ نووسیندا وا باشه‌ راست وێژی هه‌بێت نه‌ک راستییه‌کانیش به‌ پێچه‌وانه‌ بنووسین.که‌ریمیان ئێستاش به‌رپرسی فراکسیۆنی نوێنه‌رانی کورده‌ له‌ پارلمان.جا بۆیه‌ من پێموایه ئه‌م برایه‌مان له‌ کۆمه‌ڵی شارستانیه‌تیدا راستییه‌کانی، یان پێی نه‌گێشتووه یان تێی نه‌گێشتووه‌.

به‌م هیوایه‌ که‌ هه‌موومان پێکه‌وه‌ به‌ بێ له‌ به‌رچاوگرتنی قازانچی شه‌خسی بتوانین له‌ پێناو ئاوه‌دانی و پێشکه‌وتنی شار و ناچه‌کانماندا،هه‌وڵ بده‌ین و له‌خۆبردووی نیشان بده‌ین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌مان.


نظرات ارسالی شما  
 
 
 
 



فرم ارسال نظر  
 
نام  
 
نظر  
 

نظر شما پس از تایید مدیر وب‌سایت منتشر می‌شود •


 
 
 
 
 
گفتـگـــــــو 
 
 
 
 
تصـــــاویــــــــر 
 
 
 
 
 
 
 
افزایش بازدید از سایت های فیلتر شده

پرونده عدم اجرای قانون 2 میلیارد مترو به محاکم قانونی ارجاع خواهد شد

رحیمی: مجلس تعطیل نکرد، ما تعطیل کردیم!

اعلام تحریم های جدید کره جنوبی علیه ایران

رییس بانک مرکزی لبنان: بانک های لبنانی هم به تحریم های ایران می پیوندند

طرح افزايش تعطيلي عيد سعيد فطر منتفي شد

نام‌گذاری یکی از خیابان‌های تبریز به نام کریم باقری

45 نماینده طرح استیضاح وزیر نیرو را امضا کرده‌اند

اروميه صاحب نخستين آژانس گردشگري هوايي در كشور مي شود

ابلاغ دوباره قانون حمايت ازمصدومان شيميايي يك امر تشريفاتي است

 
picتوقیف گذرنامه شیخ الاسلام مولانا عبدالحمید و ممنوع الخروج شدن ایشان
picانتصاب فرماندار جدید سردشت
picکاش مصدومان شیمیایی هم مثل مترو بودند!
picفیلمی سینه‌مایی ماندوو له‌ به‌شی كێبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی لۆكارنۆ وه‌رگیرا
picمسئولین در سردشت کلینیک تخصصی و مجهز با کادر پزشکی متخصص دایر کنند
pic'اعدام' چهارپایان حامل کالای قاچاق در غرب ایران
picیادی ٢٣ ساڵه‌ی شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت له‌ باشووری ئوسترالیا
picبرگ دیگری از بی کفایتی تکان دهنده مسئولان بنیاد شهید
picکۆڕێك به‌ بۆ به‌ڕێزان شاخه‌وان شۆرش و دکتۆر حوسه‌ینی خه‌لیقی
picسفر سوم و سهم ما از سفرهاي استاني
picبمباران پس از بمباران
picچرا سردشت ؟
picپیام انجمن دفاع از حقوق مصدومین شیمیایی سردشت
picئه‌و ئێواره‌یه‌ی كه‌شاره‌كه‌م "سه‌رده‌شت" زامی هه‌ڵگرت
pic7تیر را 8 تیر از یاد نبرید
     
info@sercawe.ir   هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراون
© www.sercawe.ir
All rights reserved 2007.