www.sercawe.ir homepage contact
له‌ یادی 23 ساڵه‌ی شیمیابارانی سه‌رده‌شت
picبا به‌ بیانووی کارێکی بچووک هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ هه‌ڵێنین

picمنحرف کردن آگاهانه‌ انجمن‌ها به‌ صلاح جامعه‌ ما نیست

picسکوت در قبال پاک کردن نام‌های کردی از تابلوی شهرداری به‌ کجا می‌رسد

picداروی مرا چه‌ کسی می‌دهد؟!!

 مقالات بیشتر را اینجا بخوانید
معروفی‌سخنگوی‌شورای سردشتpic
نامگذاری محله‌ها نه‌ خلاف قانون است و نه‌ سیاسی بلکه‌ خواست به‌ حق مردم سردشت بوده‌ و می‌باشد

واحدی نائب‌رئیس انجمن شیمیاییpic
شکی در محدود کردن انجمن از طرف مسئولین وجود ندارد حتی به‌ حاشیه‌ رانده‌ شده‌ است

امانی رئیس انجمن نشاط سردشتpic
بیشتر شدن آمار اعتیاد در سردشت به‌ پدیده‌ مهاجرت از بیکاری برمی‌گردند

گلنواز امام جمعه‌ ‌شیوه‌ برایمpic
مسلمانان پیرو کسی باشند که‌ تابع تمایلات حزبی و نفسانی نیست

حه‌دداد چالاكی ‌فه‌رهه‌نگی‌pic
هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان له‌ كاتی‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا پێشبینی ناکرێ

 

رۆژژمێری سه‌رچاوه‌

هدیه‌ رمضان

طومار ساعت به‌ وقت شرعی سردشت

بروشور شیمیاباران سردشت

ماڵپه‌ڕی مامه‌ قاڵه‌ی شمشاڵ‌ژه‌ن


Untitled Document

چاپ مطلب
ارسال به‌ دوستان
0
:نظرات
147
:بازدید
1385 یکشنبه‌ 05 شهریور
:تاریخ ارسال
 شاری سه‌رده‌شت و داهاتووی ناڕوونی
picسیروان حه‌دداد: پێشکه‌وتن و به‌ره‌وسه‌ر چوونی فه‌رهه‌نگ و شعوری شارستانیه‌تی، داب و نه‌ریتی جوان و به‌ڕێوه‌چوونی یاسا، ژینێکی ئاسووده‌ و بوونی ئه‌منییه‌تی ژییان، قوتابخانه‌ و مامۆستای شاره‌زا، نه‌خۆشخانه‌و دوکتووری باش و لێهاتوو، سه‌یرانگا و پارکی خۆش و ئاوه‌دان، ئیداره‌ی پێویست و کاربه‌ده‌ستانی له‌خۆبردوو، بازار و کاسبکاری به‌ ویژدان، ئاو و به‌رق و... هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه‌ن که‌ بنه‌مای شار و شارستانیه‌تین و ده‌بنه‌ هۆی پێکهاتی شارستانی بوونی مرۆڤ. سه‌رده‌شتیش که‌ به‌ده‌یان ساڵه‌‌ وه‌ک شارێکی ئاوه‌دان قوتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌ و ... هه‌بووه‌ و ژییانێکی خۆش و ره‌زامه‌ندانه‌ی کۆمه‌ڵی شارستانی دابین کردووه‌ و له‌وپه‌ڕی دڵخۆشیدا پێکه‌وه‌ بوون، سیمای شاری سه‌رده‌شتی سه‌رسه‌وزتر کردووه‌، شارێکی ئاوه‌دان و دڵڕفێن له‌ ناو سروشتێکی بێوێنه‌دا‌ که‌ به‌ ده‌یان گه‌وره‌ پیاوی لێهاتوو و پایه‌به‌رزی پێشکه‌ش به‌ کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی کردووه‌، ئیبنولحاجی سنجوه‌یی، عه‌للامه‌ بێتووشی، شێخ ئه‌مینی بێژوێ، شێخ عه‌بدول ره‌ئوف نه‌قشبه‌ندی و مه‌لا ئاواره‌ی نه‌مر و به‌ ده‌یان که‌ڵه‌ پیاوی ناوداری دیکه‌ که‌ بۆ هه‌میشه‌ ناویان له‌ مێژوودا ده‌مێنێته‌وه، گه‌وره ‌پیاوانێکی هه‌ڵکه‌وتوو له‌ شاری سه‌رده‌شتی ئاوه‌دانی رابردوودا که‌ وێناچێت وێنه‌یان ببێته‌وه‌؟!

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ به‌ره‌و ژینی مۆدێرن و جیهانی پێشکه‌وتوو وه‌ڕێ که‌وتووین له‌مڕۆدا که‌ چاو ده‌خشێنین‌ به‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگای خۆماندا زۆر شت ده‌بینین‌ دوورن له‌وه‌ی که‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرا، به‌سه‌ر رابردووی زێڕینی شاره‌که‌ماندا زۆر رابردووه‌ و ئێستایه‌کی پشێوی و داهاتوویه‌کی ناڕوون چاوه‌ڕوانیمان ده‌کات. به‌ پێی ئه‌وه‌ی که‌ مه‌حکووم به‌ ژینی شارستانین و له‌ شاردا ده‌ژین، چاوه‌ڕوانی فه‌رهه‌نگی پێشکه‌وتوو و شعووری به‌رزی شارستانین، یاسای ژین په‌سه‌ند و کێش و هه‌وای له‌باری ئه‌منییه‌تی وه‌ست هه‌موانه‌ که‌ ده‌بێ بۆ ئێمه‌ و به‌ره‌ی داهاتوومان دابین بکرێت و بۆ خۆشمان هه‌وڵی بۆ بده‌ین و په‌روه‌رده‌ی که‌ین تا له‌ داهاتوودا به‌ره‌ی پێگه‌یشتوو له‌ ئێمه‌ و له‌ ژینی شارستانی خۆیان رازی بن. به‌ڵام چه‌ندن ئه‌وانه‌ی که‌وا بیرده‌که‌نه‌وه‌ و بۆ ژینێکی خۆش و شارستانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خۆیان پێبه‌ندی یاساکان ده‌که‌ن و شانی هیممه‌تی له‌ژێر به‌تاڵ ناکه‌ن؟ به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و که‌سانه‌ زۆر که‌من و چه‌پڵه‌که‌شیان ده‌نگی نایه‌ت. هه‌ر چه‌ند کۆمه‌ڵێکی که‌م و دڵسۆز و ئه‌وانه‌ی که‌ خۆیان و بنه‌ماڵه‌که‌یان خۆش ده‌وێت و له‌ بیری داهاتووی باش و له‌باری ژیاندان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن و بۆشی به‌په‌رۆشن تا بنه‌مای شارستانیه‌تی له‌ سه‌رده‌شتدا پێک بێننه‌وه‌ و گه‌شه‌ی پێ بده‌ن ناتوانن و باشتر بڵێین ناهێڵن، له‌ ئاکامدا چه‌پڵه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ لاواز و ته‌نیایه‌ش به‌ هیچ جۆرێک ده‌نگی ناڕوات و ده‌شاردرێته‌وه‌ و کپ ده‌کرێت.

دارشتن و پێکهاتی هه‌ستی شارستانیه‌تی و بنا‌غه‌ی بوونی شار له‌ رابردووی شاره‌که‌ماندا زۆر کاری جوان و باشی بۆ کراوه‌، باوباپیره‌کانمان به‌ پێی بۆچوونی جوان و کۆمه‌ڵ په‌سه‌ند بنا‌غه‌یه‌کی راست و ره‌وانیان له‌ سه‌ر بنه‌مای داب و نه‌ریتی پێشکه‌وتوانه‌ دارشت و بیر و هه‌ستی خاوێنی شارستانیه‌تیان وه‌به‌ر هێنا تا ئه‌و راده‌ی که‌ توانیان شاری سه‌رده‌شت بۆ داهاتوو سازکه‌ن و شارێک بده‌نه‌ ده‌ستیان تا ئه‌وانیش به‌ باشی بیپارێزن و گه‌شه‌ی پێ بده‌ن تا ژییانێکی خۆش و شارستانی ببێته‌ ئامانجی کاره‌که‌یان.( ئه‌و به‌ره‌ی داهاتوو که‌ ئه‌مڕۆ هه‌یه‌ و هه‌ڵوێستی دوور له‌ شارستانیه‌تی به‌رانبه‌ر به‌ وه‌ی که‌ به‌ده‌ستمان گێشتووه‌!!)

نه‌بوونی که‌مترین پێداویستی ژیان، له‌به‌شی فێربوون و فێرکاری و ده‌رس و قوتابخانه‌وه‌ تا نه‌خۆشخانه‌ و دوکتوور و پارک و فه‌زای سه‌وز و جێگه‌ی حه‌سانه‌وه و گشت ئه‌وانه‌ی پێویستی ژیانی شارستانین له‌لایه‌ک و بۆ خۆمان و بێنه‌زمی و که‌مته‌ر خه‌می و له‌خۆ نه‌پرسینه‌وه‌ و هه‌رکه‌سه‌ بۆ خۆی و بێ فه‌رهه‌نگی و لێکدانی ژینی کۆمه‌ڵێک له‌ دانیشتووانی شار و په‌ره‌پێدانی ئه‌و نه‌ریته‌ ناحه‌ز و دوور له‌ ویژدانه‌ له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ مه‌ترسی پشێوی زیاتری خستۆته‌ نێو دڵی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی دڵسۆزی شاره‌که‌مان،ئه‌و مه‌ترسیه‌ش وه‌ها زه‌ق بۆته‌وه‌ که‌ شۆڕای شاریش نه‌یتوانی چی دی بێده‌نگ بێت و له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و کرده‌وانه‌دا بڵاوکراوه‌یه‌کی ده‌رخست و له‌ وێدا ده‌ستی یارمه‌تی بۆ لای خه‌ڵکی به‌ هه‌ستی سه‌رده‌شت راکێشا و داوای یارمه‌تی ده‌کات بۆ جاره‌سه‌ری کێشه‌کانی پێکهاتوو. ئه‌و پشێوییه‌ که‌ به‌ نهێنی و شاردراوه‌ ژینی شارستانیه‌تی له‌ شاره‌که‌ماندا وه ‌مه‌ترسی خستووه‌ و دادێی ئێمه‌ی ناڕوون کردووه‌ و که‌س نازانێ چی لێ دێ و بۆ کوێ ده‌چێت،

* کێشه‌ی نه‌بوونی به‌نزین و سووته‌مه‌نی و شێواوی سه‌فه‌ دوور و درێژه‌کانی ئه‌و پێداویستیانه‌
* هاتنی کچه‌ قه‌ره‌چی و بێماڵه‌کان بۆ سواڵ و مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ و هه‌رای پێکهاتوو له‌ مه‌ڕ ئه‌و ژنانه‌
* هێنانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ماده‌ سڕکه‌ره‌کان و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاسان و بێ مه‌ترسی ئه‌و ماڵوێرانکه‌ره‌ به‌ده‌ستی چه‌ند که‌سێکی بێ ویژدان و خوانه‌ناس
* رێ گری و گرفت نانه‌وه‌ی تاقمێک ناپیاو‌ له‌ سه‌ر رێی ئه‌و میوانانه‌ی که‌ دێنه‌ سه‌رده‌شت و ده‌یانهه‌وێ له‌ سروشتی جوان و دیمه‌نه‌ دڵڕفێنه‌کانی که‌ڵک وه‌رگرن
* هاتووچۆی ماشێنه‌ بێ ژماره و ماتۆرسواره‌کان له‌ شه‌قامه‌کانی شاردا که‌ به‌ ئاشکرا ده‌یانهه‌وێت ئارامی شار لێکده‌ن و هیچ رێزێکیش بۆ هاوشاریان و بگره‌ بۆ خۆشیان دانانێن
* نه‌بوونی چاوه‌دێری ته‌واو له‌ سه‌ر بازار و نرخی پێداویستیه‌کان و گران بوونی باری کێشه‌کان له‌ سه‌ر شانی خه‌لکی شار
* ئاور دانی دارستان و له‌ناوبردنی سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌کانی سه‌رده‌شت له‌ لایه‌ن که‌سانێکی بێ ویژدان و جه‌رده‌وه
هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ن که‌ شۆڕای شاری سه‌رده‌شت تازه‌ هه‌ستی پێ کردوون و بۆ چاره‌سه‌ر کردنیان یارمه‌تی خه‌ڵک و کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ویستووه‌.

ئه‌گه‌ر به‌ باشی سه‌رنج بده‌ینه‌ سه‌ر خاڵه‌کانی ناو بڵاوکراوه‌که‌ی شۆڕای شار بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌ ره‌وه‌ گورگێکی برسی و هار ده‌میان خستۆته‌ نێو گیانی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی ژیر و پێبه‌ندی یاسا و که‌لتووری شارستانیه‌تی که‌ ده‌یانهه‌وێ ره‌سه‌نایه‌تی بنه‌ماڵه‌ و شاره‌که‌یان بپارێزن و ژینێکی ئاسووده‌ و شارستانیان هه‌بێت، ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ بیرێکی جوانه‌وه‌ ده‌ژین و هه‌ستێکی خاوێنیان هه‌یه‌ و رێز بۆ خۆیان و هاوشاریه‌کانیان داده‌نێن که‌وتوونه‌ ناو کێژاوێکی پڕ مه‌ترسی له‌ لایه‌ن ئه‌و ره‌وه‌ هێرشکه‌ره‌.

به‌ڵام کێ ده‌بێ پێش به‌و گه‌رده‌لووله‌ بگرێ و نه‌هێڵێ له‌وه‌ زیاتر شار به‌ره‌و نه‌مان و پشێوی به‌رێت؟ کۆمه‌ڵێک که‌ خۆشیان گیرۆده‌ی ئه‌م گرفتانه‌ بوون؟ یان کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی؟ یان ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بێ له‌ هۆکاری پێکهاتنی ئه‌و حاڵه‌ته بکۆڵدرێته‌وه‌ و چاره‌سه‌ری سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کان وه‌ها بکرێت که‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌؟

به‌و هیوایه‌ که‌ ئێمه‌ش بتوانین وه‌ک کۆمه‌ڵانی پێشکه‌وتوو له‌ زێد و مه‌ڵبه‌ندی باوباپیره‌کانماندا به‌ ئاسووده‌یی بژیین و که‌س نه‌بێته‌ هۆی پشێوی ژییانمان.

سه‌رچاوه‌کان:
بڵاوکراوه‌ی شۆڕای شاری سه‌رده‌شت (عاقبت شهر سردشت به كجا ختم ميشود)


نظرات ارسالی شما  
 
 
 
 



فرم ارسال نظر  
 
نام  
 
نظر  
 

نظر شما پس از تایید مدیر وب‌سایت منتشر می‌شود •


 
 
 
 
 
گفتـگـــــــو 
 
 
 
 
تصـــــاویــــــــر 
 
 
 
 
 
 
 
افزایش بازدید از سایت های فیلتر شده

پرونده عدم اجرای قانون 2 میلیارد مترو به محاکم قانونی ارجاع خواهد شد

رحیمی: مجلس تعطیل نکرد، ما تعطیل کردیم!

اعلام تحریم های جدید کره جنوبی علیه ایران

رییس بانک مرکزی لبنان: بانک های لبنانی هم به تحریم های ایران می پیوندند

طرح افزايش تعطيلي عيد سعيد فطر منتفي شد

نام‌گذاری یکی از خیابان‌های تبریز به نام کریم باقری

45 نماینده طرح استیضاح وزیر نیرو را امضا کرده‌اند

اروميه صاحب نخستين آژانس گردشگري هوايي در كشور مي شود

ابلاغ دوباره قانون حمايت ازمصدومان شيميايي يك امر تشريفاتي است

 
picتوقیف گذرنامه شیخ الاسلام مولانا عبدالحمید و ممنوع الخروج شدن ایشان
picانتصاب فرماندار جدید سردشت
picکاش مصدومان شیمیایی هم مثل مترو بودند!
picفیلمی سینه‌مایی ماندوو له‌ به‌شی كێبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی لۆكارنۆ وه‌رگیرا
picمسئولین در سردشت کلینیک تخصصی و مجهز با کادر پزشکی متخصص دایر کنند
pic'اعدام' چهارپایان حامل کالای قاچاق در غرب ایران
picیادی ٢٣ ساڵه‌ی شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت له‌ باشووری ئوسترالیا
picبرگ دیگری از بی کفایتی تکان دهنده مسئولان بنیاد شهید
picکۆڕێك به‌ بۆ به‌ڕێزان شاخه‌وان شۆرش و دکتۆر حوسه‌ینی خه‌لیقی
picسفر سوم و سهم ما از سفرهاي استاني
picبمباران پس از بمباران
picچرا سردشت ؟
picپیام انجمن دفاع از حقوق مصدومین شیمیایی سردشت
picئه‌و ئێواره‌یه‌ی كه‌شاره‌كه‌م "سه‌رده‌شت" زامی هه‌ڵگرت
pic7تیر را 8 تیر از یاد نبرید
     
info@sercawe.ir   هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراون
© www.sercawe.ir
All rights reserved 2007.