www.sercawe.ir homepage contact
له‌ یادی 23 ساڵه‌ی شیمیابارانی سه‌رده‌شت
picبا به‌ بیانووی کارێکی بچووک هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ هه‌ڵێنین

picمنحرف کردن آگاهانه‌ انجمن‌ها به‌ صلاح جامعه‌ ما نیست

picسکوت در قبال پاک کردن نام‌های کردی از تابلوی شهرداری به‌ کجا می‌رسد

picداروی مرا چه‌ کسی می‌دهد؟!!

 مقالات بیشتر را اینجا بخوانید
معروفی‌سخنگوی‌شورای سردشتpic
نامگذاری محله‌ها نه‌ خلاف قانون است و نه‌ سیاسی بلکه‌ خواست به‌ حق مردم سردشت بوده‌ و می‌باشد

واحدی نائب‌رئیس انجمن شیمیاییpic
شکی در محدود کردن انجمن از طرف مسئولین وجود ندارد حتی به‌ حاشیه‌ رانده‌ شده‌ است

امانی رئیس انجمن نشاط سردشتpic
بیشتر شدن آمار اعتیاد در سردشت به‌ پدیده‌ مهاجرت از بیکاری برمی‌گردند

گلنواز امام جمعه‌ ‌شیوه‌ برایمpic
مسلمانان پیرو کسی باشند که‌ تابع تمایلات حزبی و نفسانی نیست

حه‌دداد چالاكی ‌فه‌رهه‌نگی‌pic
هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان له‌ كاتی‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا پێشبینی ناکرێ

 

رۆژژمێری سه‌رچاوه‌

هدیه‌ رمضان

طومار ساعت به‌ وقت شرعی سردشت

بروشور شیمیاباران سردشت

ماڵپه‌ڕی مامه‌ قاڵه‌ی شمشاڵ‌ژه‌ن


Untitled Document

چاپ مطلب
ارسال به‌ دوستان
1
:نظرات
128
:بازدید
1385 جمعه‌ 20 مرداد
:تاریخ ارسال
 جه‌ماعه‌ت ته‌بلیغ و هاتنیان بۆ شاری سه‌رده‌شت
picسیروان حه‌دداد: له‌و‌ شار و دێهاتانه‌ی که‌ ئێمه‌ تێیدا ده‌ژین و رۆژگار ده‌به‌ینه‌سه‌ر زۆر شت هه‌ن که‌ سه‌رنجی مرۆڤ بۆ لای خۆی راده‌کێشی،جا به‌تایبه‌ت کاتێک که‌سێکی نه‌ناسراو و غه‌ریب و خه‌ڵکی وڵاتێکی دی به‌ جل و به‌رگی تایبه‌تی خۆی و شکل و قه‌باره‌ی بێگانه‌یه‌ک بێت، وه‌ک شتێکی نه‌بیندراو سه‌رنج راکێش ده‌بێت.چه‌ند ساڵ له‌مه‌و به‌ر کاتێک که‌ چه‌ند پیاوێکی به‌لوچی ئێرانی هاتنه‌ سه‌رده‌شت و به‌ شه‌قامی شاردا ده‌هاتنه‌ خواره‌وه‌ ته‌واوی خه‌ڵک چاوی لێ ده‌کردن و ده‌یانپرسی ئه‌وانه‌ کێن و له‌ کوێڕا هاتوون؟ به‌ڵێ مرۆڤێکی ره‌نگ پیاو و سپی پۆش و ریش درێژ، کاتێک که‌ لێیان نزیک ده‌بوویه‌وه‌ به‌ بزه‌و رووی خۆشه‌وه‌ سڵاویان لێ ده‌کردی و هه‌ر که‌ بۆ لایان ده‌چووی ده‌ستیان له‌ناو ده‌ستت ده‌نا و به‌ گه‌رمی ئه‌حواڵیان ده‌پرسی و ده‌یاندواندی وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ میوان ئه‌تۆ بی و ئه‌وان خانه‌خوێ،زۆربه‌یان ره‌ش تاڵ و خوێن شیرن و به‌ بۆنی خۆشی عه‌تر و عه‌نبه‌ر رازاوه‌ بوون،ئه‌وانه‌ی که‌ هاتبوون بمێننه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌ و له‌ناویاندا بن و ببنه‌ دۆست و هاواڵێکی ژیر و هه‌میشه‌یی،له‌ مه‌و به‌دوا بوونی ئه‌و که‌سانه‌ له‌ سه‌رده‌شت و ناوچه‌دا زه‌ق نه‌ده‌هات و زۆر سه‌رنچ راکێش نه‌ما چوونکه‌ به‌رده‌وام ده‌هاتن و ده‌ڕۆشتن و به‌ هۆی تێکه‌ڵاوی له‌ گه‌ڵ خه‌ڵک بوونیان وه‌ک خۆمانه‌ ده‌چوو،به‌ کوردی و به‌ کورتی زۆر زوو له‌ ناو دڵی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ناسیانن جێی خۆیان کرده‌وه‌.

ئه‌و میوانانه‌ چه‌ند موسوڵمانی به‌لوچ بوون که‌ له‌ وڵاتی خۆیان به‌ مه‌به‌ستی سه‌فه‌ر و ده‌رچوون له‌ شاره‌که‌یان به‌ره‌و وڵاتی ئێمه‌ هاتبوون و له‌ مزگه‌وته‌کاندا ده‌مانه‌وه‌ و خه‌ریکی کاری خۆیان ده‌بوون،رۆژانه‌ بۆ ئامۆژگاری خه‌ڵک و شه‌وانه‌ش بۆ پاڕانه‌وه‌ و نزیک بوونه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌.ئه‌و چه‌ند که‌سانه‌ سه‌ر به‌ جه‌ماعه‌ت ته‌بلیغ بوون که‌ کاریان ته‌بلیغی به‌رنامه‌کانی ئایینی ئیسلام و قوڕئانی پیرۆز به‌ شێوه‌یه‌کی جوان و رێک و پێکه‌، شار و ناوچه‌ی ژیانیان چێ دێڵن و به‌ شێوه‌ی کۆچکه‌ر و رێبوار دور له‌ سات و سه‌ودای بازاڕی رۆژانه،‌ شار به‌ شار ودێ به‌ دێ به‌ دوای ئاره‌زۆی دڵی پڕ له‌ لێدان و جه‌زبه‌ی پڕ له‌ خۆشه‌ویستی و عیشقی خواپه‌ره‌ستیدا ده‌گه‌ڕێن و ته‌نیا له‌ بیری ئه‌وه‌دان و هیچ بیر و هۆشێکی لاوه‌کی نایاندا به‌ لاڕێدا.

جه‌ماعه‌ت ته‌بلیغ بۆ یه‌که‌م جار له‌ بیری بیرمه‌ندێکی سۆفی که‌ په‌روه‌رده‌ی حوجره‌ی خانه‌قا بوو سه‌ری هه‌ڵدا و بوو به‌ مه‌کته‌بی خۆپارێزی و په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ جوانه‌کانی ئیسلامی پیرۆز،مه‌ولانا ئه‌لیاس له‌ وڵاتی هیندوستان له‌ خانه‌قاکه‌ی خۆیه‌وه‌ کاتێک که‌ هه‌ستی به‌ پێویستی ئه‌م بیره‌ کرد،به‌لێ هاتوویی و پشت گه‌رم بوون به‌ خوای گه‌وره‌ هه‌ستا و وه‌ک یه‌که‌مین که‌س بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی دووباره‌ی ئیسلام و هه‌ستی موسوڵمانی راسته‌قینه،‌ قۆڵی هه‌ڵماڵی و به‌ردی بناغه‌ی جه‌ماعه‌ت ته‌بلیغی دانا و به‌وپه‌ڕی له‌خۆ بردوویی و ماندوونه‌ناسانه‌ شه‌و و رۆژ بۆ په‌ره‌ پێدانی خه‌ریک بوو، مۆمێک که‌ له‌ خانه‌قایه‌که‌یه‌‌وه‌ هه‌ڵی کرد ئه‌مڕۆ له‌ 246 وڵاتدا تیشک ده‌خاته‌ ناو دڵی موسوڵمانان‌ و مه‌کته‌بی مه‌ولانا شێخ ئه‌لیاس ده‌بێته‌ هه‌وارگه‌ی عاشقان و شه‌یدا و سه‌رمه‌ستانی هه‌ستی خۆ ناسی و خواپه‌ره‌ستی.

محه‌ممه‌د مالیک یه‌کێک له‌و جه‌ماعه‌ته‌ بوو که‌ ده‌یگووت:ئێمه‌ له‌ 220 وڵاتدا به‌ شێوه‌ی فه‌رمی مه‌رکه‌زی ته‌بلیغمان هه‌یه‌ و له‌ 246 وڵاتیشدا کار ده‌که‌ین، ئێمه‌ تێده‌کۆشین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین تا ئه‌و به‌رنامه‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ پێی رازییه‌ له‌ خۆماندا زیندووی که‌ینه‌وه‌ و گه‌شه‌ی پێ بده‌ین،ئێمه‌ به‌ په‌یڕه‌وی و به‌جێ هێنانی چه‌ند ئه‌سڵێک بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانمان تێ ده‌کۆشین،گه‌شت ده‌که‌ین و له‌ وڵاتی خۆمان ده‌چینه‌ ده‌ره‌وه‌ و ئازار و زه‌حمه‌ته‌که‌ی به‌ گیان هه‌ڵده‌گرین،ته‌علیم ده‌بینین و فێر ده‌بین و بۆ زانین تێده‌کۆشین،له‌ گه‌ڵ زانایان و پیاو ماقووڵ و شاره‌زایان داده‌نیشین و پرسیار و مه‌شوه‌ره‌تیان له‌ گه‌ڵدا ده‌که‌ین،رۆژانه‌ چه‌ند کاتژمێرێک ده‌چینه‌ مزگه‌وت و له‌وێدا ده‌مێنینه‌وه‌ و له‌ حه‌فته‌دا سێ رۆژ بۆ ته‌بلیغ ده‌گه‌ڕێین. له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین تا ده‌گه‌ینه‌ ئامانج که‌ فێری ته‌علیم و ته‌ربییه‌ت ده‌بین، تا ده‌توانین به‌ باشترین شێوه‌ خه‌ڵک بۆ لای خوای گه‌وره‌ راکێشین،تا زکر و بیری خۆمان تایبه‌ت به‌ خوای گه‌وره‌ ده‌که‌ین و ده‌چینه‌وه‌ سه‌ر رێگه‌ی شانازی و به‌ مراد گه‌یشتن،تا ده‌توانین به‌و‌ شێوه‌یه که‌ خوای گه‌وره‌ و پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (د.خ) پێی رازین، له‌ گه‌ڵ هه‌موو گیان له‌به‌رێک هه‌ڵسووکه‌وت بکه‌ین، تاده‌گه‌ین به‌ جوانترین ئه‌خلاق.

وه‌ک بۆخۆیان ده‌ڵێن جه‌ماعه‌ت ته‌بلیغ پێک هاتووه‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ موسوڵمانانێک‌ له‌ سه‌ر رێگه‌ی وه‌سه‌ت واتا ئیسلامی راسته‌قینه،‌ که‌ دژی هه‌ر جۆره‌ تووندئاژۆیی و کاری تیرۆریستین با به‌ نێوی جیهادیش بێت، وه‌ له‌ گه‌ڵ هیچ حیزب و لایه‌نێکی سیاسی _ ئیسلامی ئاژاوه‌گێڕ نین و لێیان بێزارن.له‌ راستیدا سه‌رچاوه‌ی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ زۆر روون و جوان بووه‌ و تا ئێستاش وه‌ک له‌ ناو ئێمه‌دا هه‌ن و ده‌یانبینین له‌ سه‌ر رێگه‌ی گه‌وره‌پیاوه‌کانیان ماونه‌وه‌ و درێژه‌ده‌ری بیری وانن، ئێمه‌ش ئاواته‌ خوازین هه‌روا درێژه‌ده‌ری رێگه‌ی وه‌سه‌تی ئیسلامی راسته‌قینه‌بن و به‌ لاڕێدا لایاننه‌ده‌ن و توشی حیزبایه‌تی سیاسی و ... نه‌بن.


نظرات ارسالی شما  
یک سردشتی 
2010-05-23 
8:06:40 
برای به‌ریزم کاک سیروان جار وا هه‌یه تبلیغی ئیسلام و پیشگیری له دژایه‌تی ئیسلام، پیویستی به دانان و ته‌ختیطی سیاسه‌ته‌ واته وامه‌زانه هه‌ر حیزبیکی ئیسلامی که تیکه‌لی سیاسه‌ته ئه‌وه شتیکی خراپه و له‌ریی ئیسلام لای داوه.  



فرم ارسال نظر  
 
نام  
 
نظر  
 

نظر شما پس از تایید مدیر وب‌سایت منتشر می‌شود •


 
 
 
 
 
گفتـگـــــــو 
 
 
 
 
تصـــــاویــــــــر 
 
 
 
 
 
 
 
اروميه صاحب نخستين آژانس گردشگري هوايي در كشور مي شود

ابلاغ دوباره قانون حمايت ازمصدومان شيميايي يك امر تشريفاتي است

آژانس انرژی اتمی: ایران فعالیت‌های غنی‌سازی خود را گسترش داده است

احمد توکلی: مجلس در برابر اقدامات سرکشانه دولت می ایستد

یک کارشناس روابط بین الملل: احمدی نژاد شیفته رابطه با آمریکاست

آماده گفت‌و گوی هسته‌ای با آمریکا هستیم

وکیل پرونده سکینه آشتیانی پناهنده شد

دفتر فائزه هاشمی تعطیل شد

7 ماه حبس برای مدیر عامل سابق ایرنا

احمدی‌نژاد: انگلیس جزیزه کوچولویی است در غرب آفریقا

 
pic'اعدام' چهارپایان حامل کالای قاچاق در غرب ایران
picیادی ٢٣ ساڵه‌ی شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت له‌ باشووری ئوسترالیا
picبرگ دیگری از بی کفایتی تکان دهنده مسئولان بنیاد شهید
picکۆڕێك به‌ بۆ به‌ڕێزان شاخه‌وان شۆرش و دکتۆر حوسه‌ینی خه‌لیقی
picسفر سوم و سهم ما از سفرهاي استاني
picبمباران پس از بمباران
picچرا سردشت ؟
picپیام انجمن دفاع از حقوق مصدومین شیمیایی سردشت
picئه‌و ئێواره‌یه‌ی كه‌شاره‌كه‌م "سه‌رده‌شت" زامی هه‌ڵگرت
pic7تیر را 8 تیر از یاد نبرید
picزوومي خه‌ياڵ
picاعلام برنامه های گرامیداشت بیست و سومین سالگرد بمباران شیمیایی سردشت
picموضوع ساخت موزه‌ شیمیایی سردشت به‌ شهرداری تهران‌ رفت
picبه‌ره‌و یادی بیست و سى ساڵه‌ی تاوانی بۆردومانكردنی شاری سه‌رده‌شت
picتغییر 3 مقام در شهرستان سردشت
     
info@sercawe.ir   هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراون
© www.sercawe.ir
All rights reserved 2007.